بۆچی كێشه‌ی خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه؟
4 كاتژمێر لەمەوپێش
ئامانج ئه‌حمه‌د، خاوه‌نی ئه‌و خانووه‌ی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له كه‌ركوك كه سوپای عیراق ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه مۆڵه‌تی 24 كاتژمێریان پێدا بۆ ئه‌وه‌ی چۆڵی بكات، وتى "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سوپا خانووه‌كه‌یان چۆڵكرد، منیش گه‌ڕامه‌وه ناوی و ده‌ستمكرد به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی به‌ربانگ هاتنه‌سه‌رمان و وتیان ده‌بێت چۆڵی بكه‌ن".
گەڕەکی نەورۆز لە 122 خانوو پێکهاتووە، به‌ر له روخانی رژێمی به‌عس به گه‌ڕه‌كی ئه‌فسه‌ران ناسرابوو، به‌ڵام دواتر خێزانه گه‌ڕاوه‌كان تیایدا نیشته‌جێبون و ده‌ڵێن تاپۆی خانووه‌كانمان هه‌یه. دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر سوپا بۆ خانووه‌كانی گه‌ڕایه‌وه و به‌هێزه‌وه له ناو پێنج خانویان نیشته‌جێبون، چونكه وتیان ئه‌وه موڵكی "وه‌زاره‌تی به‌رگرییه"، ئه‌وه‌ش وایكرد خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه خێمه هه‌ڵبده‌ن و چۆڵی نه‌كه‌ن.
به‌پێی وته‌ی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه به‌هۆی روداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سوریا و ره‌وانه‌كردنی هێز به‌ره‌و سنوری ئه‌و وڵاته، چوار له‌و خانوانه چۆڵكران و جارێكی تر خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆی گه‌ڕانه‌وه و ده‌ستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه كرد.
ئامانج ئه‌حمه‌د، خاوه‌نی یه‌كێك له‌و پێنج خانووه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوێنێ شه‌ممه چەند سەربازێکی سوپای عیراق هاتن و پێیانوتین، ئێرە چۆڵبکەین، چونکە موڵکی دەوڵەتە" و ته‌نیا مۆڵه‌تی 24 كاتژمێریان پێداین و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنیان لێكردین.
خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه دوابه‌دوای ئه‌وه هه‌مویان كۆبونه‌وه و بڕیاریاندا وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌و خێمه‌یه بمێننه‌وه كه دوو ساڵه دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ی سوپای عیراق دایانناون.
دەرباز جومعە، شایه‌تحاڵێكی روداوەکە بە(کەرکوک ناو)ی وت "توانیمان بە یەکگرتویی دانیشتووانی گەڕەکەکە، شکست بە هەوڵێکی سوپا بهێنین بۆ دەست بەسەرداگرتنی خانووەکە"
سەرچاوە: (كه‌ركوك ناو)
