سلێمانی ماستەرپلانێکی (٣٠) ساڵی دادەنێت بۆ کەمکردەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
سلێمانى ماستهرپلانى (30) ساڵ داده‌نێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى جه‌نجاڵى شه‌قامه‌کان لە رێگەی به‌کارهێنانى پاسکیل و پاس و هۆکارەکانیى سه‌ره‌کى گواستنه‌وه بۆ کاروباره‌کانى رۆژانه له‌برى ئوتۆمبێلى تایبه‌تى.
پرۆژه‌کە ناوی (پلانى گواستنه‌وه‌و هاتوچۆو ماستهرپلانى سه‌رتاسه‌رى به‌ڕێوه‌بردنى هاتوچۆ بۆ شارى سلێمانى)یە، تێیدا جه‌خت له‌وه کراوەتەوە که‌ڕێگه‌ى پاس درێژ بکرێته‌وه‌و ببێته هۆکارێکی سه‌ره‌کى گواستنه‌وه، بەجۆرێک پاسى گه‌وره‌و شێوازى میترۆ به‌کاربهێنرێت و به‌رزه پرد‌و نزمه پرد دروستبکرێت لەگەڵ رێگای هاتوچۆی پاسکیل.
عیرفان عومه‌ر، ئه‌ندازیارو ئه‌ندامى بۆردى سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌که، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» دانیشتوان گه‌شه‌ى کردووه‌و به‌ره‌و زیادبوون چووه، به‌کارهێنانى ئوتۆمبێل زیادى کردووه، بۆیه بیرکراوهتهوە پێویستمان به ماستهرپلانێکى زۆر ورد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى کهپرۆژهیهکى تێدا بنیاد ده‌نرێت ببه‌سترێته‌وه به‌هه‌موو شاره‌که‌وه‌و بۆ ماوه‌ى درێژایى (30) ساڵ کارى له‌سه‌ر بکرێت و نه‌شبێته هۆکارى جه‌نجاڵى شه‌قامه‌کان».
پرۆژەکە له 2012وە لەبهشى ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆیە، به‌هاوکارى شاره‌وانى سلێمانى بیرۆکه‌ى ئه‌م پرۆژهیەیان داناوه له 2013دا که‌وتۆته بوارى جیبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانه‌کانه‌وه کارکردن تێیدا وه‌ستاوه.
له‌ئێستادا پرۆژه‌که به‌هاوکارى به‌شى ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆى سلێمانى و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى و پارێزگارى سلێمانى له‌قۆناغى کارکردندایه بۆ ته‌واوکردنى پلانى ماسته‌رپلانه‌که.
به‌پێى ئه‌م پرۆژه‌یه، ماستهرپلانى (30) ساڵ ده‌خرێته‌ڕوو که به‌مۆدێلێکى هاتوچۆى نوێ و رێنمایى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى جه‌نجاڵى شه‌قامه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ کارده‌کات.
عیرفان عومەر وتى «کارکردنمان بۆ ئه‌وه‌یه که‌زیان به‌ژینگه نه‌گه‌یه‌نین و قه‌ره‌باڵغى که‌مبکرێته‌وه و پیاده‌و پاسکیل و پاس به‌کاربهێنرێت له‌برى به‌کارهێنانى ئوتۆمبێلى تایبه‌تى».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌ئێستادا ئوتۆمبێل زۆر نیه‌و وتى «به‌ڵام شێوازى به‌کارهێنانى زۆره که بۆ بازاڕ و بۆ کار پێویست نیه ئوتۆمبێل به‌کاربهێنرێت، به‌ڵکو ده‌توانى به‌پاس یان پاسکیل بڕۆیته سه‌ر کاره‌که‌ت».
له‌پلانى پرۆژه‌که‌دا زۆر جه‌خت له‌وه ده‌کرێته‌وه که‌ڕێگه‌ى پاس درێژ بکرێته‌وه‌و ببێته هۆکارى سه‌ره‌کى گواستنه‌وه‌و پاسى گه‌وره‌و شێوازى میترۆ به‌کاربهێنرێت، به‌رزه پرد‌و نزمه پرد‌و دروستکردنى رێگه‌ى پاسکیل.
له‌ئێستادا کۆمپانیایه‌کى ئه‌ڵمانى چوار سیناریۆى پێشکه‌ش کردووه و له‌لایه‌ن بۆردێکى هاوبه‌ش له‌شاره‌وانى و هاتوچۆى سلێمانى کارى له‌سه‌رده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى پلانى ماسته‌رپلانه‌که به‌وردى و به‌گرنگیه‌وه بنووسرێته‌وه و چى پێویسته بۆ پێنج ساڵى سه‌ره‌تاى ماسته‌رپلانه‌که بهێنرێته پێشه‌وه‌و کارى له‌سه‌ربکرێت.
وتیشى»ئه‌مه پرۆژه‌یه‌کى پلانه‌و کارکردنى ده‌وێت، له‌وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا ئه‌مه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى شار له‌جه‌نجاڵى و رووداوى زۆر بپارێزیت».
له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا بودجهکهى له‌سه‌ر بهڕێوەیهرایهتى هاتوچۆیه له‌پاره‌ى غرامه‌ى هاتوچۆ ده‌درێت له‌ژێر چاودێرى پارێزگارى سلێمانى و دواتر که‌که‌وته بوارى جیبه‌جێکردنه‌وه به‌پێى کارکردنه‌که له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بودجه‌ى بۆ ته‌رخانده‌کرێت.