نزیکەی سێ هەزار ئێزیدی رفێنراو لەژنو منداڵ بێسەروشوێنن
تائێستا (سێ) هەزارو (524) ئێزیدی له‌ده‌ست داعش رزگارکراون
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
(به‌ڕێوبه‌رێتی کاروباری ئێزیدییه‌کانی) رایدەگه‌یەنێت که (سێ) هەزارو (524) ئێزیدی تائێستا له‌ده‌ست «ده‌وڵه‌تی ئیسلامی» (داعش) رزگارکراون لەوکاتەوەی کە داعش ناوچەکەیانی داگیرکرد لەئابی ٢٠١٤دا.
خه‌یری بوزانی، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی کاروباری ئێزیدییه‌کان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وتی «کۆی گشتی (سێ) هەزارو (524) ئێزیدی له‌ده‌ست گروپه تیرۆریستییه‌که رزگارکراون له‌وکاته‌وه‌ی له 3ی ئابی 2014 ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شارۆچکەی شه‌نگالدا.»
ئێزیدییەکان کەزۆربهیان له‌عێراق یان سوریا ده‌ستبه‌سه‌ربوون و رزگارکراون له‌ڕێی هه‌وڵه زه‌حمه‌ته‌کانی نووسینگه‌ی کاروباری ئێزیدییه رفێنراوه‌کان و به‌رپرسانی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌وه له‌هه‌رێمی کوردستان.
زۆرینه‌ی رزگاربووان ژن و منداڵن، که پێکدێن لههەزارو (197) ژن و هەزارو (988) منداڵ.
بوزانی وتی کە (شەش) هەزارو (417) ئێزیدی بێسه‌روشوێن بوون دوای ئه‌وه‌ی داعش شه‌نگالی داگیرکرد، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه رفێنران و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان بازرگانییان پێوه‌کراوه. چاره‌نووسی ئه‌و (دوو) هەزارو (893) رفێنراوه‌ی ماونه‌ته‌وه هێشتا نادیاره.
راپۆرته‌کان ئاماژه‌ده‌که‌ن بۆ بوونی ژماره‌یه‌ک ژنی ئێزیدی و منداڵه‌کانیان له‌که‌مپی هۆل له‌سوریا، که له‌ئێستادا هه‌زاران ئه‌ندامی خێزانی داعش له‌خۆده‌گرێت که له‌ناوچه‌ی باغۆزی سوریا ژیاون پێشئه‌وه‌ی له‌ئازاردا ئازادبکرێت.
پێده‌چێت رفێنراوه‌کانی دیکه له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه فرۆشرابن و له‌نێوان چه‌ندین ناوچه‌دا هاتوچۆیان پێکرابێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که ره‌نگه ئێستا له‌سوریا، تورکیا یان ته‌نانه‌ت له‌عێراق ده‌ستبه‌سه‌ربن.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند که‌ناسنامه‌ی (160) چه‌کداری داعشی ئاشکراکردووه که له 2014 له‌عێراق ئێزیدییه‌کانیان کوشتووه‌و ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی تاوانی تر دژیان له‌داهاتوودا.
سه‌رۆکی تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌رباره‌ی تاوانه‌کانی داعش، که‌ریم خان، وتی «تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، که‌ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پێکهێنرا، به‌ڵگه‌ی کۆکردۆتەوە بۆ دادگایی‌کردنی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش کهگوماندهکرێت تاوانی جه‌نگ، تاوانی دژبه‌مرۆڤایه‌تی یان جینۆسایدیان ئه‌نجامدابێت».
خه‌یری بوزانی، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی کاروباری ئێزیدییه‌کان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی وتی «هه‌موو ئه‌و ئێزیدیانه‌ی ئێمه ئازاد‌و رزگاریان ده‌که‌ین له‌دۆخێکی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی خراپدان. ئێمه ده‌یانگه‌یه‌نینه لای خێزان و خزمه‌کانیان له که‌مپه‌کان و چاودێری ته‌ندروستییان ده‌که‌ین و به‌ده‌م پێویستییه‌کانیانه‌وه ده‌چین.»
وه‌زاره‌تی کۆچ و ئاواره‌کانی عێراق یارمه‌تیی دارایی پێشکه‌شی هەزار ژنی رزگاربوو کردووه به بڕی دوو ملیۆن دینار (1,680 دۆلار) بۆ هه‌ر یه‌کێکیان. بڕیارە رزگاربووی زیاتریش بخرێنه سه‌ر لیستی سوودمه‌ندبووانی یارمه‌تییه داراییه‌که.
بوزانی وتی «به‌مدواییانه چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ئه‌نجامدا، کهبهڵێنیاندا مانگانه‌یه‌ک ببڕنه‌وه بۆ ته‌واوی ئێزیدییه رزگاربووه‌کان، له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز.»
وتیشی «هه‌روه‌ها ده‌شخرێنه نێو به‌رنامه‌کانی بووژانه‌وه‌و چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه».
رزگاربووانی ئێزیدی کەهەریەکەو لەشوێنێکن یا دانە دانە یان چەند دانەیەک پێکەوە رزگاردەکرێن بەوپێیەی زۆرێکیان فرۆشراون بەکەسانی تر‌و لەشوێنی جیاوازدان ژیان بەسەردەبەن، هەندێک جار کەسە نزیکەکان ئاگایان لەیەکتر نیە.
تەمموزی رابردوو شەش ئێزیدی کە لە 2014 لەقەزای شەنگالی عێراق رفێندرابوون لەلایەن رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)ەوە رزگارکران و گەڕێندرانەوە لەکەمپی ئاوارەکانی باکوری خۆرهەڵاتی سوریاوە کە لەژیر دەستی هێزەکانی هەسەدەدایە.
حسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی کاروباری رفێندراوانی ئێزیدی لەپارێزگای دهۆک، وتی «کاربەدەستانی بەرپرس لەکەمپی هۆل لەپارێزگای حەسەکەی سوریا لە ١٠ی تەمموز پێنج ژنی ئێزیدی و منداڵێکیان رادەستی نووسینگەی کاروباری ئێزیدییە رفێنراوەکانی عێراق کرد.»
وتی «ژنەکان لەنێوان (23 بۆ 30) ساڵ بوون و منداڵەکە (12) ساڵ بوو... ئەوان یەکەمجار (لەحەسەکەوە) بۆ قەزای شەنگال گوێزرانەوەو دواتر بۆ پارێزگای دهۆک، کە لەوێ خزمەکانیان وەریانگرتنەوە.»
رزگاربووەکان بەشێکبوون لەو هەزاران ژن و منداڵە ئێزیدییانەی داعش رفاندبوونی کاتێک لەئابی 2014 شەنگالی گرت.
وتی «دۆخێکی خراپیان بەسەرهاتووە، لەبەرئەوەی چەتەکانی داعش رفاندبوویانن، گواستبوویاننەوە، ئەشکەنجەیان دابوون و برسییان کردبوون.»
قائیدی وتی «دوای ئەوەی داعش شکستی پێهێنرا لەهێرشێکی زەمینیدا که لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئه‌نجامدرا بەهەماهەنگیکردن له‌گه‌ڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەوان رزگارکران و برانە کەمپی هۆلی ئاوارەکان.
وتیشی «چاودێریی تەندروستی چڕ‌وپڕیان پێدەگات تا تێکەڵببنەوە بەکۆمەڵگەو کاریگەرییه دەروونیەکان و پاشماوەی ئایدۆلۆژی داعشیان له‌سه‌ر نەهێڵرێت کەهەوڵیداوە لەمێشکیاندا بیچێنێت.»
قائیدی وتی «نووسینگەکە ناوەندێکی تایبەتی هه‌یه بەچارەسەری دەروونی لەپارێزگای دهۆک کەسەرپەرشتیی چارەسەری تەندروستی دەکات بۆ هەموو رفێندراوە ئێزیدییەکانی لەدەست تیرۆریستان رزگارکراون و پشتیوانی ده‌کات لهخزمەتگوزارییهکان بۆیان.»
ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی گروپێکی دیکەی رزگاربووانی ئێزیدی لەسوریا.
حسێن قائیدی«زانیاریمان هەیە لەبارەی منداڵان و ژنانی ئێزیدییه‌وه لەناوچە رزگارکراوەکانی ژێردەستی داعش لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا‌و هەوڵی زۆر دراوە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکە بۆ نێو باوەشی خێزانەکانیان.»
قائیدی وتیشی «زانیاریمان هەیە لەبارەی منداڵان و ژنانی ئێزیدییه‌وه لەناوچە رزگارکراوەکانی ژێردەستی داعش لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا‌و هەوڵی زۆر دراوە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکە بۆ نێو باوەشی خێزانەکانیان.»
لەپێنج ساڵی رابردوودا، (سێ) هەزار و (500) حاڵەتی تۆمارکراوی رزگاربووی تاوانەکانی داعش هەبووە، زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.
وتی «بەڵام سەرەڕای شکستی داعش لەعێراق و سوریا نزیکەی (دوو) هەزارو (900) ئێزیدی ماون کەچارەنووسیان نادیارە».
هه‌روه‌ها وتی «تیمەکەمان، بەهاریکاری لەگەڵ تەواوی دەزگا پشتیوانیکارەکان، بەتەواوی تواناوە کاردەکات بۆ لێکۆڵینەوەی شوێنی رزگاربووانی ئێزیدی، جا لەعێراق بن یان سوریا‌و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ نێو خێزانەکانیان.»