نێچیرڤان بارزانی: پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و داهاتووی کوردستانە

9 كاتژمێر لەمەوپێش



نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى رۆژى جیهانى زمانى دایک پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.

دەشڵێت، شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و زمان و کولتوورە جیاوازەکانە.

دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: 
 
لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و زمان و کولتوورە جیاوازەکانە.
 
پابەندیمان بە بره‌وپێدان و پێشخستنی زمانی دایک بۆ هەمووان دووپات دەکەینەوە؛ لە زمانی کوردییەوە تا زمانی پێکهاتە نەتەوەیییەکان (تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی). 
 
پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار