وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم دەواميان راگرت
3 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان چوار رۆژ پشوویان راگەیاند، کە لە 1ی ئادار تاوەکو 4ی ئادار دەبێت.
لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پاراستنی سەلامەتیی مامۆستایان، قوتابیان و خوێندکاران، لە یەکشەممە 1ی ئاداری 2026 تاوەکو چوارشەممە 4ی ئاداری 2026، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش) پشوو دەبێت."
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران و وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشەکان بە هێرش کردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوچەکە بە ئاڵۆزیدا تێدەپەڕێت.
