ئاڵدار خەلیل: بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کۆبانێ لەگەڵ دیمشق گفتوگۆ دەکەین

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە لەمیانى کۆبوونەوەیەکى جەماوەریدا لەگەڵ هاوڵاتیانى  پارێزگای حەسەکە، ڕایگەیاند: گەلی کورد بەشێک دەبێت لە ئایندەی سوریا، وەفدی هاوبەشی کورد چاوەڕوانی وەڵامى دیمشقە بۆ ئەوەى لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کاتی سوریا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکى گرنگ.

بەوتەى ئاڵدار خەلیل شاندی کوردی لەگەڵ حکوومەتی کاتی سووریا سەبارەت بە مافی زمانی کوردی و پرسی زیندانیان و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کۆبانێ و گوندەکانی دەوروبەری گفتوگۆ دەکەن.

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە دوای هێرشەکانی سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێبەر ئاپۆ هۆشداریی بە دەوڵەتی تورکیا دا: 'ئەگەر شەڕی ڕۆژاڤا نەوەستێت، پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک شکستدەهێنێت، ناوچەکەش دەکێشرێتە ناو شەڕێکی گەورەوە'. بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دۆسیەی سوریا کۆبونەوە و ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونى دووەم کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار