شه‌قام به‌دواى سه‌رۆک وه‌زیرانێکى سه‌ربه‌خۆدا وێڵە

له‌دواى رووخانى رژێمى سه‌دامه‌وه‌، شه‌قام‌و 120 په‌رله‌مانتار ده‌یانه‌وێت به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن بده‌نه‌ که‌سێکى سه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لایەنە رکابەرەکانی عێراق دووشەممە دانوستانیان دەکرد دەربارەی پەیکەری حکومەتێکی نوێ، دوای ئەوەی کابینەی پیشوو لەکارخرا لهلایهن بزووتنەوەیەکی خۆپیشاندانی دوو مانگەوه کەداوای گۆڕانکاریی ریشەیی دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدابوو کەخۆپیشاندەرانی تووڕەی عێراق ئاگریان بەردایە کونسوڵخانەی ئێران لە پیرۆزی نەجەف لهباشوری عێراق ئەوەش وەکو ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بەدەستتێوەردانەکانی ئێران لەوڵاتەکەیان.

دوای نزیکەی تەنیا ساڵێک لەدەسەڵات، سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدی هەفتەی رابردوو وازیهێنا دوای دەستتێوەردانێکی کاریگەری پیاوی ئاینیی باڵای شیعە، ئایەتوڵا عەلی سیستانی.

ئەمە دوای شەپۆلێک لەتووندوتیژی هات کەژمارەی قوربانیانی گەیاندە زیاد لە (420) کوژراو کەزۆربەی زۆریان خۆپیشاندەر بوون.

پەرلەمان بەشێوەیەکی فەرمی یەکشەممە داوای لەسەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح کرد کاندیدێکی نوێ دیاریبکات، وەک لەدەستوردا دیاریکراوە.

بەڵام لایەنە رکابەرەکان لهعێراق بەشێوەیەکی بەرچاو گفتوگۆی درێژمەوداو مامەڵەی درێژ دەکەن پێش هەر بڕیارێکی فەرمی.

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی و بەرپرسێکی حکومی بەئاژانسی فرانس پرێسیان وت گفتوگۆکان لەسەر دیاریکردنی سەرەکوەزیرانێکی نوێ دەستیانپێکرد تەنانەت پێش دەست لەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدیش.

سەرچاوە سیاسییەکە وتی «لەئێستادا کۆبوونەوەکان بەردەوامن.»

ههردوو بەرپرسە حکومی و سەرچاوە سیاسییەکە وتیان لایەنەکان تاوتوێی کابینەیەکی «قۆناغی گواستنەوە» دهکهن کەچاودێریی چاکسازیکردن لهیاسای هەڵبژاردندا بکات پێش هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی پێشوەختە.

بەرپرسەکە وتی «ئەم پرۆسەیە شەش مانگ کەمتری پێناچێت، تا ئامادەکاری بکرێت بۆ هەڵبژاردنە نوێکان لهلایهن کۆمسیۆنێکی نوێی هەڵبژاردنهوه

هێرشکردنەسەر کونسوڵخانەی ئێران

هاوکات، خۆپیشاندەران بهردهوامن لهخۆپیشاندان لەبەغداو چەند شارێکی دیکەی باشور، لەنێویاندا دیوانیە، حللە، کوت و شاری پیرۆزی نەجەف.

ئەمەی دواییان چەند پێکدادانێکی بهخۆوه بینی تادرەنگانێکی شەوی یەکشەممە لەنێوان خۆپیشاندەران و ئهو چەکدارانهدا کەمەزاری پیرۆزی پیاوێکی ئاینیی شیعەیان دەپاراست.

لەدوایین دەربڕینی توڕەییاندا، شەوی چوارشەممە (27 تشرینی دووەم) خۆپیشاندەران لەدەوری کونسوڵخانەی ئێران گردبوونەوە، کە دبلۆماتکارانی لێنەمابوون لەنەجەف.

بەهاواری «ئێران بۆ دەرەوە، ئێران بۆ دەرەوە»، ئاگریان بەردایە چەند تایەیەک پێشئەوەی وروژم ببهن بۆ نێو کونسوڵخانەکە خۆی و بەشێکیان سوتاند و ئاڵای عێراقیان لەجیاتی ئێران لەسەری بەرزکردەوە.

خۆپیشاندەرێکی لاو لە نەجەف وتی: «دەستتێوەردانی ئێران لەکاروباری عێراقدا زۆر لهعێراقیانی توڕەکردووە.»

لاوهکه هۆشداری دا: «ئاگرەکەی کونسوڵخانە پەیامێکی روونە بۆ ئێران تا بەڕۆڵی خۆیدا بچێتەوە لەعێراق.»

بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی، چەکدارانی خێڵەکی هاتنە ناوەوەو ئارامییەکی بارگاوی بەتوڕەیی لەبەیانی دووشەممەدا لەئارادابوو.

ئەوە دووەمین کونسوڵخانەی ئێرانی بوو کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشی کرایەسەر لەوکاتەوەی ئەو بزووتنەوە خۆرسەکە دهستیپێکرد لە 1ی تشرینی یەکەم لەتوڕەییدا، لەحکومەتێک کە بەگەندەڵ و ناکارا لەقەڵەمدرا.

بەدلێرییەکی بێوێنەوە، خۆپیشاندەران لەبەغداو لهتەواوی باشوردا ئێران تۆمەتباردهکهن بەدەستتێوەردانی زیاد لە سنوور.

دەڵێن ئێران زۆر دەستوەردەداتە سیاسەتی عێراقهوهو دەسەڵاتی زۆری هەیە بەسەر لایەنە چەکدارەکانداو تەنانەت کارگەکانی عێراقی لەکارخستووە بەشەپۆلی شمەکەکانی خۆی بۆ نێو بازاڕەکان.

خۆپیشاندەران پێڵاوەکانیان دەکێشن بەوێنەکانی لیوا قاسم سولهیمانیدا، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) کەپیاوی دیاریکراوی تارانە بۆ کاروباری عێراق.

سەرچاوەکان دەڵێن سولهیمانی، رۆڵێکی گرنگی هەبووە لەقایلکردنی لایەنە عێراقیەکان بههێشتنەوەی سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدیی گۆشەگیرکراو، کە بووە هۆی زیاتر خۆشکردنی ئاگری خۆپیشاندانەکان.

توڕەیی زۆر لەعێراق

عەلا نەشوع پسپۆڕی ستراتیژی، وتی پەرەسەندنی هەستی دژ به ئێران «رەنگدانەوەیەکی روون و جددیی توڕەیی پەرەسەندووی عێراقیەکانە لە کاریگەریی ئێران».

هەروەها وتی دەبێت لۆمەی رژێمی ئێران بکرێت لە سوتاندنی کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف، «بههۆی سیاسەتی دوژمنکارانهیهوه بهرامبهر خەڵکی عێراق و پشتیوانیکردنی بەردەوامی میلیشیا تیرۆریستیەکان کە بوونەتە هۆی ئەم توڕەییە».

وتیشی «خەڵکی نەجەف و کەربەلا زۆر تووڕەن له رژێمی ئێران بەهۆی کارنامە شەڕانگێزەکەیەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو دوو شارە پیرۆزەدا، کە نوێنەرایەتی ناوهندی ئایینی دەکەن بۆ هەموو شیعەکان».

دانیشتوانی عێراق لەم دوو شارە وەک نامۆیان لێهاتووە، چونکە پاسداران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران پێکەوە کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی نفوزو زاڵێتییان بەسەر دهسهڵاتدارانی ئاینیدا.

نشوع وتی «ناڕهزایی عێراقیەکان بەرامبەر رژێمی ئێران لەدەستتێوەردانی ئهو وڵاتهوه سەرچاوەی گرتووە لەکاروباری وڵاتەکەیاندا لەگەڵ هەوڵدانی بۆ سەپاندنی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهـ (فەرمانڕەوایی ئاخوندان) کە داوای دڵسۆزی دەکات بۆ رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەئی».

وتیشی ئێران هەوڵدەدات «شوناسی عێراقی بسڕێتەوە لەگەڵ هەموو رەگوڕیشە کلتوری و مێژووییەکەی و عێراق بکاتەوە بەمەیدانی ئێران تادەست بەسەر سەرچاوەکانیدا بگرێت».

وتیشی «لەمڕۆدا خەڵکی عێراق راستەوخۆ رووبەڕووی رژێمی ئێران دەبنەوە، چونکە هەوڵدەدەن بەرگری لەنیشتمانەکەیان بکەن دژی خواسته‌کانی ئێران و سەرچاوە تاڵانکراوەکانیان بگەڕێننەوە و لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا بژین.»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار