له‌ژێر «میکیاژى چاکسازی»دا ده‌رماڵه‌ى موچه‌خۆران دەبڕدرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
پەرلەمانتارێکی کوردستان رایگەیاند داوایان کردووە کەمترین مووچەی فەرمانبەران (400) هەزار دینار کەمەتر نەبێت و مووچەی پلەباڵاکانیش کەمبکریتەوە، بەڵام پرۆژەکەی حکومەت جیاوازەو« له‌ژێر میکیاژى چاکسازیدا» ده‌رماڵه‌ى موچه‌خۆران ببڕدرێت.
سه‌رکۆ ئازاد، په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه داوامان کردوه حکومه‌ت له‌پرۆژه‌ى چاکسازیدا خه‌رجى رێکبخاته‌وه و که‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى (450) هه‌زار دینار بێت و خانه‌نشینى پله‌باڵاکان که‌مبکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کسانى تێدابێت».
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرۆژه‌یاسایه‌کى به‌ناوى (چاکسازى له‌خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کانى دیکه له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق) په‌سه‌ندکردو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد بۆ په‌سه‌ندکردنی.
سه‌رکۆ ئازاد وتی «داوامان کردووه وه‌ک ئه‌وه‌ى عێراقى لێبکرێت کهئهوهى خزمه‌تى (45) ساڵى هه‌بێت، بۆ وه‌زیره‌کان و دادوه‌ره‌کان و په‌رله‌مانتاران، بۆ هه‌مووى وه‌ک یه‌ک وایه، به‌ڵام بۆ هێزه‌کانى ئاسایش و پۆلیس که‌زۆرترین تووێژ پێکده‌هێنێت، به‌موچەی بنه‌ڕه‌تى خانه‌نشین ده‌کرێت».
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد که‌وه‌ک په‌رله‌مانتار داکۆکیکار ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کسانى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌سته‌به‌ر بکرێت.
له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى موچهخۆرانیشهوه وتى «ناکرێت له‌ژێر میکیاژى چاکسازیدا ده‌رماڵه‌ى موچهخۆرانى هه‌رێم ببڕدرێت، به‌ناوى رێکخسته‌وه‌ى ده‌رماڵه‌وه«.
به‌پێی پرۆژه‌ى چاکسازى زیاتر گۆڕانکارى له‌ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان و کاره‌باو لێکۆڵینه‌وه‌ى داد‌و مامۆستایانى زانکۆ ده‌کرێت و به‌شێکى ده‌بڕدرێت.
وتیشى «ئه‌وه غهدرێکى گه‌وره‌یه، که‌دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه خزمه‌ته لێی ببڕیت، ئه‌وە ناعه‌داله‌تیه‌کى گه‌وره‌یه«.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ده‌رماڵه‌ى هه‌ندێک شوێن هه‌یه وه‌ک حه‌سانه پێویسته بۆیان دابین بکرێت که ژیانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه بۆ نمونه کارمه‌ندانى کاره‌با و ئاگرکوژێنه‌وه‌و ته‌ندروستى که له‌گه‌ڵ هه‌ندێک نه‌خۆشى گواستراوه مامه‌ڵه ده‌که‌ن.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پێویسته پرۆژه‌ى چاکسازى چاکسازى بێت له‌داهات و خه‌رجى، چونکه داهاته‌که‌شمان کۆمه‌ڵێکى زۆر نایه‌کسانى تێدایه، ناعه‌داله‌تى و گه‌نده‌ڵى تێدایه«.
وتیشى «پێویسته هه‌موو ئه‌مانه رێکبخرێنه‌وه، هه‌موو ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى نه‌وت و خاڵه گومرگیه‌کان و سنوریه‌کان و داهاتى ناوخۆ‌و هه‌موو ئه‌مانه پێویستسان بهچاکسازى هه‌یه‌و که رێکبخرێنه‌وه‌و له‌په‌رله‌ماندا بکرێت به‌یاسا».
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرۆژه‌یاسایه‌کى به‌ناوى (چاکسازى له‌خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کانى دیکه له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق) په‌سه‌ندکردو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد بۆ په‌سه‌ندکردنی، دواى ساڵێک و له‌ته‌مموزى 2018 یاساکه په‌سه‌ندکراو دواتر له‌ژێر فشارى شه‌قامدا سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان واژۆى له‌سه‌ر نه‌کرد گێڕایانه‌وه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان و دواتریش په‌رله‌مان ره‌وانه‌ى حکومه‌تى کرده‌وه.
ئه‌و پڕۆژه‌یه که له (20) مادده پێکهاتبوو، تایبه‌ت بوو به‌پرسه‌کانى خانه‌نشینى، رێکخستنه‌وه‌ى ماف و ئیمتیازاتى که‌سوکارى شه‌هیدو ئه‌نفالکراوان، قه‌ده‌غه‌کردنى زیاتر له‌یه‌کجار سودمه‌ندبوون له‌بودجه‌ى گشتى، رێکخستنه‌وه‌ى بوارى سه‌ربازى و ئاسایشى ناوخۆ، ده‌رماڵه‌کان، هه‌ژمارکردنى خزمه‌ت.
به‌پێى پڕۆژه‌که، خانه‌نشینى نابێت له (٤٠٠) هه‌زار دینار که‌متربێت، هه‌روه‌ها یاساى خانه‌نشینى یه‌کگرتووى عێراقى جێبه‌جێبکرێت، که (٥٠) ساڵ ته‌مه‌ن و (١٥) ساڵ خزمه‌تى کردووه به‌مه‌رج بۆ خانه‌نشین بوون.
وەڵامه‌که‌ى حکومه‌ت