نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە راپۆرتی لیژنەی پرۆسەی چارەسەریی پەرلەمانی تورکیا دەکەم

3 كاتژمێر لەمەوپێش



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە راپۆرتی لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا دەکات و بە "هەنگاوێکی گرنگ" وەسفی دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە، 25-02-2026 لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی راپۆرتی لیژنەی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری. پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە."

دەقی راگەیێندراوەکەی سەۆکی هەرێمی کوردستان:

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم. بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری. پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە.

ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لە پشتگیری و هاوکاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکەینەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بکاتەوە. هیوادارین هەنگاوی تری له‌ په‌رله‌مان به‌دوادا بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار