کۆمپانیای نەوتی باکوور: بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێمى کوردستان راگیرا

5 كاتژمێر لەمەوپێش



کۆمپانیای نەوتی باکوور، ئاشکرای کرد، هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە، ئەوەش دوای ئەوەها بەشێک لە کۆمپانیاکانى نەوت کارەکانیان لەهەرێم راگرت.

کۆمپانیای نەوتی باکوور، کە بارەگاکەی لە پارێزگای کەرکوکە، ئەمڕۆ سێ شەممە 3ى ئادارى 2026 رایگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەکردنى نەوتى هەرێم دوای ئەوە هات، کۆمپانیا نەوتییەکان کارەکانیان لە چەند کێڵگەیەکی هەرێمی کوردستان ڕاگرت، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر قەبارەی نەوتی هەناردەکراو لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان، کۆمپانیای نەوتی باکووری ئاگادارکردووەتەوە، کە پڕۆسەی هەناردەکردنەکە بەڕێوەدەبات، بۆ ئەوەی بە فەرمی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی لە ڕاگرتنی هەناردەکردنەکە ئاگاداربکاتەوە، کە ئەمڕۆ بەتەواوی کارەکانی هەناردەکردن وەستاوە.

کۆمپانیای نەوتی باکوور ئەوەشى خستەڕوو، قەبارەی هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان، پێش ڕاگرتنەکە نزیکەی 200 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا و ئەم راگرتنەش پەیوەستە بە کاردانەوەی دۆخی هەرێم و پێشهاتە بەردەوامەکانى ناوچەکەوە.

پێشتریش کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵییان راگەیاندووە، بەهۆی ئەم دۆخەی ئێستا لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت، ناتوانن کارەکانیان بەردەوامی پێبدەن و تاوەکو هێوربوونەوەی دۆخەکە کارەکانیان رادەگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار