خه‌ڵاتى ئاڵتوونى کاوه گه‌رمیانى ده‌به‌خشرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
خه‌ڵاتى ئاڵتونیى رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو له‌لایه‌ن رادیۆى ده‌نگه‌وه لەگەرمیان دەبەخشریت بەکه‌سێکى شیاو‌و ئازادیخواز‌و بنەماڵەی کاوه گه‌رمیانیش به‌نیازن تابلۆیەک ببه‌خشنه که‌سوکارانى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م.
شیرین ئه‌مین، خێزانى کاوه گه‌رمیانى، به هاوڵاتى وت «خه‌ڵاته‌که له‌لایه‌ن رادیۆى ده‌نگه‌وه دابینده‌کرێت و تێچووى هه‌موو مه‌راسیمه‌که ئه‌وان ده‌یگرنه ئه‌ستۆو وه‌ک هاوڕێ و هاوکارى کاوه گه‌رمیانى».
5ى 12 رۆژى پێنجشه‌ممه، شه‌شه‌مین ساڵیادى تیرۆرکردنى کاوه گه‌رمیانییه‌و هه‌موو ساڵێک له‌و رۆژه‌دا یادى تیرۆرکردنه‌که له‌لایه‌ن که‌سوکارو رۆژنامه‌نوسان و هاوکارانیه‌وه ده‌کرێته‌وه.
ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵانى پێشوو یادێکی بۆ رێکدەخرێت، که‌هه‌موو ساڵێک بەدرێژایی ئەو رۆژە مه‌راسیمه‌که رێکخراوه.
مه‌راسیمى ئه‌مساڵى ساڵیادى کاوه گه‌رمیانى له‌کاتژمێر 9ى به‌یانییه‌وه ده‌ستپێده‌کات که له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ى خێزان و که‌سوکارى کاوه گه‌رمیانى و هاوکارانى کۆده‌بنه‌وه.
له‌کاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ مه‌راسیمى سه‌ره‌کى سازده‌کرێت و خه‌ڵاتى ئاڵتونیى که له‌لایه‌ن رادیۆى ده‌نگه‌وه دابینده‌کرێت هه‌موو ساڵێک دەدرێت بەکه‌سێکى شیاو‌و ئازادیخواز.
له‌مه‌راسیمه‌که‌دا خانه‌واده‌ى کاوه گه‌رمیانى به‌نیازن تابلۆى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م ببه‌خشنه که‌سوکارانى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م.
شیرین وتیشى «که‌سوکاره‌که‌ى کاوه گه‌رمیانى ئه‌و خه‌ڵاته ده‌به‌خشنه که‌سوکارى شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م که‌وه‌ک دیاریه‌ک ده‌به‌خشرێته خانه‌واده‌کانى تر‌ى شه‌هیدى قه‌ڵه‌م».
له‌کاتژمێر 7ى ئێواره تا 9و پانزه خوله‌ک که‌کاتى تیرۆرکردنى کاوه گه‌رمیانیه، له‌ماڵى باوکى که‌ده‌کاته شوێنى تیرۆرکردنه‌که‌ى چالاکى کۆتایى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌باره‌ى که‌یسه‌که‌ى کاوه گه‌رمیانیه‌وه وتى «هه‌ریه‌ک له‌که‌یسى کاوه گه‌رمیانى و که‌یسه‌کانى تر به‌فلته‌رى یاسادا تێده‌په‌ڕن و له‌وانه‌یه له‌ناو یاسادا داخرابن، که به‌داخه‌وه یاسا نه‌یتوانیوه دادپه‌روه‌ر بێت، به‌ڵام له‌لاى خانهوادهکهیى و ئازادیخوازان و رۆژنامه‌نوسان که‌یسه‌که کراوه‌یه‌و له‌هه‌ر کاتێکدا به‌ڵگه هه‌بوو به‌دڵنیاییه‌وه جارێکى تر کارى له‌سه‌رده‌کرێته‌وه و هیچ کات لاى ئێمه که‌یسه‌که‌ى دانه‌خراوه«.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «هه‌رچه‌نده له‌ڕێکارى یاسایى نا‌ئومێد بووین، به‌ڵام دواهه‌نگاو رێکارى یاساییه و تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستان نه‌توانراوه یاسا ئه‌وه‌نده سه‌روه‌ر بێت هیچ نه‌بێت بکوژانى قه‌ڵه‌م به‌سزاى خۆیان بگه‌یه‌نرێن و بناسێنرێت که‌ئه‌مه به‌رده‌وام جێگه‌ى نیگه‌رانى و خه‌مه«.
کاوە محەممەد ئەحمەد ناسراو بەکاوە گەرمیانی، لەدایکبووی ١٩٨١ بوو. رۆژنامەنوس و سەرنوسەری گۆڤاری رایەڵ و پێشتر گۆڤاری گەڕان بوو کەڕۆژی ٥/١٢/٢٠١٣ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە درایەبەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.
کاوە گەرمیانی یەکەمین رۆژنامەوانی تیرۆرکراوی کوردستانی باشوور نەبووەو بەر لەئەو کاسانێک وەکو رەئووف ئاکرەیی، سۆران مامە حەمەو سەردەشت عوسمان، ویداد حسێن، بەکر عەلی، دکتۆر عەبدولستار تاهیر شەریف تیرۆرکراون.