لێبوردن باڵ دەکێشێت بەسەر شەڕی کۆنەقیندا
شێخ جەعفەر: ئاماده‌م به‌پێ له‌هه‌ولێره‌وه بچمە سلێمانى یان جێگایه‌کى تر بۆ داواى لێبوردن
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، شاناز حەسەن
شێخ جەعفەر جێگری سەرۆکی ئێستای هەرێم و بەرپرسی پێشووی هێزەکانی حەفتای یەکێتی داوای لێبوردنی لەبزووتنەوەی گۆڕان کرد‌و دانی بەوە ناوە کە «هەڵە»ی کردوە، کاتێک مانگی ئایاری ساڵی رابروو تەقەی کردووە لەگردی زەرگەتە کەگڵکۆی نەوشیروان مستەفای تیدایە.
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ساڵی رابردووی پەرلەمانی عێراق لەئێوارەی ١٢ی ئایاردا، بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند کە «ساختەکاریی» لەهەڵبژاردنەکاندا کراوە، دواتر هێزێکی یەکێتی هەڵیانکوتایەسەر گردەکەو دایانە بەر دەستدڕێژی گولە، ئەوەش دوای ئەوەی گرژی دروستبوو لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی نێوان شێخ جەعفەرو قادری حاجی عەلی کە بەرپرسێکی دیاری ئەوکاتەی گۆڕان بوو.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سەرۆکی هەرێم بە هاوڵاتى وت «ئاماده‌م به‌پێ له‌هه‌ولێره‌وه بچم بۆ سلێمانى بۆ هه‌ر جێگایه‌کى تر بۆ داواى لێبوردن له‌هه‌ر که‌موکووڕییه‌ک».
وتیشی «بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش هه‌موو یان زۆر براده‌رمن و براده‌رى چه‌ندین ساڵه‌ن و هاوڕێی ده‌یان ساڵه‌ى خه‌باتن و مێژوویه‌کمان به‌یه‌که‌وه هه‌یه‌و بۆ یه‌کێتى و یه‌کڕیزى ئاماده‌م هه‌موو کارێک بکه‌م و داواى لیبوردنیش بکه‌م و بۆ دروستکردنى یه‌کێتى و یه‌کڕیزى و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌موو کێشه‌کان و بۆ پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کان هه‌نگاوى گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بهێنین.»
داوای لێبوردنەکەی شێخ جەعفەر لەگۆڕان لەسەردانەکەی دوێنێدا هات بۆ گردی زەرگەتە لەسلێمانی کەبارەگای سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانەو گڵکۆی سەرکردەکە کاریزماکەی حزبەکە نەوشیروان مستەفای لێیە، کە لەئایاری ٢٠١٧ بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد‌و لەو گردە نێژرا.
دوێنێ شێخ جەعفەر لەگەڵ شاندی سەرۆکایەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی گردەکەیان کرد، ئەوەش لەچوارچێوەی سەردانێکی سەرۆکایەتیەکە بۆ سلێمانی. دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا تاجە گوڵینەیان لەسەر گڵکۆی نەوشیروان مستەفا دانا لەگردی زەرگەتە. بەڵام شەوێکی ئایاری ساڵی رابردوو کەدەنگەکانی هەڵبژاردن لەو شەوەدا جیاکرانەوە، ئەو گردە بوو بە یەک پارچە لەئاگر بەدەستی شێخ جەعفەر، کەئەوکات بەرپرسی هێزە چەکدارەکانی یەکێتی بوو.
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردن گرژی دروستبوو لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی نێوان شێخ جەعفەرو قادری حاجی عەلی، لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا شێخ جەعفەر هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کەدەبێت میدیای گۆڕان بێدەنگ بێت و باسی ساختەکاری نەکات، بەڵام بەرپرسانی گۆڕان رەتیان کردەوە بێدەنگبن.
دواتر شیخ جەعفەر هەڕەشەی هەڵکوتانە سەر گردەکەی کردبوو، لەبەرامبەردا قادری حاجی عەلی بێمنەتی لەهەڕەشەکانی دەربڕیبوو، دواجار شێخ جەعفەر بەخۆی و هێزێکەوە گردەکەی دایەبەر گولە.
شێخ جەعفەر لەو بارەیەوە بە هاوڵاتى وت «له‌کوردستاندا رووداوى زۆر دڵته‌زێن روویداوه، شه‌ڕى براکوژى، دوو ئیداره‌یى و له‌که‌دارکردنى ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه و سوکایه‌تى کردن به‌یه‌کترى و له‌که‌دارکردنى یه‌کترى و سه‌روه‌ریه‌کانی هەموومان».
وتیشی «ئه‌مڕۆ پێویسته ئه‌وه ببێته رابردوو و ئێمه پێویستمان به‌یه‌کڕیزى و یه‌کێتى هه‌یه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ک له‌ئه‌ستۆمانه، به‌رپرسیارێتى هه‌موو خه‌ڵکى کوردستانه‌و بۆیه پێویستمان به‌لێبورده‌یى هه‌یه‌و پێویستمان به‌وه هه‌یه له‌یه‌کتر نزیک ببینه‌وه، بۆیه من بۆ یه‌کڕیزى و یه‌کیتى میلله‌ته‌که‌مان و یه‌کده‌نگى و یه‌کڕه‌نگى ئاماده‌م به‌پێ له‌هه‌ولێره‌وه بچم بۆ سلێمانى بۆ هه‌ر جێگایه‌کى تر هه‌بێت بۆ داواى لێبوردن له‌هه‌ر که‌موکوڕییه‌ک».
دوێنێ، سێشه‌ممه، 26ی تشرینى دووه‌مى2019، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌یاوه‌رى مسته‌فاى سه‌ید قادر‌و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرانى سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌ردانى سلێمانیان کرد‌و سه‌ردانى ماڵى کۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگرى یه‌که‌مى سکرتێرى گشتى یه‌کێتییان کرد لەگەڵ سەردانی گلکۆی تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفاو ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ هەدوولا.
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسى ئاشته‌وایى نێو ماڵى کوردى و یه‌ک وتارى و یه‌کڕیزى و ئه‌وانه‌ى که له‌حکومه‌تدان و ئه‌وانه‌ش که ئۆپۆزسیۆنن هه‌موویان له‌ژێر چه‌ترێکدا کۆبکه‌نه‌وه«.
هەروەها وتی «باس لەوەش کرا کەسهرۆکایهتى هه‌رێم هیچ سیفه‌تێکى حزبى وه‌رنه‌گرێت و سیفه‌تێکى نیشتیمانى وه‌ربگرێت و هه‌موومان یه‌ک وتاربین به‌رامبه‌ر به‌بودجه‌و به‌نه‌وت و به‌هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌کانى تر‌و کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین فراکسیۆنه‌کان بکه‌ین به‌یه‌ک».
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: شێخ جەعفەر پێیڕاگه‌یاندین"ئێمه هاوڕێین و خه‌باتمان پێکه‌وه هه‌یه‌و له‌و ته‌مه‌نه‌شدا پیاو هه‌ڵه ده‌کات و داواى لێبوردن له‌هه‌موو هاوڕێکانم و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش دەکەم»
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا پێیوایە کەسیفهتى حزبى نەبێت، ماناى ئه‌وه‌یە کەسەرۆکایەتی هەرێم ببێت به‌چه‌ترێک که‌کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو و گۆڕان و یه‌کێتى و پارتى و هه‌موو حزبه‌کان به‌کلتوره جیاوازه‌کان و هه‌موویانه‌وه کۆبکاته‌وه.
وتی «به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ق نییه هیچ جۆره حزبایه‌تیه‌ک بکه‌ن له‌و شوێنه‌دا، من خۆم بم له‌جیاتى ئه‌وان ده‌بووایه هه‌رسێکیان ئیستیقاله‌یان بکردایه له‌حزبه‌که‌یان».
سەبارەت بەداوای لیبوردنەکەی شێخ جەعفەریش وتی «زۆر جوان قسه‌ى کرد وتوویه‌تى: ئێمه هاوڕێین و خه‌باتمان پێکه‌وه هه‌یه‌و له‌و ته‌مه‌نه‌شدا پیاو هه‌ڵه ده‌کات و داواى لێبوردن له‌هه‌موو هاوڕێکانم و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش دەکەم».
سەردانەکەی شێخ جەعفەر دوای ساڵ و نیوێک دێت لە روداوی تەقەکردنەکەی لە گردی زەرگەتەی گۆران. ئەوەش بەشێکە لە زنجیرە سەردانێکی سەرۆکایەتی هەرێم بۆلای حزبەکان.
شێخ جەعفەر مستەفا وتی «ئه‌و سه‌ردانانه بۆ لاى گۆڕان و یه‌کێتى له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمه‌وه بڕیاری لێدراوه کهسهردانى هه‌موو حزبه‌کان و لایه‌نه‌کان بکرێت، هه‌م بۆ سوپاس و پێ‌زانین و بۆ هاتن و به‌شداربوونیان له‌دوو کۆبوونه‌وه‌ى زۆر گرنگ، که له‌سه‌ر داواى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کراو باس له‌یه‌کێتى و ته‌بایى و یه‌کڕیزى تێدا کراوه«.
وتیشی «سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوى ناوه‌و ده‌کرێت به‌چه‌ترێک بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان و یه‌کێتى و یهکڕیزىو نزیکبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان و یه‌کده‌نگى لایه‌نه‌کان و یه‌کڕیزى میلله‌ته‌که‌مان».
هەروەها وتی «باس له‌وه‌شکراوه که‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم پێویستى به‌پاڵپشتی هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌و بهرنامهیەى هه‌یه‌تى بۆ چاکسازى و یه‌کڕیزى و گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌کان پێویستى به‌هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى هه‌یه«.