سەرۆک بارزانی: بۆ چارەسەری کێشە هەرێمییەکان پەنا بۆ رێگەی ئاشتی و گفتوگۆ ببرێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، بۆ چارەسەری کێشە هەرێمییەکان پێویستە پەنا بۆ ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆ ببرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری سووریا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک بارزانی قسەیان کردووە، تێیدا باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایش و ئارامی هەرێمی کرد.
٠ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەحمەد شەرع بە سەرۆک بارزانی وتووە، گرنگە هەماهەنگی و پێکەوەکارکردن هەبێت بەجۆرێک ببێتەهۆی ئاسانکاری بۆ چارەسەری کێشە هەرێمییەکان لەڕێگەی ئاشتییانە و گفتوگۆوە.
٠ سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع هۆشدارییاندا لە مەترسییەکانی بەردەوامی گرژییە بێ پاساوەکان و بە ئامانج گرتنی وڵاتانی عەرەبی.
بابهتی پهیوهندیدار
