قوربانیانی دەستی تیرۆر خەڵاتی جیهانی به‌ده‌ست دەهێنن

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارهیهک لهوانهی بهدهستی گروپه توندڕهوهکان توشی کهمئهندامی بوون لهپاڵهوانێتی وهرزشی پارائۆڵۆمپیاتدا سهرکهوتنیان بهدهستهێناوه.

تهنانهت ههندێکیشیان بوونهته پاڵهوانی بهناوبانگی نیشتیمانی و نوێنهری عێراق لهیاریه نێودهوڵهتیه جیاوازهکاندا.

یهکێک لهوانه نهجله عیماده کهوهرزشهوانێکی (14) ساڵی تێنسی سهرمێزهو خهڵکی بهعقوبهی پایتهختی پارێزگای دیالهیه.

کاتێک نهجله تهنها سێ ساڵ دهبێت، ئهو بۆمبهی کراوه بهژێر ئوتومبێلهکهی باوکیهوه دهتهقێتهوه و دهبێتههۆی لهدهستدانی قۆڵی راستی و ههردوو قاچی.

بهگوێرهی راپۆرتی میدیاکان، ئهگهرێکی زۆر ههیه گروپه توندڕهوهکان لهپشت رووداوهکهوه بووبن.

نهجله باسی لەوە کرد سهرهڕای برینهکانی، توانیوێتی چهندین سهرکهوتن بهدهستبهێنێت وهک بهشێک له تیمی خوار (16) ساڵی له تێنسی سهرمێزی پارائۆڵۆمپیاتی نیشتیمانیدا.

له تهمهنی (10) ساڵیهوه دهستیکردوه به راهێنان بۆ وهرزشهکهو ههرزوو دوای ئهوه پاڵهوانێتی کهمئهندامانی عێراقی تێنسی سهرمێزی بردۆتهوه.

لهو کاتهوه نهجله بهشداریکردووه له ژمارهیهک پاڵهوانێتی دیکهی ناوچهیی و نێودهڵهتیدا، لهنێویاندا لهئیمارات و پۆڵۆنیاو تایلهند.

مانگی حوزهیران، چوارهمین مهدالیای زیوو چوارههمین مهدالیای برۆنزی بردهوه لهکێبڕکێیهکی نێودهوڵهتی وهرزشیدا بۆ کهمئهندامان لهمیسر.

نهجله به دیارونای وت سووره لهسهر بهردهوامیدان به زنجیرهی بردنهوهکانی و «بهرزکردنهوهی ناوی عێراق لهپاڵهوانێتیه نێودهوڵهتیهکاندا».

رهزوان هاشم، خهڵکی موسڵ، پاڵهوانێکی گۆڕهپان و مهیدانه که له تهقینهوهی بۆمبێکی چێندراودا دهستی چهپی لهدهستداوه و ئهمڕۆ یهکێک له بهناوبانگترین وهرزشهوانانی پارائۆڵۆمپیاته لهپارێزگای نهینهوا.

هاشم بهدیارونای وت بڕیاریداوه برینهکهی وهک هۆکارێک بهکارنههێنێت بۆ کشانهوه لهژیان و پهیمانی داوه ناوێک بۆ خۆی دروستبکات، سهرهڕای کهمئهندامیهکهی.

هاشم نوێنەرایەتی عێراقی کردووه لهکێبڕکێ نێودهوڵهتیهکانداو مهدالیای پلهی سێههمی بهدهستهێناوه له راکردنی (400) مهتریدا لهپاڵهوانێتی خۆرئاوای ئاسیا ساڵی 2017.

ئهمه جگه لهوهی دهستکهوتی گرنگی بهدهستهێناوه لهسهر ئاستی نیشتیمانی، لهنێویاندا بردنهوهی پلهی یهکهم لهکێبڕکێی راکردنی (200) مهتری و (400) مهتریدا لهپاڵهوانێتی گۆڕهپان و مهیدانی یانهکانی عێراقدا.

هاشم وتی «ههست بهشانازی دهکات» کاتێک پلهی سێههمی بهدهستهێنا لهپاڵهوانێتی خۆرئاوای ئاسیاداو ئاڵای عێراقی بهرزکردهوه لهکاتی لێدانی سرودی نیشتیمانیدا.

بهڕێوبهری لیژنهی پارائۆڵۆمپیاتی نیشتمانی، عهقیل حهمدی، بهدیارونای وت لیژنهکه چاوهڕێی کهسانی وهک نهجلا عیمادو ئهوانی تره بۆ بهدهستهێنانی ئهنجامی گرنگ لهپارائۆڵۆمپیاتی هاوینهی ساڵی 2020.

پاڵهوانی شمشێربازی سهر کورسی کهمئهندامان، عهمار عهلی، یهکێکه لهو وهرزشهوانانهی بڕیاره له بۆنهکهدا کێبڕکێ بکات، که لهماوهی نێوان 25ی ئاب و 6ی ئهیلولدا وهرزشهوانانی (178) وڵات لهتۆکیۆی پایتهخی یابان کۆدهکاتهوه.

عهلی که بهپیشه دارتاشه، دهستیکردووه به یاری شمشێربازی سهر کورسی دوای ئهوهی لهتهقینهوهیهکدا لهبهغدا برینداردهبێت، پاشان لهیاریهکانی پارائۆڵۆمپیاتی لهندهندا ساڵی 2012 بهشداردهبێت و دواتر دهبێته پاڵهوانی جیهان لهشاری ئیگهر لهههنگاریا.

حهمید وتی لیژنه عێراقیهکه کاردهکات بۆ دابینکردنی ئهو پشتگیریهی وهرزشهوانهکان پێویستیانه بۆ بهشداریکردن لهپارائۆڵۆمپیاتی هاوینهی 2020 و بۆنه وهرزشیهکانی دیکهدا.

وتیشی «لیژنه‌که‌ کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌لوپه‌لی که‌مئه‌ندامیی کواڵیتی به‌رز بداته‌ وه‌رزشه‌وانه‌ بژارده‌کان له‌ڕێی دامه‌زراندنی وه‌رشه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ له‌بواری که‌لوپه‌لی که‌مئه‌ندامیدا بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنه‌ی که‌هه‌یه‌ له‌دابینکردنی ئه‌م پێداویستیانه‌دا.»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار