سێنتکۆم: لە گەرووى هورمز 17 کەشتى ئێران نوقمى دەریا کران
3 كاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە 100 کاژمێردا، زیاتر لە 2,000 ئامانجمان بە بەکارهێنانی زیاتر لە 2,000 مووشەک پێکاوە. بەرگریی ئاسمانیی ئێران لەکارخراوە، سەدان مووشەکی بالیستی، سەکۆی هاوێشتن و درۆنی ئێران لەناوبراون، 17 کەشتیی ئێرانی تێکشکێنراون، لەوانە ژێردەریاییە سەرەکییەکەی ئێران کە ئێستا بە تەواوەتی لەکارکەوتووە.
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە 4ى ئادارى 2026، زیاتر لە 50,000 سەرباز، 200 فڕۆکەی جەنگی و 2 کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بەشدارن لەم ئۆپەراسیۆنەدا، ئەمەش گەورەترین بڵاوکردنەوەی هێزە لەلایەن ئەمریکاوە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە 24 کاژمێری یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەشدا، قەبارەی هێرشەکان دوو هێندەی ئەو هێرشە مێژووییانە بووە، کە لە ساڵی 2003 کراونەتە سەر عێراق.
(سێنتکۆم) جەختی کردەوە، بۆ چەندین دەیە رژێمی ئێران بارزگانیی دەریایی هەراسان کردووە، بەڵام ئەمڕۆ هیچ کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای عەرەب، گەرووی هورمز یان کەنداوی عوممان لە رێگەدا نییە و هەموویان ناچارکراون بگەڕێنەوە ناو بەندەرەکانی خۆیان.
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا باسى لةوةشكرد، لە ماوەی جەنگەکەدا ئێران 500 مووشەکی بالیستی و زیاتر لە 2000 درۆنی لە هێرشەکانیدا بەکارهێناوە.
سێنتکۆم دەشڵێت ، ئامانجی سەرەکییان، تێکشکاندنی توانای هاوێشتنی بەردەوامی مووشەکە و دڵنیابوونەوەیە لەوەی تاران چیدیکە نەتوانێت مووشەکی بالیستی لە دژی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەکاربهێنێت، لە هەموو قۆناغێکی ئەم جەنگەدا پێش پلانی پێشبینیکراوی خۆمانین و لە قووڵایی ئێران دا ئۆپەراسیۆن دەکەن و هێزی ئاسمانیی ئەمریکا و ئیسرائیل پێکەوە ئاسمانی تاران کۆنتڕۆڵ دەکەن.
