ئێران: له‌ 24 کاتژمێردا زیاتر له‌ دوو هه‌زار که‌س توشى کۆرۆنا بون و 146 گیانى له‌ده‌ستدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێر رابردودا 2652 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوە و 146 هاوڵاتی توشبوش گیانیان لەدەستداوە."

ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند،"لە ماوەی 24 كاتژمێر رابردودا 2652 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوە و 146 هاوڵاتی توشبوش گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە،"تاكو ئێستا لە ئێران 232 هەزار و 463 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 11هەزارو 106 كەس گیانیان لەدەستداوە و 194 هەزار و 98 كەس چاكبونەتەوە و تەندروستی 3097 هاوڵاتیش لە دۆخێكی خراپدایە.

تا ئێستا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان 10 ملیۆن و 834 هەزار و 211 كەسی تێپەڕاندوە، لەو ژمارەیەش 519 هەزار و 582 كەس گیانیان لەدەستداوە و شەش ملیۆن و 54 هەزار و 8 كەس چاكبونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار