شەپۆڵێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە و پێنجشەممەی بڵاو کردەوە و ئەگەری بەفر و باران بارین هەیەو لە ئێوارەدا کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت و لە شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە. .

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ی کانوومی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای 48 کاژێری داهاتووی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە؛ کاریگەری شەپۆڵی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچە جیا جیاکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ، نمە باران لەسەر ناوچەی جیا جیا دەبێت و ئەگەری بەفر بارین لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە بە تێکەڵی لەگەڵ باران."

پیشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە:

خێراى با: لەسەرخۆ ( 5– 15 ) کم/ک. 

ئاراستەی با: باشوورى ڕۆژهەڵات

مەوداى بینین: (7 – 9 )کم دەبێت 

پلەکانی گەرما: نزم دەبێتەوە بە (3 - 5) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ 

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینی کراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر : 8 پلەی سیلیزی 

پیرمام : 4 پلەی سیلیزی

سۆران : 2 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران : 1- پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 6  پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 7  پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی 

دهۆک : 6 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 6 پلەی سیلیزی 

ئاکرێ : 6 پلەی سیلیزی

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەى پێنچ شەممە ‌15ی کانوونی دووەمی 2026، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و لە ناوچە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبێت، لە دوای نیوەرۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆرێت.

پیشبینی کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە:

خێراى با: لەسەرخۆ ( 10 –5 ) کم/ک .

ئاراستەی با: باشوورى ڕۆژهەڵات

پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ

مەوداى بینین: 7– 8 کم. 

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینی کراوی سبەی بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر : 8 پلەی سیلیزی

پیرمام : 5 پلەی سیلیزی

سۆران : 2 پلەی سیلیزی  

حاجی ئۆمەران : 0 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی

دهۆک : 6 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 6  پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 6 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار