عێراقی فیدڕاڵی به‌ره‌و مه‌رجه‌عیه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌یامێکى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له‌عێراق به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران بڕیارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه بدات، دواى به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کان بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌دوو مانگ له‌دژى حکومه‌ته‌که‌ى.
رۆژى هه‌ینى دواى چه‌ند کاتژمێرێکى که‌م له‌په‌یامه‌که‌ى سیستانى که له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌ره‌که‌یه‌وه له‌وتارى هه‌ینیدا له نه‌جه‌ف پێشکهشیکردو تێیدا داواى له‌په‌رله‌مان کرد پێداچوونه‌وه بکات بهبژاردهکانى له‌باره‌ى حکومه‌ته‌وه، عه‌بدولمه‌هدى بڕیارى ده‌ستبه‌رداربوونى دا له‌پۆسته‌که‌ی.
عادل عه‌بدولمه‌هدى 77 ساڵ، رۆژى هه‌ینى له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواکارى مه‌رجه‌عیه‌ت له‌زووترین کاتدا نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان ده‌کات.
په‌یامه‌که‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت که به‌هه‌ڵکردنى کارتى سوور بۆ حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بدولمه‌هدى لێکدرایه‌وه، دواى رۆژێکى خوێناوى هات له‌عێراق که به‌هۆى ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه نزیکه‌ى (50) خۆپیشانده‌ر کوژران و کۆى گشتى ژماره‌ى کوژراوان له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه بۆ زیاتر له (400) که‌س به‌رزبووه‌وه.
له‌خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مجاره‌ى عێراقدا پێگه‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت و پیاوانى ئاینى هاوشێوه‌ى سیاسییه‌کان که‌وتبووه به‌ر توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران و په‌یامه‌که‌ى ئه‌مجاره‌ى به‌هه‌وڵێک لێکده‌درێته‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێگه‌که‌ى خۆى.
شێروان میرزا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق پێیوایه، گوێگرتنى سیاسییه‌کانى عێراق له‌مه‌رجه‌عیه‌ت تازه نییه، مه‌رجه‌عیه‌ت له‌هه‌موو کاروباره‌کاندا قسه‌ى خۆى هه‌بووه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌که‌ى ئێستاى بۆ راستکردنه‌وه‌ى باڵانسى خۆى بوو، به‌تایبه‌ت که به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه پێگه‌که‌ى زیانى به‌رکه‌وتبوو.
وتیشى «دواجار مه‌رجه‌عیه‌ت بۆی ده‌رکه‌وت که چه‌نده زیانى به‌رکه‌وتووه، بۆیه په‌یامێکى له‌و شێوه‌یه‌ى راگهیاندو زیاتر پشتیوانى له‌داواى خۆپیشانده‌ران کرد به‌رانبه‌ر حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى».
به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، هه‌ژموونى مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ دۆخى ئێستاى عێراق وه‌کو خۆى ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام بۆ رزگاربوون له‌وه ده‌کرێت بۆ دورمه‌ودا له‌ڕێگه‌ى به‌دامه‌زراوه‌ییکردنى دامه‌زراوه‌کانى عێراقه‌وه، هه‌وڵى ئه‌وه‌بدرێت دامه‌زراوه‌کان رۆڵى خۆیان هه‌بێت.
له‌دواى ساڵى 2003 و رووخانى رژێمى سه‌دام حسه‌ین، رۆڵى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له‌عێراق به‌خێرایی ده‌رکه‌وت و رۆڵى سه‌ره‌کى له‌ته‌واوى پڕۆسه‌ى سیاسی و دانانى سه‌رۆکى حکومه‌ته یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان یاخود لابردنیان هه‌بووه.
دۆخى سیاسی عێراق و هه‌ژموونى لایه‌نه شیعییه‌کان به‌سه‌ر حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کانیدا رۆڵى مه‌رجه‌عیه‌تى زیاتر کردووه، سیاسه‌تمه‌داران به‌وردى گوێ بۆ بۆچوونه‌کانى ده‌گرن پێش هه‌ر هه‌نگاوێک که بیگرنه‌به‌ر.
له‌خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى عێراقدا که له‌ئۆکتۆبه‌رى ئه‌مساڵه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه دژى گه‌نده‌ڵى و بێکارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریی، مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى شیعه‌کان به‌ته‌واوى له‌پشتى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ستابوو، پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى ده‌کرد بۆ چاکسازیی، به‌ڵام له‌دوایین په‌یامیدا پشتى کابینه‌که‌ى به‌رداو به‌وه‌ش حکومه‌ته‌که به‌رگه‌ى چه‌ند کاتژمێرێکى که‌مى نه‌گرت.
هه‌رچه‌نده عه‌لى سیستانى له‌دوایین په‌یامیدا که بووه‌هۆى خستنى حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بدولمه‌هدى جه‌ختیکرده‌وه که‌ئه‌رکى ئه‌و ته‌نها ئامۆژگاریکردنه، به‌ڵام که‌س له‌عێراق نکوڵى له‌وه ناکات که‌مه‌رجه‌عیه‌ت خاوه‌نى قسه‌ى یه‌که‌م و کۆتاییه له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌کان.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێک په‌یامه‌که وه‌کو فه‌رمان لێکده‌ده‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ى عه‌بدولمه‌هدى به‌خێرایی وهڵامیدایهوهو ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ده‌ربڕى، له‌کاتێکدا ماوه‌ى دوو مانگ بوو خۆپیشانده‌رانى توڕه‌ى عێراق داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یان ده‌کرد.
جه‌بار قادر پسپۆڕى سیاسی که به‌وردى چاودێرى بارودۆخى عێراق ده‌کات پێیوایه، دەسەڵاتی سیاسی لەعێراق بەرەو سیستەمێکی مەزهەبی تەواو هەنگاو دەنێت. «لابردنی عادل عەبدولمەهدی بەفیکەیەکی سیستانی جەوهەری راستەقینەی ئەم دەسەڵاتەی بۆ هەموو لایەک دەرخست. ئێستا هەموو کەسێک دەزانێ نە دەستورو نە ئەنجومەنی نوێنەران و نە هەموو دامەزراوەکانی تری دەوڵەتی عێراق بەرگەی یەک قسەی سیستانی ناگرن».
وتیشى «گروپە سیاسییەکانی شیعەی عێراق لە یەکەم رۆژەوە لەدوای رووخانی رژێمی سەدام حسێن خەونیان بەم رۆژەوە دەبینی، بەڵام دەیانزانی ئامادەیی سوپای ئەمریکا لەعێراق و هەڵوێستی سوننەو کورد کۆسپن لەبەردەم ئەم خەونەیان».
به‌وته‌ى جه‌بار قادر، جێبەجێکردنی خواستەکانی سیستانی بێ بەرگری کورد‌و سوننە وادەکات دەسەڵاتی مەزههبی ببێتە دێوەزمەیەک کەس نەتوانێ لەبەرامبەریدا خۆی پێ بگیرێت.
بۆ یه‌که‌مجار له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه خه‌ریکبوو پێگه‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت و ته‌نانه‌ت خودى سیستانى بکه‌وێته‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و دوورنه‌بوو توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران بیانگرێته‌وه.
به‌پێی هه‌ندێ له‌میدیا عێراقییه‌کان، شه‌وى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو که‌خۆپیشانده‌ران ئاگریان لهکونسوڵگهى ئێران له‌شارى نه‌جه‌فى شیعه‌نشین -یه‌کێکه له‌پیرۆزترین شاره‌کان به‌لاى شیعه‌کانه‌وه- به‌ردا، به‌شێکیان به‌ره‌و شوێنى نیشته‌جێبوونى سیستانى به‌ڕێککه‌وتن، به‌ڵام هه‌ر خێرا قه‌یس خه‌زعه‌لى فه‌رمانده‌ى گروپى عاسائیبى ئه‌هلى حه‌ق و یه‌کێک له‌سه‌رکرده سه‌ربازییه دیاره‌کانى شیعه‌کان به‌هێزێکه‌وه گه‌یشته نه‌جه‌ف بۆ پارێزگارى لهسیستانى.
هه‌روه‌ها ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه‌ى بڕینه‌وه‌ى ده‌ستى هه‌ر که‌سێکى کرد که‌بیه‌وێت زیان به‌مه‌رجه‌عیه‌ت بگه‌یه‌نێت.
دوور نییه هه‌نگاوه‌که‌ى عه‌لى سیستانى (89) ساڵ که له‌شارى مه‌شهه‌دى ئێران له‌دایکبووه، بۆ پشتکردنه عه‌بدولمه‌هدى به‌ئامانجى پاراستنى پێگه‌ى خۆى و مه‌رجه‌عیه‌ت بووبێت.
سیستانى که‌ماوه‌ى زیاتر له‌نیو سه‌ده‌یه له شارى نه‌جه‌ف ده‌ژى، به‌گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عى ئاینى شیعه‌کان داده‌نرێت له‌عێراق. له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌بووه له‌ڕووداوه‌کانى عێراق و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان، به‌شێک له‌میدیاکانى رۆژئاوا ناویان ناوه «دهلاى لاماى شیعى» به‌هۆى پێگه‌که‌یه‌وه.
مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى کورد که له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه چه‌ند خولێک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه‌و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه شیعییه‌کان کردووه بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد، له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه مه‌رجه‌عیه‌تى شیعه‌کان خاوه‌نى قسه‌ى کۆتایی بووه له‌پرسه گرنگه‌کاندا.
وتیشى «پێشتر چه‌ندین سه‌رۆک وه‌زیران به‌بڕیارى مه‌رجه‌عیه‌ت دانراون و لابراون، رۆڵى سیستانى له‌ڕووداوه‌کانى عێراق به‌ڕوونى دیاره«.
بهبڕواى مه‌حمود عوسمان، بۆ ئه‌وه‌ى عێراق خۆى له‌و دۆخه رزگاربکات، پێویسته ده‌وڵه‌ت به‌دامه‌زراوه‌یی بکرێت و خۆیان کاروباره‌کان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.