مانگانه‌ یه‌ک ملیار دۆلار به‌شى مووچه‌و پێداویستییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ناکات

خالید شوانى، وه‌زیرى هەرێم بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ‌هاوڵاتى:

خالید شوانى، وه‌زیرى هەرێم بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

وهزیرى کاروبارى دانوستان لهگهڵ بهغدا ئاماژه بهوهدهدات کهگفتوگۆکانیان لهگهڵ حکومهتى عێراق بهرهوپێشچووهو تهنها ههندێ وردهکارى ماوه که لهپرۆژهى بودجهى 2020دا جێگهى بکرێتهوه.

خالید شوانى، وهزیرى هەرێم بۆ کاروبارى دانوستان لهگهڵ بهغدا لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، جهخت لهوه دهکاتهوه کهکۆبوونهوهى ئهمڕۆ یهکشهممهیان لهگهڵ بهغدا تهواوکارى دانوستانهکانى پێشترهو ههوڵى تهواویانداوه کهئیستحقاقى موچهى پێشمهرگهو شههیدان و ئهنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى جێگهى بکرێتهوهو دهشڵێت «میکانیزمێکى وامان داڕشتووه کهموچهى پێشمهرگه وهک ههر هێزێکى دیکهى عێراقى راستهوخۆ بگاته دهست پێشمهرگهى کوردستان».

شوانى دهشڵێت «موچهو پێداویستیهکانى دیکهى حکومهتى ههرێم مانگانه یهک ملیار دۆلار بهشى ناکات و ههوڵدهدهن لهگهڵ بهغدا سهرجهم شایسته داراییهکان دابینبکرێت».

ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ى که‌وتنه‌ به‌رده‌م رێککه‌وتنى نێوان یه‌کێتى و پارتى واى کرد ئێمه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بووین له‌ دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ که‌رکوک

دهربارهى دانانى پارێزگارى کهرکوک کهئهندامى لیژنهیهکى دانوستان بووه لهگهڵ عهرهب و تورکمانهکان، خالید شوانى جهختلهوه دهکاتهوه که« ئهو تهگهرانهى کهوتهبهردهم رێکهوتنى نێوان یهکێتى و پارتى واى کرد کهئێمه مۆفهق نهبووین لهدانانى پارێزگارێکى کورد بۆ کهرکوک».

هاوڵاتى: لهنێوان ههرێم و بهغدا دوو کۆبوونهوه ئهنجام دراوهو ئهمڕۆش کۆبوونهوهیهکى دیکه ئهنجامدهدهن؟ چ بهرههمێکى ههبووه؟

خالید شوانى: تهفاهوماتى زۆر باشکراوه بهتایبهتى لهسهر مهلهفى نهوت حکومهتى ههرێم ئامادهیه (250) ههزار بهرمیل نهوت تهسلیمى بهغدا بکات، لهسهر مهسهلهى ئیستحقاقاته داراییهکانى ههرێمى کوردستان و ههنگاوى زۆر باش نراوهو لێکتێگهشتنى زۆر باش ههیه، خۆم هیوام وایه ئهم لێکتێگهیشتنه بگاته رێکهوتنى کۆتایى.

ئهمساڵ لهگفتوگۆکانمان لهگهڵ وهفدى بهغدا بۆ دهستهبهرکردنى موچهى هێزهکانى پێشمهرگهى کوردستان ههندێک میکانیزمى نوێمان گرتۆتهبهر کهڕاستهوخۆ ئهو موچهیه بگاته هێزى پێشمهرگه، هاوشێوهى هێزه چهکدارهکانى ترى عێراق

هاوڵاتى: ئیستحقاقى ههرێم لهبهرانبهر (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه تهنها 12.67% بودجهیه یان شتى تر ههیه؟

خالید شوانى: ئهمجاره جیاوازتر گفتوگۆ کراوهو شێوازى تره ناچمه تهفاسیلهوه، بهڵام بهئاراستهیهکه کهئیستحقاقاته داراییهکانى ههرێمى کوردستان بهتایبهتى موچهى فهرمانبهران و شایسته داراییهکانى دیکهى دابینبکرێت بهبێ ئهوهى ناوی رێژه بهێنین.

کۆمهڵێک رێوشوێن ههیه گرتومانهتهبهر بهنهتیجه ئێمه ئهوه بهلامانهوه گرنگه کهسیاسهتێکى واقعییانه مفاوهزات لهگهڵ عێراقدا بکهین و شایسته داراییهکانى ههرێمى کوردستان دابین بکهین.

هاوڵاتى: بودجهى پێشمهرگه لهساڵى 2019 بۆ ههرێمى کوردستان تهرخانکرا کهمانگانه (68) ملیار دینار بوو، بهڵام تائێستا بهغدا یهک دینارى نهداوه، بۆچى؟

خالید شوانى: بهڵێ وایه، به راستى ئهو رێگرییانهى لهلایهن حکومهتى عێراقییهوه دهکرێت لهنهناردنى موچهى هێزى پێشمهرگهى کوردستان هیچ بنهمایهکى یاسایى نییه ئهوه پێشێلکردنى یاساى بودجهیه، بۆیه ئهمساڵ لهگفتوگۆکانمان لهگهڵ وهفدى بهغدا بۆ دهستهبهرکردنى موچهى هێزهکانى پێشمهرگهى کوردستان ههندێک میکانیزمى نوێمان گرتۆتهبهر کهڕاستهوخۆ ئهو موچهیه بگاته هێزى پێشمهرگه، هاوشێوهى هێزه چهکدارهکانى ترى عێراق، لهمه تهفههومێک ههیه لهلایهنى عێراقى، بهڵام ئهمهش یهکێکه لهخاڵهکان ئهگهر رێکهوتین لهگهڵ بهغدا ئهمهش چارهسهر دهکرێت.

ئهم کۆبوونهوهیهى ئهمڕۆ تهواوکارى کۆبوونهوهکانى دیکهیه، ئهوان داواکارییان ههبووهو ئێمهش داواکارییمان ههبووه، ههم ئهوان دیراسهى داواکارییهکانى ئێمه دهکهن و ههم ئێمهش پڕۆژهمان تهقدیم کردووه لهسهر داواکارییهکانیان

هاوڵاتى: لهسهر چ خاڵێک بهتهواوى رێکهوتوون کهجێگر بووه لهلایهن ههردوولاوه؟

خالید شوانى: ههموو خاڵهکان پهیوهندییان بهیهکترهوه ههیه، بۆیه تائێستا ئهمه لهچوارچێوهى لێکتێگهیشتندان، ئهم لێکتێگهیشتنانهى نێوان ههرێم و بهغدا لهڕێکهوتن نزیکبووهتهوهو پێویستمان بهههندێک کۆبوونهوهى دیکه ههیه لهسهر ژمارهکان بۆ ئهوهى بگهینه رێکهوتنى کۆتایى.

پترۆ دۆلار مافێکى یاسایى ئهو پارێزگایهیه که لهسهدا 5% ههر بهرمیلێک بدرێته ئهو پارێزگایهى تێیدا بهرههمهێنراوه کهنهوت بێت یان غاز، کهههرێمى کوردستان نهوت تهسلیمى بهغدا دهکات، عێراق دهبێت پابهندبێت بهناردنى پارهى پترۆ دۆلار بۆ ههرێمى کوردستان

هاوڵاتى: ئهمڕۆ کۆبوونهوهتان ههیه لهگهڵ بهغدا، وهرهقهى نوێتان پێیه بۆ دانوستان یان بهغدا داواى زانیارى وردترى کردووه لهسهر پرسه داراییهکانى ههرێم؟

خالید شوانى: وهرهقهى نوێ نییه، ئهم کۆبوونهوهیهى ئهمڕۆ تهواوکارى کۆبوونهوهکانى دیکهیه، ئهوان داواکارییان ههبووهو ئێمهش داواکارییمان ههبووه، ههم ئهوان دیراسهى داواکارییهکانى ئێمه دهکهن و ههم ئێمهش پڕۆژهمان تهقدیم کردووه لهسهر داواکارییهکانیان، بۆیه کۆبوونهوهکان تهواوکارى کۆبوونهوهکانى پێشتره.

هاوڵاتى: بهغدا داواى داهاتى ناوخۆى لهههرێم کردووه کهمانگانه زیاتر له (100) ملیار دینارى تهسلیم بکرێت؟

خالید شوانى: مهسهلهى داهاتى ههرێمى کوردستان یاسا رێکیخستووه کهخاڵه گومرگییهکان چۆن دهبێت، که لهسهدا 50%ى بۆ ئهو پارێزگایه دهبێت کهخاوهنى داهاتهکهیه.

