‌ له‌ سلێمانى 7 که‌س و له‌ دهۆک دوو که‌سى دیکه‌ تووشى کۆرۆنا بوون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌رئه‌نجامى نوێ ئاشکراى کرد که‌ 7 هاوڵاتى تر له‌ سلێمانى تووشى کۆرۆنابوون و له‌ پارێزگاى دهۆکیش دوو که‌سى دیکه‌.
ئه‌مشه‌و هه‌ینى 22ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" له‌ به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومانلێکراوان، 7 تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له‌ پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران".
هه‌روه‌ها ته‌مه‌نى تووشبووه‌کانى باس کردووه‌ که‌  سێ ئافره‌تى ته‌مه‌ن 57 و 30 و 25 ساڵ و چوار منداڵى ته‌مه‌ن 12 و 4 و 3 و 2 ساڵان، به‌رکه‌وته‌ى تووشبووانى پێشوون و هه‌موویان دانیشتووى شارى سلێمانین.
هاوکات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستبووه‌ روو که‌ ئه‌مڕۆش له‌ پارێزگاى دهۆک دوو که‌سى دیکه‌ تووشى کۆرۆنا بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار