پەرلەمانی کوردستان کۆکه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عه‌ره‌به‌کان کوڵه‌جۆ یارمه‌تى داعشیان داوه
لیژنه‌ى پێشمه‌رگه لێکۆڵینه‌وه ده‌ستپێده‌کات له ڕوداوه‌که‌ى کوڵه‌جۆ و کوشتنى دوو پێشمه‌رگه له به‌رده‌ڕه‌ش
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات لەڕووداوی هێرشی داعش بۆسەر کوڵەجۆ لەچەند رۆژی رابردوودا، هەروەها کوشتنی دوو پیشمەرگەی هێزەکانی حەفتا لەقەزای بەردەڕەش لەمانگی رابردوودا.
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «بۆشایى ئه‌منى زۆر هه‌یه لەهەندێ ناوچەی کوردستانی، کوڵەجۆ کەدراوسێی چه‌ند گوندێکى عه‌ره‌بن، به‌داخه‌وه زۆربه‌ى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه عه‌ره‌بن و ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردووه له‌گه‌ڵ داعش و ژماره‌ى هێزه ئه‌منیه‌کان و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ش زۆر که‌من، بۆیه پێویستى به‌هێزى زیاتر هه‌یه«.
لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان، دوێنێ سێشه‌ممه 3ی کانونى یه‌که‌مى2019، به‌سه‌رپه‌رشتى رێڤینگ هرورى سه‌رۆکى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامان و راوێژکارانى لیژنه‌که کۆبووه‌وه.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کراو داواکارى و کێشه‌کانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه تاووتوێ کرا، هاوکات راپۆرتى ئاماده‌کراو له‌سه‌ر کوشتی دوو پێشمه‌رگه‌ى هێزه‌کانى 70 کە لەمانگی رابردوودا لەبەردەڕەش کوژران، خوێندرایه‌وه.
سەبارەت بەڕوداوهکهى کوڵه‌جۆ، لیژنەی پیشمەرگە بەنیازە سه‌ردانێکى مه‌یدانى بکات بۆ ناوچەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.
"زیاتر عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کان یارمه‌تییان داون و به‌نیازین کارى له‌سه‌ربکه‌ین و رێگهنهدهین جارێکى تر دووباره ببێته‌وه"
رێڤینگ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان سەبارەت بەحاڵهتهکهى کوڵه‌جۆ زیاتر وتی به‌هۆى بۆشایى ئه‌منى بووه، زیاتر عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کان یارمه‌تییان داون و به‌نیازین کارى له‌سه‌ربکه‌ین و رێگهنهدهین جارێکى تر دووباره ببێته‌وه«.
درەنگانى شەوى هەینى هێزەکانى ئاسایشى کوڵەجۆ کەوتنە جموجۆڵ بۆ بەرپەرچدانەوەى هێرشێکى داعش که بەکاتیۆشا کردیەسەر ناحیەکه، که بەهۆیەوه دوو ئەفسەرى ئاسایش و بەڕێوەبەرى ئاسایشى ناحیەکه شەهیدبوون.
هێرشەکه کاتژمێر نۆى شەو دەستیپێکردو داعش تاکاتژمێر (12) بەهاوەن ئاگربارانى ناحیەى کوڵەجۆى کرد کەدەکەوێته دوورى (16) کلیۆمەترى باشورى کەلارەوه.
لەگەڵ بەردەوامى هێرشەکەدا ئۆتۆمبیلێکى ئاسایشى کوڵەجۆ بەرەو شوێنەکه بەڕێدەکەون، که پێنج کەسى تێدا بووه، بەڵام لەناوچەى «کەمەرگەڕه« که کیلۆمەترێک لەکوڵەجۆوه دوورەو ناوچەیەکى بەرزه بۆمبێکى چێنراو پێیدا دەتەقێتەوه.
ئەو شوێنەى داعش هێرشى کردەسەر، دەکەوێته سەر رووبار‌ى سیروان کەباخى هاوڵاتیانى ناوچەکەى لەسەرەو بەشوێنێکى چڕى قامیشەڵان ناسراوه، بەهۆیەوه داعش بەئاسانى دەتوانێت خۆى لەناوچەکه حەشار بدات.
داعش بەهاوەنى (60)ملم که (300) مەتر دەڕوات هێرشەکەیان کرد، بەوتەی هێزەکانی ئاسایش ئەوەش ئەوه دەردەخات کەزۆر نزیک بوونە لێیانەوەو لەنزیکەوه سەیریان کردوون و پاشان بۆمبەکەیان تەقاندووەتەوه.
شارۆچکەى کوڵەجۆ دەکەویتە دووری (16) کیلۆمەتر لەباشووری کەلار، دەشتێکى فراوانەو لەئێستادا ئەم ناوچەیه بەدرێژایى (دوو) کم تاخوارووى کوڵەجۆ بەدەست هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستانەوەیه، لەوێ بەدواوه بەدەست هێزى عێراقیەوەیه، وەک دەوترێت هێرشەکه لەخوارووى کوڵەجۆو سەرەتاى ناحیەى گوڵاڵه بووه.
نەوشیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئاسایشى گەرمیان، لەلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئاسایشى ناوچەکه دەپارێزین، بەهەر شێوەیەک بێت، بەڵام کەئوتۆمبێلێکى درع هەبێت باشترەو هەموو پێویستیەکان پێویستەو لەهەموو دنیا بەکاردەهێنرێت و کەهەبێت باشه، بەڵام وەک پێویست نیه«.
وتیشى «داعش شەڕێکى پارتیزانى دەکات، بۆمب دادەنێت، نەک بێت و رووبەڕوو شەڕ بکات و کێشه دروستدەکەن لەناوچەکه«.
لەهێرشەکەی داعشدا سێ کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون کەیەکێکیان بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ بوو. ئەمە جگە لەبرینداربوونی چەند کەسیکی تر.
محەمەد مەجید، یەکێک لەو کارمەندانەى ئاسایش لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا بووه کاتێک هێرشیان کراوەتەسەر بۆ هاوڵاتى وتى «که هاوەنەکانیان هاویشت ئێمه بەمێکزەمینیەک پێنج کەس بووین بەرەو ناوچەکه رۆیشتین، شۆفێرەکه وتى بۆمبەکەم بینیوه، بەڵام نەمزانیوه کەبۆمبەو پێش ئێمه دوو سەیاره مەدەنى رۆیشتن و پێیاندا نەتەقیوەتەوه، کەئێمه چووین تەقیەوه، بۆیه دڵنیاین بۆ ئێمه دانرابوو».
بەهۆى تەقینەوەى بۆمبەکەوه، هەر پێنج کارمەندەکه برینداربوون. پاشان ئۆتۆمبیلێکى دیکەى ئاسایش که سمکۆ عەلى بەڕێوەبەرى ئاسایشى کوڵەجۆى تێدا دەبێت بەهاناى ئاسایشەکانى دیکەوه دەچن، لەو کاتەشدا رووبەڕووبوونەوه لەنێوان چەکدارانى داعش و هێزەکەى ئاسایش دروستدەبێت.
سمکۆ عەلى و هێزەکەى بەئۆتۆمبیلێکى مەدەنى فریایان کەوتن بۆ ئەوەى ئاشکرا نەبن، بەوتەی ئەو کارمەندەی ئاسایش «پاش هاتنى ئۆتۆمبیلەکەى دیکه، شەڕێکى سەخت روویدا، دووان لەو کەسانەى پێشتر برینداربوون بەناوى جومعه عەبدو مەحمود جومعه شەهیدبوون، هەروەها رائید سمکۆش بەسەختى برینداربوو».
سمکۆ عەلى، خاوەنى پێنج منداڵه، دوو کوڕ‌و سێ کچ، لەگەڕەکی ئەندازیارانی کەلار نیشتەجێ بووه. دایکى و باوکى و حەوت خوشک و براى ئەنفاله، تەنیا برایەکى ماوه.
داعش لەمساڵدا ئەمه دووەم هێرشه بیکاته سەر ناوچەکه، لەهێرشەکەى ئەمجارەدا (١٠٠) مەتر دوور بووه لەبنکەى ئاسایشى کوڵەجۆوەو زۆر نزیک بووەتەوه، دواى ئەوەى بۆمبەکەى داناوه هاوەنى هاویشتووه بۆ ئەوەى هێزەکانى ئاسایش بچنه دەرەوەو بۆمبەکه بتەقێنێتەوه.
رووداوەکەی بەردەڕەش
مانگی رابردوو لە رووداوێکی دەمەقاڵەدا دوو پیشمەرگەی هێزەکانی حەفتا لەبەردەڕەش لەکاتی دەوامدا کوژران، پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو رووداوە لێکۆڵینەوە دەکات.
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى وتی «حاڵه‌تێکى دوو هه‌فته پێشتریش هەبوو له‌به‌رده‌ڕه‌ش که دوو پێشمه‌رگه به‌هۆى ده‌مه‌قاڵێوه له‌نێوان دوو ئه‌فسه‌ردا شه‌هیدبون و ده‌رکه‌وت که‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه که‌مته‌رخه‌مه و هه‌ندێک لهئهفسەرهکان که‌مته‌رخه‌من و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لیژنه‌یه‌کیان پێکهێناوه‌و لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه«.
رێڤینگ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکیدا به هاوڵاتى وت «سه‌ردانه‌که‌مان بۆ ئه‌وه بوو کهوردهکارى بزانین سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌ته‌و کهناخۆشیهک له‌نێوان پێشمه‌رگه‌یه‌ک و ئه‌فسه‌رێک بووه‌و لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌و به‌هۆى کێشه بوو له‌پۆسته‌کان».
یەکنەخستنی هێزەکان زیانی لەپیشمەرگە داوە
لەگەڵ ئەوەی بۆشایی ئەمنی هەیە لەچەند ناوچەیەک بەڵام هێزەکانی پێشمەرگەش رێکنەخراونەتەوە، ئەوەش وەکو کەلێنێک سەیردەکرێت لەڕیزەکانی پێشمەرگە.
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، له‌باره‌ى یه‌کخستنى هێزى پێشمه‌رگه‌وه وتى «پێویسته هێزى پێشمه‌رگه به‌نیشتیمانى بکرێت و یهکیشبخرێتهوهو له‌م فه‌وزایه رزگار بکرێت، فشارێکى راسته‌قینه له‌سه‌ر یه‌کێتى و پارتى دروست ببێت چ له‌ناوخۆ و له‌لایه‌ن رێکخراوانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و له‌ده‌ره‌وه‌ش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، ئه‌گینا بیده‌ینه ده‌ست یه‌کێتى و پارتى وازوو ئه‌م هێزانه یه‌کناخه‌ن».
وتیشى «ئه‌و ژمارهیەى که‌حکومه‌تى هه‌رێم داویه‌تى زۆره‌و بندیوارى زۆرى تێدایه‌و ناوى وه‌همى زۆر تێدایه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ى ته‌واوى بۆ بکرێت و له‌مه‌ودوا هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌ربازى ناچارى بێت، وه‌ک ئێستا بێت که‌هه‌مووى ته‌شکیلاته‌کان و ئاراسته‌کان هه‌مووى په‌یوه‌ندى بهپارتى و یه‌کێتییه‌وه هه‌یه، که‌هێزێکى حزییه هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌هێزى پێشمه‌رگه «باس له‌وه‌ده‌کرێت (240) هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌یه، که به‌ڕاى من نزیکه‌ى (100) هه‌زار که‌س له‌وانه بندیوارن».
له‌باره‌ى یه‌کخستى هێزه‌کانه‌وه وتى «ئه‌وه هه‌وڵێکى وڵاتانى هاوپه‌یمانى و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه که‌زۆر پێشتر هه‌وڵى بۆ دراوه‌و به‌هۆى هاتنى شه‌ڕى داعشه‌وه دواکه‌وت، بۆیه ئێمه‌ش له‌به‌رنامه‌ماندایه سه‌ردانى هێزى (70)ش بکه‌ین و کارى له‌سه‌رده‌که‌ین».
بۆ موچه‌ى پێشمه‌رگه‌ش «ئێمه‌ش و حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌هه‌وڵداین بۆ ساغکردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پارهیەى موچه‌ى پێشمه‌رگه‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین و کارى بۆ ده‌که‌ین».