داعش چۆن پلانیان بۆ تیرۆرکردنى رزگاربوویه‌کى ئه‌نفال دانا؟
سمکۆ عەلی دایک و باوک و حەوت خوشک و براى ئه‌نفاله، هەناسەی تیرۆری بڕیبوو لەباشووری گەرمیان، بەقسەی هاوڕێکانی «چقڵی چاوی» داعش بوو
سمکۆ عه‌لى
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن، رێناس به‌رزان
دره‌نگانى شه‌وى هه‌ینى هێزه‌کانى ئاسایشى کوڵه‌جۆ کهوتنهجموجۆڵ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشێکى داعش که به‌کاتیۆشا کردیه‌سه‌ر ناحیه‌که، که به‌هۆیه‌وه دوو ئه‌فسه‌رى ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ناحیه‌که شه‌هیدبوون.
هێرشه‌که کاتژمێر نۆى شه‌و ده‌ستیپێکردو داعش تا کاتژمێر 12 بههاوەن ئاگربارانى ناحیه‌ى کوڵه‌جۆى کرد که‌ده‌که‌وێته دوورى 16 کلیۆمهترى باشورى که‌لاره‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى هێرشه‌که‌دا ئۆتۆمبیلێکى ئاسایشى کوڵه‌جۆ به‌ره‌و شوێنه‌که به‌ڕێده‌که‌ون، که پێنج که‌سى تێدا بووه، به‌ڵام له‌ناوچه‌ى «کهمهرگهڕه« که کیلۆمه‌ترێک لهکوڵهجۆوه دووره‌و ناوچه‌یه‌کى به‌رزه بۆمبێکى چێنراو پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه.
محه‌مه‌د مه‌جید، یه‌کێک له‌و کارمه‌ندانه‌ى له‌ناو ئۆتۆمبیله‌که‌دا بووه بۆ هاوڵاتى وتى «که هاوه‌نه‌کانیان هاویشت ئێمه بهمێکزهمینیهک پێنج که‌س بوین به‌ره‌و ناوچه‌که رۆیشتین، شۆفێره‌که وتى بۆمبه‌که‌م بینیوه به‌ڵام نه‌مزانیوه کهبۆمبهو پێش ئێمه دوو سه‌یاره مه‌ده‌نى رۆیشتن و پێیاندا نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، که‌ئێمه چووین ته‌قیه‌وه، بۆیه دڵنیاین بۆ ئێمه دانرابوو».
به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌که‌وه، هه‌ر پێنج کارمه‌نده‌که برینداربوون. پاشان ئۆتۆمبیلێکى دیکه‌ى ئاسایش که سمکۆ عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى کوڵه‌جۆى تێدا ده‌بێت به‌هاناى ئاسایشه‌کانى دیکه‌وه ده‌چن، له‌و کاته‌شدا رووبه‌ڕوبوونه‌وه له‌نێوان چه‌کدارانى داعش و هێزه‌که‌ى ئاسایش دروستده‌بێت.
محه‌مه‌د باسى له‌وه‌کرد، سمکۆ عه‌لى و هێزه‌که‌ى به‌ئۆتۆمبیلێکى مه‌ده‌نى فریایان که‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى ئاشکرا نه‌بن «پاش هاتنى ئۆتۆمبیله‌که‌ى دیکه، شه‌ڕێکى سه‌خت روویدا، دووان له‌و که‌سانه‌ى پێشتر برینداربوون به‌ناوى جومعه عه‌بدو مه‌حمود جومعه شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ها رائید سمکۆش به‌سه‌ختى برینداربوو».
وتیشى «سمکۆ زۆر به چاونه‌ترسانه دابه‌زى و به‌ره‌و ئێمه هات و فیشه‌کێک به‌ر ناوسکى که‌وت وتى ئاخ ناوسکم، که‌هاوڕێیان بردیان بۆ ناو سه‌یاره‌که فیشه‌کێکى تریشى به‌رکه‌وت به‌داخه‌وه. فڕاندمان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى که‌لار».
محه‌مه‌د به‌هۆى به‌رکه‌وتنى پارچه‌ى بۆمبه‌وه، برینداربووه‌و ئێستاش نه‌خۆشخانه‌ى جێهێشتووه، وتی «شکور ئێمه باشین، به‌س به‌داخه‌وه‌ین بۆ عه‌قید سمکۆ بریا هه‌موومان بووینایه نه‌ک ئه‌و، زۆر به‌جه‌رگ بوو، زۆر ئازا بوو، هه‌موو کات خه‌مى ئێمه‌ى بوو کههیچمان لێ نه‌یات».
به‌وته‌ى ئه‌حمه‌د ره‌شید کارمەندی پۆلیس له‌بنکه‌ى به‌رگرى شارستانی له‌شارۆچکه‌ى کوڵه‌جۆ، که‌دواى هێرشه‌که چووه‌ته ناوچه‌که، سه‌ره‌تا دوو کارمه‌نده‌که‌ى ئاسایش شه‌هیدبوون، دواتر رائید سمکۆ له‌ئه‌نجامى به‌رکه‌وتنى دوو گولله بریندار بووه، گولله‌کان به‌ر به‌شى خواره‌وه‌ى سنگى که‌وتووه به‌سه‌ختى بریندارى کردووه. دواتر لە نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه.
سمکۆ عه‌لى، خاوه‌نى پێنج منداڵه، دوو کوڕ‌و سێ کچ، له‌گەڕەکی ئەندازیارانی که‌لار نیشته‌جێ بووه. دایکى و باوکى و حەوت خوشک و براى ئه‌نفاله، ته‌نیا برایه‌کى ماوه.
ئه‌حمه‌د مه‌حمود، هاوڕێ و هاوکارى عه‌قید سمکۆ، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌داخه‌وه لهکهمینێکى ئاوادا سمکۆ شه‌هیدبوو، که به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه به‌تایبه‌ت بۆ سمکۆ دانرابوو، چونکه سمکۆ چقڵێک بوو کهدهچوو به‌چاویاندا، چونکه داعش ته‌نیا له‌سمکۆ ده‌ترسان و که‌سایتیه‌ک بوو به‌هه‌موو ههوڵیهوه هه‌وڵى ئه‌دا تاپارێزگارى له‌و ناوچانه بکات».
ئه‌حمه‌د مه‌حمود خۆبه‌خشه له‌ئاسایشى کوڵه‌جۆ که له‌یه‌کى مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێکه‌وه برینداربوو، سمکۆ له‌مه‌رگ رزگاری کردووه.
له‌و کاته‌وه‌ى داعش هاتۆته ئه‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى ئاسایش‌دا چه‌ندین چالاکیان ئه‌نجامداوه، ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌کرد، که‌چۆن شه‌وێک له‌گه‌ڵ سمکۆ کۆمه‌ڵێک عه‌ره‌بیان رزگار کردووه له‌ده‌ستى داعشه‌کان که «زیڕه‌یان کردبوو».
باسى له‌وه‌شکرد، داعش له‌و ناوچانه‌دا هاوکارى ده‌کرێن له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌کانه‌وه «عه‌ره‌به‌کان له‌ترسا هاوکارییان ده‌که‌ن، شه‌حنى مۆبایل و خواردنیان پێده‌ده‌ن».
داعش له‌مساڵدا ئه‌مه دووەم هێرشه بیکاته سه‌ر ناوچه‌که، له‌هێرشه‌که‌ى ئه‌مجاره‌دا (١٠٠) مەتر دوور بووه له‌بنکه‌ى ئاسایشى کوڵهجۆوهو زۆر نزیک بۆته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى بۆمبه‌که‌ى داناوه هاوه‌نى هاویشتووه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئاسایش بچنه ده‌ره‌وه‌و بۆمبه‌که بته‌قێنێته‌وه.
ناوچه‌که له‌ژێر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌دایه‌و کارمه‌ندانى ئاسایش بۆ هاوڵاتى باسیان له‌وه‌کرد، هێزى پێشمه‌رگه زۆربه‌یان له‌و سنوره «ده‌وام ناکه‌ن»، بۆیه بۆته‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌بۆشایی دروستبێت، له‌کاتێکدا ژماره‌ى داعشه‌کان زۆریشن، بەپێی قسەی خۆبهخشهکەی ئاسایش لەناوچەکە.
ئه‌حمه‌د وتى «لیوایه‌ک چوار هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى هه‌یه مه‌عقوله چوار ره‌بایه‌ى له‌خوار خۆیه‌وه نه‌بێت، ژماره‌ى داعشه‌کان زۆرن و به‌ئاشکرا به‌رده‌وام چالاکییان هه‌یه، که‌خه‌ڵک ده‌کوژن و هاوکارى ده‌کرێن و زۆر به‌ئاشکرا کارى خۆیان ده‌که‌ن».
عه‌بدولڕه‌حیم ره‌شید، خانه‌نشینى پێشمه‌رگه ته‌مه‌ن 68 ساڵ، کە ئامۆزاى سمکۆیە له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «سمکۆ هه‌ر خۆى بۆ ئه‌مه دانابوو، چونکه زۆر به‌ئازایانه و چاونه‌ترسانه به‌خه‌م ناوچه‌که‌و کاره‌که‌یه‌وه بوو، به‌رده‌وام هه‌وڵى ئه‌دا خه‌مى ئه‌و خه‌ڵکه بخوات، زۆر به‌داخه‌وە بووم، زیاتر بۆ ئه‌وه که بهئاواتهکهى نه‌گه‌یشت و داعشى به‌ته‌واوى ده‌رنه‌کرد له‌و ناوچانه«.
ئه‌و شوێنه‌ى داعش هێرشى کرده‌سه‌ر، ده‌که‌وێته سه‌ر رووبار‌ى سیروان کهباخى هاڵاتیانى ناوچه‌که‌ى له‌سه‌ره‌و به‌شوێنێکى چڕى قامیشه‌ڵان ناسراوه، به‌هۆیه‌وه داعش به‌ئاسانى ده‌توانێت خۆى له‌ناوچه‌که حه‌شار بدات.
ئه‌حمه‌د وتى «بههاوهنى (60)ملم که (300) مه‌تر ده‌ڕوات هێرشه‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که‌زۆر نزیک بوون لێمانه‌وه‌و له‌نزیکه‌وه سه‌یریان کردووه پاشان بۆمبه‌که‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه«.
شارۆچکه‌ى کوڵه‌جۆ ده‌شتێکى فراوانه‌و له‌ئێستادا ئه‌م ناوچه‌یه به‌درێژایى (دوو) کم تاخوارووى کوڵه‌جۆ به‌ده‌ست هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانه‌وه‌یه، له‌وێ به‌دواوه به‌ده‌ست هێزى عێراقیه‌وه‌یه وه‌ک ده‌وترێت هێرشه‌که له‌خوارووى کوڵه‌جۆو سه‌ره‌تاى ناحیه‌ى گوڵاڵه بووه.
نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى گه‌رمیان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئاسایشى ناوچه‌که ده‌پارێزین، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، به‌ڵام کهئوتۆمبێلێکى درع هه‌بێت باشتره‌و هه‌موو پێویستیه‌کان پێویسته‌و له‌هه‌موو دنیا به‌کارده‌هێنرێت و که‌هه‌بێت باشه، به‌ڵام وه‌ک پێویست نیه«.
وتیشى «داعش شه‌ڕێکى پارتیزانى ده‌کات، بۆمب داده‌نێت، نه‌ک بێت و رووبه‌ڕوو شه‌ڕ بکات و کێشه دروستده‌که‌ن له‌ناوچه‌که«.
ئاسایشی گەرمیان
ئۆتۆمبیلی گوللەنەبڕیان نییەو شەڕی داعش‌یش دەکەن
باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئه‌مان ده‌یکه‌ن ده‌بێت پێشمه‌رگه بیپارێزێت، وتى «کارى ئێمه دیاره کهکارمان کۆکردنه‌وه‌ى زانیارییه، به‌ڵام ئێمه رووبه‌ڕوى هه‌ر هێرشێکى داعش ده‌بینه‌وه«.