چاکسازیی ئەوانە ناگرێتەوە لەشاخ بوون‌و بەپلەی وەزیری خانەنشین کراون
جه‌مال حه‌وێز سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى بۆ هاوڵاتى: ده‌بێت ره‌چاوى ئه‌و که‌سانه بکرێت که له‌شاخ سه‌رکرده بوون
5 ساڵ لەمەوپێش
سازادانى: هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، فراکسیۆنه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى چاکسازیی به‌بێ ململانێ و موزایه‌ده تێپه‌ڕێنرێت، دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت پڕۆژه‌که‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کرد.
جه‌مال حه‌وێز له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌ده‌کات، مه‌سه‌له‌ى پله باڵاکان راسته ناحه‌قى زۆرى تێدایه، هه‌یه وه‌زیر نه‌بووه‌و به‌پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین کراوه، به‌ڵام ده‌بێت ره‌چاوى شتێک بکرێت هه‌ندێکى تێدایه به‌و پله‌یه خانه‌نشین کراوه، به‌ڵام له‌شاخ سه‌رکرده بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ر په‌رله‌مانتار و به‌رپرسێک ته‌مه‌نى نه‌گه‌یشته (45) ساڵ و (15) ساڵ خزمه‌تى نه‌بێت خانه‌نشین نه‌کرێت.
هاوڵاتى: هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان چییه، به‌تایبه‌ت که‌ژماره‌یه‌کى که‌مى یاسا په‌سه‌ندکراون؟
جه‌مال حه‌وێز: تائێستا باش رۆیشتووه، وه‌رزى یه‌که‌مى ئه‌م خوله له‌به‌رئه‌وه‌ى رێککه‌وتنى حزبه‌کان دره‌نگ که‌وت، پڕۆژه‌ى که‌م پێشکه‌ش کرا، کێشه‌که په‌رله‌مان نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌وه بوو کهئیتیفاقى سیاسی نه‌کرابوو.
هاوڵاتى: ململانێی حزبى تاچه‌ند کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر کاره‌کانى په‌رله‌مان؟
جه‌مال حه‌وێز: ئه‌وه شتێکى سروشتیه، چونکه ململانێی حزبى ده‌بێت، به‌ڵام له‌م خوله‌دا که‌متره له‌خوله‌کانى تر، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنى خولى پێنج ئۆپۆزسیۆنێکى لاوازه، ژماره‌ى کورسییه‌کانیان که‌مه، ئه‌و سێ حزبه‌که‌ى حکومه‌تیان پێکهێناوه، پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان زۆرینه‌ن، ململانێیه‌ک هه‌یه، به‌ڵام شه‌ریفانه بووه، نه‌چوونه‌ته قاڵبى ئه‌وه‌ى خوانه‌خواسته کێشه‌ى لێ دروستبێت، له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌کانن، ململانێی سیاسی ده‌ره‌وه نه‌هاتووه‌ته ناو په‌رله‌مانه‌وه.
هاوڵاتى: په‌رله‌مان خۆى ئاماده ده‌کات بۆ گرنگترین پڕۆژه که‌پڕۆژه‌ى چاکسازییه، ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌ئاسانى تێده‌په‌ڕێت له‌په‌رله‌مان دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کرد؟
جه‌مال حه‌وێز: به‌ڵێ به‌ئاسانى تێده‌په‌رێت، چونکه پڕۆژه‌که بۆ چاکسازییه‌و هه‌موو فراکسیۆنه‌کانیش له‌ده‌ستپێکى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بووه کامه پڕۆژه زیاتر خزمه‌ت به‌خه‌ڵکى کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، تا به‌هه‌موومان رێککه‌وتنى له‌سه‌ر بکه‌ین.
ناکرێت ته‌نها بیر له‌قازانجى حکومه‌ت بکه‌یته‌وه، ده‌بێت بیر له‌چاکسازى له‌بوارى خه‌رجییه‌کانیش بکرێته‌وه
دیاره پرۆژه‌ى چاکسازیش پرۆژه‌یه‌کى فراوانه و کۆمه‌ڵێک سێکته‌ر له‌خۆده‌گرێت و ته‌نها له‌بوارێکدا نییه، ئێمه‌ش وه‌کو فراکسیۆنى یه‌کێتى و فراکسیۆنه‌کانى تریش هه‌موان ئاماده‌ین که‌ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاساکه هات تێیپه‌ڕێنین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ندترى بکه‌ین، ئه‌و پڕۆژه‌یه زیاتر باسى چاکسازى له‌بوارى خه‌رجییه‌کان کردبوو، ئێمه ده‌مانه‌وێت چاکسازى لهداهاتیش بکات، چونکه ناکرێت ته‌نها بیر له‌قازانجى حکومه‌ت بکه‌یته‌وه، ده‌بێت بیر له‌چاکسازى له‌بوارى خه‌رجییه‌کانیش بکرێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌کو فراکسیۆنى یه‌کێتى سه‌رنج و تێبینییه‌کانى خۆمان داوه‌ته لیژنه‌ى باڵا، کهچاکسازیی ته‌نها له‌خه‌رجییه‌کان نه‌بێت، به‌ڵکو ده‌بێت له‌داهات و ئیداره‌دانیش بکرێت.
هاوڵاتى: تێبینییه‌کانى ئێوه له‌پڕۆژه‌که جێگه‌ى کراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت که باس له‌وه‌ده‌کرێت ئاماده‌کردنى پرۆژه‌که له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ته‌واو بووه‌و چاوه‌ڕوانى په‌سه‌ندکردنه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت؟
جه‌مال حه‌وێز: هێشتا پرۆژه‌که ته‌واو نه‌بووه، ئێمه ده‌بوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبووینایهتهوه، چاوهڕواندهکرێت له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا کۆبوونه‌وه‌که بکه‌ین، ئه‌وکات ئێمه‌ش بهرچاوڕونتر ده‌بین، دواکه‌وتنى کۆبوونه‌وه‌کان له‌به‌ر سه‌ردانى شانده‌که‌ى هه‌رێم بوو بۆ به‌غدا، ئه‌و رۆژه‌ى بڕیاربوو ئێمه کۆبینه‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێشتا پرۆژه‌که ته‌واو نه‌بووه که‌بێته په‌رله‌مان.
هاوڵاتى: گرنگترین خاڵى پرۆژه‌یاساى چاکسازى که له‌خولى پێشووى په‌رله‌ماندا په‌سه‌ندکراو ناڕه‌زایی زۆرى له‌شه‌قام دروستکرد، پرسی خانه‌نشینى پله باڵاکان بوو، ئه‌م پرسه ئه‌مجاره چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى ناڕه‌زایی له‌شه‌قام لێنه‌که‌وێته‌وه؟
جه‌مال حه‌وێز: مه‌سه‌له‌ى پله باڵاکان راسته ناحه‌قى زۆرى تێدایه، یه‌کێک هه‌یه وه‌زیر نه‌بووه به‌ڵام به‌پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین کراوه، ئه‌وانه‌ى تێدا هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ره‌چاوى شتێکیش بکرێت هه‌ندێکى تێدایه پله‌ى وه‌زیرى پێدراوه‌و به‌و پله‌یه خانه‌نشین کراوه به‌ڵام له‌شاخ سه‌رکرده بووه، رووبه‌ڕووى رژێمى به‌عس وه‌ستاوه‌ته‌وه و به‌هه‌موو سیفاته‌کان سه‌رکرده بووه، ده‌بێت حه‌قى ئه‌و ماندوبون و تێکۆشانه‌ى بۆ قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه، ئه‌وانه‌ش چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت، چونکه نه ئێمه وه‌ک لیژنه‌که‌ى په‌رله‌مان، نه حکومه‌تى هه‌رێم نامانه‌وێت قوتى خه‌ڵک ببڕین، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێت دادپه‌روه‌رى پیاده بکه‌ین، ئه‌وانه‌ى به‌پله‌ى حزبى هاتوون و کراون به‌پله‌ى باڵا و وه‌زیرو ته‌مه‌ن و بڕوانامه‌کانیشیان شمولى نه‌کردووه، له‌وانه هه‌ندێک گۆڕانکاریی ده‌کرێت.
هاوڵاتى: سه‌باره‌ت به خانه‌نشینى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و پله باڵاکانى دیکه، ده‌وترێت ئاڕاسته‌یه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌پڕۆژه‌که‌دا ئه‌وه جێگیربکرێت که‌ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌مه‌نى نه‌گه‌یشتبێته (45) ساڵ و (15) ساڵ خزمه‌تى نه‌بێت خانه‌نشین نه‌کرێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ى پێشووى؟
جه‌مال حه‌وێز: به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌داین، گوناهه گه‌نجێک له (30 بۆ 35) ساڵى خانه‌نشین بکرێت، که‌تواناى جه‌سته‌یی و عه‌قڵى هێشتا ماویه‌تى که‌حکومه‌ت و کۆمه‌ڵگه سودى لێوه‌ربگرێت، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دا نین که له‌و ته‌مه‌نه‌دا خانه‌نشین بکرێن، با دواتر له‌خوله‌کانى دیکه‌ى حکومه‌ت یان په‌رله‌ماندا درێژه به‌کارکردن بدات.
هاوڵاتى: (45) ساڵ وه‌کو ته‌مه‌نى خانه‌نشینى جێگیرکراوه لهپڕۆژهى چاکسازییدا؟
جه‌مال حه‌وێز: له‌عێراقیش ئه‌و ته‌مه‌نه جێگیرکراوه‌و کراوه‌ته بنه‌ما، به‌ڵام ساڵانى خزمه‌تیشى بۆ دیاریکراوه، له‌و موچه‌یه‌ش که بۆى ده‌بڕدرێته‌وه ئه‌و موچه‌یه نییه که ته‌مه‌نى یاسایی ته‌واو ده‌کات.
هه‌موو فراکسیۆنه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ئه‌و پرۆژه‌یه به‌بێ ململانێی سیاسی و موزایه‌ده تێپه‌ڕێنرێت
هاوڵاتى: پێشبینى ده‌که‌یت له‌کاتى هاتنى بۆ په‌رله‌مان، ململانێ له‌نێوان لایه‌نه‌کان دروستبێت له‌باره‌ى پڕۆژه‌ى چاکسازییه‌وه، یان رێککه‌وتنێکى سیاسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى تێپه‌ڕێنرێت؟
جه‌مال حه‌وێز: پێموانییه هیچ ململانێیه‌کى سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه دروستبێت، چونکه هه‌موومان مه‌به‌ستمان چاکسازییه، که‌شه‌قام و خه‌ڵک داواى ده‌که‌ن، هه‌موو فراکسیۆنه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ئه‌و پرۆژه‌یه به‌بێ ململانێی سیاسی و موزایه‌ده تێپه‌ڕێنرێت.