هاوڵاتى: ئهى مهسهلهى پترۆدۆلار کهههرێم رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوت دهدات بهبهغدا لهسلێمانى و ههولێر و دهۆک و گهرمیانهوه بۆى دهچێت، ئایا ئیستحقاقى پترۆدۆلارتان داوا کردووه؟

خالید شوانى: پترۆ دۆلار مافێکى یاسایى ئهو پارێزگایهیه که لهسهدا 5% ههر بهرمیلێک بدرێته ئهو پارێزگایهى تێیدا بهرههمهێنراوه کهنهوت بێت یان غاز، کهههرێمى کوردستان نهوت تهسلیمى بهغدا دهکات، عێراق دهبێت پابهندبێت بهناردنى پارهى پترۆ دۆلار بۆ ههرێمى کوردستان.

هاوڵاتى: پرسى ئیستحقاقاتى کۆمپانیا نهوتییهکان حکومهتى ههرێم زۆر بهگرنگییهوه باسى دهکات، بۆ ئهوه بهغدا ئامادهیه شایستهى دارایى کۆمپانیا نهوتییهکان بدات؟

خالید شوانى: ئهمه ئهگهر لهتهفاسیلهکاندا بگهینه رێککهوتن میکانیزمى خۆى بۆ دانراوه.

هاوڵاتى: لهحکومهتى ههرێم زۆر باسى ئهوهتان کردووه کهموچهى شههیدان و ئهنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى دهخرێنهسهر بهغدا، بۆ ئهمهیان بهغدا دهڵێت چى؟

خالید شوانى: بۆ ئهمهش وایه، دیاره مهعلوماتت ههیه، یهک دوو رێوشوێن ههبووه داومانه بهبهغداو ئهوان دیراسهى دهکهن، ئێمهش بهتهفسیل تر پڕۆژهمان پێیهو دهیبهینهوه بۆ بهغدا بۆ گفتوگۆکان بهو هیوایهین لهم بابهتهشدا بگهینه چارهسهرو رێککهوتن.

هاوڵاتى: زۆرێک لهمیدیاکانى ههرێم و عێراقیش دهڵێن لهبهرانبهر (250) ههزار بهرمیل نهوتدا بهغدا مانگانه (900) ملیۆن دۆلار دهداته ههرێم و لهپرۆژهى بودجهى 2020 ئهمه جێگیر دهکرێت، ئهم ژمارهیه تهواوه؟

خالید شوانى: لههیچ شوێنێک باس نهکراوهو بۆ خۆم نهمبینیوه وا دیاره تۆ مهعلوماتت ههیه، ئێمه دهمانهوێت ئیستحقاقه داراییهکانى ههرێم لهپێش ههموویهوه دابینکردنى موچهى فهرمانبهرانه، ئهو ژمارهیه چهندهو ئیستحقاقمان لهبودجهدا چهند دهبێت ئهمه بابهتێکى تره؟

هاوڵاتى: بۆ خۆت وهزیرى لهناو کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم، پێداویستى ههرێم بهموچهو پێداویستى رۆژانهى حکومهت مانگانه یهک ملیار دۆلار بهش دهکات؟

خالید شوانى: ئێمه وهکو حکومهتى ههرێم زۆر زیاتر له یهک ملیار دۆلارى مانگانهمان پێویسته، ئێمه ههوڵدهدهین سیاسهتێکى واقعیانه لانى کهم پێداویستیهکانى ههرێمى کوردستان دابین بکهین.

هاوڵاتى: پهرلهمانتارانى کورد لهبهغدا شهڕى بودجه دهکهن، بهڵام ئێوه وهفدێکى باڵاى حکومهتى ههرێمن و ئامادهنین تائێستا راوێژ لهگهڵ نوێنهرانى کورد بکهن لهبهغداو گلهیشتان لێدهکهن؟

خالید شوانى: ئێمه ئامادهین لهگهڵیاندا کۆدهبینهوهو تهفاسیلى کۆبوونهوهکانیان بۆ باس دهکهین، سوپاسیان دهکهین کهههموو ساڵێک دهورى گهورهیان بینیوه، رۆڵى ئهوان زۆر گرنگه کهپرۆژهى بودجه دهچێته پهرلهمانى عێراق، ئهو حهقهیان پێدهدهین لهههموو گفتوگۆکان ئاگاداریان دهکهینهوه.

هاوڵاتى: زانیارییهک ههیه کهپشکى ههرێم لهپرۆژهى بودجه دهبێته لهسهدا 14%؟

خالید شوانى: نازانم ئێمه باس لهدابینکردنى شایسته داراییهکانى ههرێمى کوردستان دهکهین، ئهمڕۆ دهچینه کۆبوونهوه لهگهڵ وهفدى بهغدا، ناکرێت ههموو شتێک باس بکهم.

هاوڵاتى: ئهگهر عادل عهبدولمههدى وهک سهرۆک حکومهتى کاربهڕێکهر بمێنێتهوه دهتوانێت رێکهوتنى ههرێم و بهغدا واژۆ بکات؟

خالید شوانى: رێکهوتنمان لهگهڵ حکومهتى عێراقدایه نهک تاکه شهخسێک، بۆیه دوێنێ حکومهتى عێراق مهبدهئییهن پرۆژهیاساى بودجهى 2020یان واژۆ کردووه، بۆیه دهچێته پهرلهمان و لهوێ دهنگى لهسهر دهدرێت و سهڵاحیاتى ئهوه ههیه واژۆى لهسهربکرێت کهتهفاهومى باش کراوه، تهنها ماوه تهفاسیلهکهى لهناو پرۆژهى بودجهدا جێگه بکرێتهوه.

ههوڵهکانمان بۆ ئهوهیه گهشهسهندنى ئابوورىو سهقامیگرى دارایى لهههرێمى کوردستان بهتهواوى دهستپێبکاتهوه، هیوادارین جارێکى تر نهکهوێته قهیران و دووچارى کێشهى دارایى نهبێتهوه.

هاوڵاتى: بهڕێزتان لهلیژنهیهکدان بۆ دانوستان لهسهر پرسى دانانى پارێزگار بۆ کهرکوک، خۆتان دهزانن یهکێتى و پارتى رێکهوتنیان ههبووهو تهیب جهبار کاندیدى ههردوولا بووه، ئهو پرسه گهیشتووه بهچى؟

خالید شوانى: ئێمه لهگهڵ تورکمان و عهرهبهکان کۆبوونهوهمان کرد، ئێ چارهسهرکردنى ئهنجومهنى پارێزگاو ئهو تهگهرانهى کهوتهبهردهم رێکهوتنى نێوان یهکێتى و پارتى وایکرد کهئێمه مۆفهق نهبووین لهدانانى پارێزگارێکى کورد بۆ کهرکوک.

هاوڵاتى: تورکمان و عهرهب دهتوانێت تهگهره دروستبکات یا پارتى و یهکێتى؟

خالید شوانى: تازه ئهنجومهنى پارێزگا بهیاسا لهپهرلهمانهوه چارهسهرکراوه، ئهگهر چى چارهسهرکردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان موخالفه لهگهڵ دهستورى عێراق، بهتهئکید تانهى لێدهدهرێت لهدادگاى فیدڕاڵى عێراق، چارهسهرکردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان بهو شێوهیه کارهکهى ئێمهى قورس کردووه لهئێستادا؟

هاوڵاتى: واتا ناتوانن لهئێستادا پارێزگارێکى کورد بۆ کهرکوک دابنێن؟

خالید شوانى: ئێمه پارێزگارى کهرکوک لهئێستاو داهاتوودا بهئیستحقاقى کورد دهزانین، ئێستا لهبهر ههر هۆکارێک بێت کهکورد نهیتوانیوه پارێزگارێک دابنێت ماناى ئهوه نییه کهدهستبهردارى ئهو ئیستحقاقه دهبین.

سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردنى که‌رکوک به‌رده‌وامه‌و گه‌یشتۆته‌ قۆناغێک که‌قابیلى قه‌بوڵکردن نییه‌و ئێمه‌ گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێکردبوو له‌سه‌ر که‌رکوک و ئێستاش به‌رده‌وامه‌، له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کان و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش، هیوامان وابوو ئه‌و مفاوه‌زاته‌ بگاته‌ ئه‌نجام، ئێستا هیوادارین به‌ رێگاى حیوار له‌سه‌ر که‌رکوک بگاته‌ ئه‌نجامێک، چونکه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کان پارێزگارێکى کورد دابنرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار