نووسینگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌پارێزگاکان ده‌کرێته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاشکرای ده‌کات کهنووسینگهى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌سلێمانى و دهۆک و له‌ئاینده‌شدا له‌پارێزگاى که‌رکوک ده‌کرێته‌وه.
فازڵ میرانى، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، وتى «نووسینگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌سلێمانى و دهۆکیش ده‌کرێته‌وه، ئاینده له‌که‌رکوکیش ده‌بێت، ئه‌مه ئه‌رکى سه‌رۆکى هه‌رێمه‌و ئێستاش کاک نێچیرڤان بارزانى به‌و کاره‌وه مه‌شغوڵه«.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان دوو جێگرى هه‌یه که‌بریتین له مسته‌فا سه‌ید قادر له‌پشکى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ک جێگرى یه‌که‌م و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، له‌پشکى یه‌کێتى وه‌ک جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى هه‌رێم.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا کۆمه‌ڵێک سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و خه‌ڵکى سلێمانى و پشده‌رو که‌رکوک و گه‌رمیان و هه‌موو شوێنه‌کان سه‌ردانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمیان کرد، ئه‌وان داوایانکرد نووسینگه‌یه‌ک له‌سلێمانى بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌نزیکه‌وه ئاگادارى داواکارى خه‌ڵک بێت، خه‌ڵک ببینێت و بچێته ناو خه‌ڵکه‌وه‌و ئه‌وه‌ش به‌لاى ئێمه‌وه وه‌ک سه‌رۆکایه‌تى گرنگه و کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین».
ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت کردنه‌وه‌ى نووسینگه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ شتێکى رووکه‌ش بێت نه‌کرێته‌وه باشتره.
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئه‌ندامی خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌گه‌ر کردنه‌وه‌ى نووسینگه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ شتێکى شکڵى و رووکه‌ش بێت نه‌بێت باشتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داواکارى و گله‌یى خه‌ڵک و هاوڵاتیان وه‌ربگرن و بۆ خزمه‌تکردن بێت ئێمه له‌گه‌ڵیداین».