خانه‌نشینان چاویان لهیاساکهى عێراقه
داواده‌کرێت یاسا سەخاوەتە نوێیەکەی خانه‌نشینى عێراق له‌هه‌رێمیش جێبه‌جێ بکرێت، تا مووچه‌کانیان زیاد بکات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، لاڤین مەحمود
تەلعەت هەموو مانگێک بە تامەزرۆیی چاوەڕێی موچە ٢٢٠ هەزاریەکەی دەکات که بەشی پێداویستی ژیانی ناکات، بۆیه چاوى له‌وه‌یه موچه‌که‌ی زیادبکرێت تا بتوانێت پێداویستییه‌کانى ژیانى پێدابینبکات.
تەلعەت تەمەن ٥٤ ساڵ، که خاوەنى چوار منداڵه و یەکێکیان خاوەن پێداویستی تایبەتە سەرەرای تووشبونی بە نەخۆشی گورچیلە ماوەی ١٥ ساڵ وەک کارگوزار لە خوێندنگاکان‌دا کاری کردووە، لە ئێستادا بە موچەی ٢٢٠ هەزار خانەنشین بووە.
«ئەو هەموو خزمەتەی من کردم هیچی بۆ دەستەبەرنەکردم، هەموو مانگ چاوەرێ دەکەم موچەکەم وەربگرم بەڵام هێندە کەمە پێڕاناگەم بیدەم بە چی».
ته‌لعه‌ت خۆى یەک گورچیلەى هەیە و دەبێت مانگانه دەرمان بکڕێت، مێردەکەشى لەسەر جێگایە و نەخۆشەک ناتوانێت هیچ کارێک بکات «تەنها یەک کچم هەیە کار دەکات ئەگەر ئەو نەبوایە دەمێک بوو لە برسادە مردم».
به‌رزکردنه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى له په‌رله‌مانى عێراق هیواى بۆ ته‌لعه‌ت و خانه‌نشیانى تر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و داواکه‌ن یاساکه له هه‌رێمیش په‌یڕه‌و بکرێت، که که‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى به 500 هه‌زار دینار دیاریکراوه. به‌ڵام هه‌رێم سه‌رقاڵى ده‌رکردنى یاساى چاکسازییه که که‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى به 400 هه‌زار دینار دیاریکراوه.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتی «ئەمە یاسایەکی ئیتیحادی نییە و شمولی کوردستان ناکات، دەبێت کوردستان بۆخۆی لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات یاخود دەستکاری یاساکە بکەن».
وتیشى «ئەو پارەیەی کە مانگانە لە موچەی فەرمانبەر بۆ خانەنشین ده‌بڕدرێت ناچێتە سندوقی بەغداوه، هەرێمی کوردستان خۆی وەریدەگرێت لەبەر ئەوە خانەنشین لەسەر بەغدا نیە لەسەر هەرێمە».
به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، هەرێم دەبێت دوو شت بکات تا وەک عێراقی لێبێت، یەکەم سندوقی خانەنشین دابنێت بۆ ئەوەی ئەو سندوقە پارەی سەربەخۆی هەبێت، ئەو کاتە سندوقەکە پارەی خۆیی دەبێت پێویست ناکات حکومەت پارەی خانەنشینی بدات، دووەم ئه‌وه‌یه یاساکە دەستکاری بکرێت بۆ ئەوەی ئەو پارەی دەدرێت بە خانەنشین شایستە بیت لەبەرامبەر خزمەتى فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێی یاسا نوێیه‌که‌ى عێراق، تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵه‌وه کەمکراوهتهوە بۆ 60 ساڵ، تەنها هەندێک مامۆستای زانکۆ‌و پزیشک و خەڵکی تر نەبێت کە بەدەر کراون هەر بە 63 ساڵی خانەنشین دەبن. هه‌روه‌ها هەر فەرمانبەرێک 45 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت داوای خانەنشینی بکات.
بڕیاره لە ساڵی داهاتوه‌وه کار بەو یاسایە بکرێت، بەم هۆیەشەوە 202 هەزار کەس لە ساڵی داهاتوودا دەرفەتی دامەزراندنیان بۆ ده‌ره‌خسێت.
به‌پێی ئاماره‌کان، ساڵانە نزیکه‌ی پێنج هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان خانەنشین دەبن، ئه‌گه‌ر یاساکه‌ى عێراق له هه‌رێم جێبه‌جێبکرێت ساڵانه نزیکه‌ى 20 هه‌زار که‌س خانه‌نشین ده‌بن.
پێشتر هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى و جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى رایگه‌یاندبوو، په‌رله‌مانى کوردستان گفتوگۆى توند له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ده‌کات له‌سه‌ر موچه‌ى خانه‌نشینى، چونکه موچه‌کان ناعه‌داله‌تى تێدایه‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ربکرێت له رێگه‌ى پرۆژه‌ى چاکسازى خانه‌نشینییه‌وه.
باسی له‌وه‌شکردبوو، بڕى (220) هه‌زار دینار بۆ موچه‌ى خانه‌نشینى هى ئه‌وه نییه بدرێته خه‌ڵکى خانه‌نشین که‌زۆر ماندووبووه، ئه‌وانه‌ى خانه‌نشینن سه‌روو (230) هه‌زار که‌س موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن. بڕیاره له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یاساى چاکسازى خانه‌نشینى، ئه‌وانه‌ى (220) هه‌زار دینار خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن قسه‌یه‌ک هه‌یه بکرێت به (400) هه‌زار دینار.
له‌هه‌رێمى کوردستان مانگانه %7ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه و ده‌خرێته سندوقى خانه‌نشینییه‌وه، به‌ڵام له ساڵانى قه‌یرانى داراییدا حکومه‌ت پاره‌ى سندوقهکهى خه‌رجکرد.
شیروان میرزا وتى «دەکرێت حکومەت ساڵانە پاڵپشتی ئەو سندوقە بکات وەک بەغدا بۆ ئەوەی تووشی قه‌یران نەبێت، ئەگەر بێت و ئەو موچەیەی لە فەرمانبەر ده‌بڕدرێت جیابکرێتەوە و بکرێتە سندوقێکەوە، لەوانەیە پاش یەک دوو ساڵی تر سندوقەکە بکەوێتە سەرپێی خۆیی و ئەو کاتە خانەنشین لە بودجە گشتی جیادەبێتەوە دەچێتە سەر ئەو سندوقە».
تا ئێستا هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندبوونی خۆى به‌و یاسایانه‌ى عێراقه‌وه نیشان نه‌داوه که تایبه‌تن به خانه‌نشینان، له‌کاتێکدا جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان ئەو کەسانەی لە عیراقدا خانەنشین دەکرێن بەراورد بەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستاندا خانەنشین دەکرێن، ئەگەر یەک پلەو یەک تەمەنیان هەبێت و ساڵی خزمەتیشیان وەک یەک بێت، جیاوازی موچەیان زیاتر لە 300 بۆ 400 هەزار دینارە.
مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵ یەکێتی خانەنشینانی کوردستان یاداشتێکی پێنج خاڵیان ئاڕاستەی حکومەت و پەرلەمان کرد و تیایدا داوایان کرد هەر یاسایەک لە عێراقدا دەرچوو لە هەرێمی کوردستان کارى پێبکرێت.