کارەبا کەم دەبێتەوە دانەگاز ناردنی گازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا وەزارەتەکانی سامانە سرووشتییەكان و كارەبا رایانگەیاند، هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان رادەگرن، بەڵام هەوڵ دەدەن کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بکەنەوە.

بەپێی راگەیێندراوە هاوبەشەکەی ئەو دوو وەزارەتە، بەهۆی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا هاتووەتە پێش، کۆمپانیای دانەگاز هەناردەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا رادەگرێت، "بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 2500 - 3000 مێگاوات کەم دەبێتەوە."
 
دەی راگەیێندراوەکە:

ڕاگەیاندنی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا
بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا ڕوویداوە و لەبەر پاراستنی گیانی كارمەندانی كێڵگەی كۆرمۆر؛ كۆمپانیای داناگاز، هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت. بە هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 2500- 3000 مێگاوات كەم دەبێتەوە.
وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵ دەدات كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كەم بكاتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی كارەبا 
28ی شوباتی 2026

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار