وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌ت له‌باره‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌سته‌وه په‌رله‌مانى رازى نه‌کردووه
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ داواى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست، په‌رله‌مانتارانى رازینه‌کردووه، به‌وپێیه‌ى به‌پێی وه‌ڵامەکە زیاتر له نیوه‌ى گرێبه‌سته‌کان له دامەزراندنى هه‌میشه‌یی بێبه‌ش ده‌بن.
مانگى رابردوو په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى کرد بۆ پێشننیازى بڕیارى تایبه‌ت به دامه‌زراندنى هه‌میشه‌یی فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له هه‌رێمى کوردستان، داواشى له‌حکومه‌ت کرد له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا وه‌ڵامى بداته‌وه.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا حکومه‌تى هه‌رێم نووسراوێکى ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردووه‌و مه‌رجى بۆ دامه‌زراندنى هه‌میشه‌یی فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست داناوه.
به‌پێی وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌ت، ته‌نها ئه‌و که‌سانه به‌هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زرێنرێن که له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى دارایین نه‌ک بودجه‌ى په‌ره‌پێدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى خزمه‌تیان له‌سه‌رووى پێنج ساڵه‌وه‌یه.
جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه که فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست دابمه‌زرێنرێن، به‌ڵام هه‌ندێ مه‌رجى داناوه«.
فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به دوو شێواز دامه‌زراون و هه‌ندێکیان راسته‌وخۆ گرێبه‌سته‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانه‌و له‌سه‌ر بودجه‌ى دارایین، زۆینه‌شیان له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى وه‌زاره‌ته‌کانن.
جه‌لال محه‌مه‌د وتى «به‌پێی وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌ت بێت ته‌نیا گرێبه‌ستى وه‌زاره‌ته‌کان داده‌مه‌زرێنرێن».
وتیشى «سه‌ربارى ئه‌و مه‌رجانه‌ى که‌حکومه‌ت دایناوه، به‌دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌گه‌ینه سیغه‌یه‌ک که‌دامه‌زراندنه‌نکه بکرێت و نه‌شبێته بارگرانى بۆ سه‌ر حکومه‌ت».
له‌هه‌رێمى کوردستاندا، (29) هه‌زارو (876) فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست هه‌یه، به‌پێی وه‌ڵامه‌که‌ى حکومه‌ت بێت (10) هه‌زار که‌س له‌وانه به‌هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زرێنرێن.
دیارى ئه‌نوه‌ر، ئەندامی فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «وه‌ڵامى حکومه‌ت وه‌ڵامێکى مه‌تاتیه‌و لۆژیکى نییه وه‌زاره‌تى دارایى نه‌زانێت چه‌ند فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ستى هه‌یه، ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که‌حکومه‌ت ره‌نگه بیه‌وێت بیکات، به‌س مه‌رجى خۆى هه‌یه«.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد «ئێمه هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین و ئه‌رکى حکومه‌ته که‌ئه‌مانه دامه‌زرێنێت و سوودمهندبن و حکومه‌تیش له‌داموده‌زگاکاندا پێویستى پێیانه‌و پێویسته دامه‌زرێنرێن، هیوایه‌ک هه‌یه که‌حکومه‌ت ده‌یه‌وێت دایانمه‌زرێنێت ئه‌گه‌ر هه‌مووشى نه‌بێت».
به‌پێی پێشنیازه‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى سێ ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست، به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێنرێن، به‌ڵام حکومه‌ت ماوه‌ى پێنج ساڵ خزمه‌تى دیاریکردووه بۆ دامه‌زراندنیان به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یی.
رۆژان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له پرۆژه‌که‌ماندا ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌کردووه که له‌دواى سێ ساڵه‌وه پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست دامه‌زرێنرێت، مافى خۆیانه و داکۆکى له‌وه ده‌که‌ین».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به‌دامه‌زراندنى ئه‌و که‌سانه رێژه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى که‌ئێستا ده‌درێت به‌فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به‌به‌راورد به‌هه‌میشه‌یى که‌متریش ده‌بێته‌وه‌و وتى «ئه‌وه‌ش سودى حکومه‌تى تێدایه‌و بۆیه نابێت به‌بارگرانى بۆ حکومه‌ت به‌ڵکو بودجه‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه«.
له‌دواى ساڵى 2014و راگرتنى دامه‌زراندن له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، (31) هه‌زار فه‌رمانبه‌رو مامۆستا به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست دامه‌زرێنران، مانگى رابردووش حکومه‌ت بڕیارى دامه‌زراندنى هه‌میشه‌یی مامۆستایانى گرێبه‌ستى ده‌رکرد، به‌ڵام هێشتا له‌باره‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه بڕیارى نه‌داوه.
دواى ده‌رکردنى بڕیارى به‌هه‌میشه‌یی دامه‌زراندنى مامۆستایانى گرێبه‌ست له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو دوایان له‌حکومه‌ت کرد بڕیارى دامه‌زراندنیان بدات.