مامۆستا سەڵاحەدین دەتوانێت خۆی بۆ ئەمیندار کاندید بکاتەوە
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر، کارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى یه‌کگرتوو بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر، کارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى (مەکتەبی سیاسی) یه‌کگرتوو لەچاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی هاوڵاتى دا لەسەر چەند تەوەرێکی رۆژەڤ قسەدەکات، کە دیارترینیان کۆنگرەی حزبەکەی و پەیوەندی هەرێم و بەغداو مووچەی فەرمانبەران و رۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەم کابینەیەدا.
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر، ئاشکرایدەکات کە لەکۆتایی ئەم مانگەدا یەکگرتوو کۆنگرە دەبەستێت و ئەمینداری ئێستای یەکگرتووش دەتوانێت خۆی کاندیدبکاتەوە بەپێی پەیڕەوو پرۆگرامی حزبەکە.
لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا باس لەپەرلەمانتارە کوردەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی دەکات لەبەغدا کەگروپێکیان پێکهێناوە بەناوی «گروپی 15» کە بڕیارە لەگەڵ نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆببنەوە، هەروەها باسی ئامانجی ئەم گروپە دەکات.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە وەکو یەکگرتوو پاڵپشتی گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران دەکەن.
ئه‌وه‌ى ئێستا سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم پێى هه‌ڵده‌ستێت کهسهردانى لایه‌نه‌کان ده‌کات به‌وانه‌ى به‌شدارن له حکومه‌ت و به‌وانه‌شى که ئۆپۆزسیۆنن ئێمه به‌کارێکى باشى ده‌زانین
هاوڵاتى: سه‌ردانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ لاى یه‌کگرتوو و لایه‌نه سیاسییه‌کانى دیکه بۆ یه‌کڕیزى تاچه‌ند گرنگه؟
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: له‌م بارودۆخه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات که ته‌وه‌رى سه‌ره‌کییان رێکخستنه‌وه‌ى نێوماڵى کوردى و گه‌ڵاڵه‌کردنى یه‌کهه‌ڵوێستى بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى که بوونیان هه‌یه له‌ناوچه‌که‌داو یه‌کهه‌ڵوێستى له‌به‌غداو دابینکردنى مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێم له به‌غدا له‌چوارچێوه‌ى بودجه‌ى 2020دا به‌کارێکى باشى ده‌زانین، له‌کۆبونه‌وه‌ى دوێنێدا جه‌نابى ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌ى به سه‌رۆکى هه‌رێم و وهفدى یاوه‌رى راگه‌یاند که‌کارێکى باشه‌و لهتهوقیتێکى باش‌دا ئه‌نجامده‌ده‌رێت.
هاوڵاتى: یه‌کگرتوو پشتگیرى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌کات، ئه‌م پشتگیرییه تا چ ئاستێکه؟ له‌کاتێکدا ئێوه لایه‌نێکى ئۆپۆزسیۆنن.
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: ئێمه ئۆپۆزسیۆنین و دووپاتمانکرده‌وه ئۆپۆزسیۆنین که فراکسیۆنه‌که‌مان له‌په‌رله‌مانى کوردستان مافى ده‌ستورى ئۆپۆزسیۆنبوونى خۆمان ده‌که‌ین له‌هه‌رێمى کوردستان، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تەئکیدکراوهتهوه له‌سه‌رئه‌مه.
ئه‌وه‌ى ئێستا سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم پێى هه‌ڵده‌ستێت کهسهردانى لایه‌نه‌کان ده‌کات به‌وانه‌ى به‌شدارن له حکومه‌ت و به‌وانه‌شى که ئۆپۆزسیۆنن ئێمه به‌کارێکى باشى ده‌زانین، ئه‌مه خزمه‌تى ره‌وشى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات به‌تایبه‌تى له‌و به‌شه‌ى که چۆن فراکسیۆنه کوردییه‌کان له به‌غدا له‌چوارچێوه‌ى ئیتلافێکى هاوبه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌ک ده‌نگ و یه‌کهه‌ڵوێستى داکۆکى بکه‌ن له‌ماف و ئیستحقاقاتى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وه به‌کارێکى باشى ده‌زانین و پاڵپشتى ده‌که‌ین.
ئێستا ئه‌م گروپى (15) ئه‌ندام په‌رله‌مانه کورده کۆبونه‌ته‌وه له‌به‌غدا، تائێستا ئه‌م گروپه له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆیه‌و به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌و ئه‌وه‌شى که‌کراوه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت داکۆکى له‌مافى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن وه‌کو کوتله‌ى پارتى و یه‌کێتى هه‌ر که‌س به‌و رێژه‌یه‌ى که هه‌یه‌تى له‌به‌غدا.
هاوڵاتى: پێتانوایه نێچیرڤان بارزانى وه‌ک کاراکته‌رێکى سیاسى رۆڵى هه‌یه له‌وه‌ى لایه‌نه ناکۆکه‌کان کۆبکاته‌وه‌و پرسى ره‌وشه سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان تاوتوێ ده‌کات؟
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: سه‌رۆکى هه‌رێم کاک نێچیرڤان بارزانى پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌کانیش بکات دوو کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامداوه، ئه‌مه بۆ خۆى هه‌نگاوێک بوو له‌کاتى خۆیدا بوو، که لایه‌نه سیاسییه‌کان پێشوازیان لێکردو پشتیوانیان کرد.
سه‌رۆکى هه‌رێم له‌سه‌ره‌تاى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ لاى یه‌کگرتوو سوپاسى جه‌نابى ئه‌میندارى یه‌کگرتووى کرد که‌به‌شداربووه له‌و کۆبونه‌وانه‌دا که پشتیوانى کردوون، که له‌و دوو کۆبونه‌وه‌یه‌دا پرسه نیشتمانییه‌کان تاووتوێکراون، پرسه نیشتمانى و هاوبه‌شه‌کانیش ئه‌و پرسانه‌ن که لایه‌نه‌کانیش تێیدا هاوبه‌شن به ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانه‌ى له حکومه‌تدان، هه‌ردوولایان پێویسته قسه‌یان هه‌بێت تێیدا، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا گرنگه لایه‌نه سیاسییه‌کان یه‌کهه‌ڵوێست و یه‌کده‌نگ بن ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک و جه‌ماوه‌رى هه‌رێمى کوردستاندایه.
بڕیاره وهفدى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کاک مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌ک جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم و کاک دڵشاد شه‌هاب وه‌کو راوێژکارى سه‌رۆکى هه‌رێم به‌و کاره هه‌ڵسن له‌نزیکترین کاتدا کۆبوونه‌وه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ کوتله‌کانى غه‌یرى پارتى و یه‌کێتى و چاره‌سه‌رى گله‌ییه‌کان بکه‌ن.
هاوڵاتى: نێچیرڤان بارزانى بۆیه سه‌ردانى لایه‌نه‌کان ده‌کات تا یه‌کڕیز بن له‌به‌غداد، به‌ڵام (15) په‌رله‌مانتارى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى به‌ناوى (گروپى15) کهفراکسیۆنى یهکگرتووشى تێدایه‌و دیدگایان جیاوازه، ئه‌مه پێچه‌وانه نییه له‌گه‌ڵ داواکه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم؟
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: ستراتیژیه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له 2003وه تائێستا وتومانه له‌پرسه نیشتمانى و نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به‌خه‌ڵکى کوردستانه‌وه هه‌یه له‌به‌غدا پێوسته کورد و کوتله کوردییه‌کان هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست بن له‌پێناوى هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجه ده‌کرێت چاوپۆشى بکرێت له‌و ناکۆکییانه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه به‌واتایه‌کى دیکه، ناکۆکییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نه‌برێته به‌غدا، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ڕه‌واکانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه کارمانکردووه، ئێستاش هه‌ر په‌یڕه‌وى ئه‌و ستراتیژه ده‌که‌ین.
بۆیه پاڵپشتى چوارچێوه‌یه‌کى کارى هاوبه‌ش ده‌که‌ین بۆ کوتله کوردستانییه‌کان له‌به‌غدا، به‌ماناى ئه‌وه نییه ئه‌م کوتلانه له‌یه‌ک شت‌دا بتوێنه‌وه، به‌ڵکو ده‌کرێت هه‌ر لایه‌نه‌و پارێزگارى به‌کوتله‌ى خۆیه‌وه بکات، به‌ڵام چوارچێوه‌یه‌کى کارى هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ کارى هاوبه‌ش له‌به‌غدا به‌پێویست ده‌زانین و پاڵپشتى ده‌که‌ین.
ئێستا ئه‌م گروپى (15) ئه‌ندام په‌رله‌مانه کورده کۆبونه‌ته‌وه له‌به‌غدا، تائێستا ئه‌م گروپه له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆیه‌و به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌و ئه‌وه‌شى که‌کراوه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت داکۆکى له‌مافى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن وه‌کو کوتله‌ى پارتى و یه‌کێتى هه‌ر که‌س به‌و رێژه‌یه‌ى که هه‌یه‌تى له‌به‌غدا.
له‌چوارچێوه گشتییه‌که‌ى بۆ ئه‌وه‌شى که‌ئه‌مه چاره‌سه‌ربکرێت له‌و کۆبوونهوەیەى دوێنێى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و یه‌کگرتووى ئیسلامی‌دا بڕیارى ئه‌وه درا وه‌فدێکى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کۆبوونه‌وه بکات له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپى (15) که‌سییه‌دا، ئه‌و گله‌یى و سه‌رنجانه‌ى که هه‌یانه له‌سه‌ر ئه‌داى کوتله کوردستانییه‌کان له‌به‌غدا باسى بکه‌ن و گله‌ییه‌کان چاره‌سه‌ربکه‌ن و له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و کارى هاوبه‌شه‌دا ئیش بکه‌ن.
بڕیاره وهفدى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کاک مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌ک جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم و کاک دڵشاد شه‌هاب وه‌کو راوێژکارى سه‌رۆکى هه‌رێم به‌و کاره هه‌ڵسن له‌نزیکترین کاتدا کۆبوونه‌وه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ کوتله‌کانى غه‌یرى پارتى و یه‌کێتى و چاره‌سه‌رى گله‌ییه‌کان بکه‌ن.
ئێستا هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک ده‌زانێت چه‌ندى پاره‌ى موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى لاى حکومه‌ته‌و وه‌کو ره‌سیدێک بخرێته سه‌ر هه‌ژمارى بانکى ده‌کرێت پاره‌ى رسومات و باج و غرامه‌ى هاتوچۆو کاره‌باو پێشینه‌ى هاوسهرگیرىو ..هتد له‌و ره‌سیده بدرێت
هاوڵاتى: هه‌رێمى کوردستان به رێکه‌وتنى له‌به‌غدا و به‌داهاتى نه‌وتى زیاده‌و ناوخۆ نزیکه‌ى یه‌ک ملیار‌و (400) ملیۆن دۆلارى ده‌ستده‌که‌وێت، چۆن ده‌کرێت ئه‌مه بکرێته خزمه‌تى خه‌ڵکه‌وه؟
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: فراکسیۆنى یه‌کگرتوو ئه‌ندامى هه‌یه له‌لیژنه‌ى دارایى به‌غدا کهسیاغهى پرۆژه‌ى بودجه ده‌که‌ن له‌به‌رئه‌وه ئێمه پاڵپشتى ئه‌و رێکه‌وتنه ده‌که‌ین و حه‌زمان ده‌کرد له‌وه‌ش زۆرتر که باسده‌کرێت وه‌ک پشکى هه‌رێم بوونى هه‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ى خه‌رج بکرێت له‌پێناو خۆشگوزه‌رانى و خزمه‌تى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کى رێکوپێک و له‌کاتى خۆیدا، پێشمانوایه ئه‌و بودجه‌یه‌ى که له‌به‌غدا دیارى کراوه هه‌موو ئیستحقاقهکانى هه‌رێمى کوردستان نییه، به‌ڵام بودجه‌یه‌کى باشه‌و بایى ئه‌وه ده‌کات بوژانه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و دابینکردنى موچه.
هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر حکومه‌ت داهاتى باشى له‌به‌رده‌ستدا بێت و تواناى هه‌بێت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو قه‌رزى موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراو بداته‌وه ئێوه به‌رگرى لێده‌که‌ن؟
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: ئێمه داوا ده‌که‌ین نه‌ک به‌رگرى لێده‌که‌ین، که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و بودجه‌یه‌ى له 2020 بۆ دیارى کراوه‌و ئینشائه‌ڵا پێشبینى ده‌که‌ین ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست ده‌هێنێت و تێده‌په‌ڕێت، جگه له‌وه‌ى که موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا بدرێت، هه‌موو ئه‌وه‌ى که پاشه‌که‌وتکراوه به‌رنامه‌یه‌ک دابنرێت ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌ک که بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى ده‌که‌وێت مانگانه بدرێته‌وه به‌خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان، یان هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران بکرێته‌وه لهبانکداو ژماره‌ى حسابى بانکى بۆ بکرێته‌وه، ئێستا هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک ده‌زانێت چه‌ندى پاره‌ى موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى لاى حکومه‌ته‌و وه‌کو ره‌سیدێک بخرێته سه‌ر هه‌ژمارى بانکى ده‌کرێت پاره‌ى رسومات و باج و غرامه‌ى هاتوچۆو کاره‌باو پێشینه‌ى هاوسهرگیرىو ..هتد له‌و ره‌سیده بدرێت، ئه‌گەر ئه‌وه بکرێت خه‌ڵک دڵخۆش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌تواناى دارایى حکومه‌تدا هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌ک مانگانه مه‌بله‌غێک و ئه‌وه‌نده‌ى بودجه‌که ته‌حه‌مولى ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌ر موچه‌یه‌ک رێژه‌یه‌ک بدرێته‌وه ئه‌وه‌ى که مومکینه بدرێته‌وه به‌فه‌رمانبه‌ران با به‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێک بێت بدرێته‌وه به فه‌رمانبه‌ران.
گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وت ئه‌گه‌ر کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بیه‌وێت ئه‌نجامى بدات و دڵى هاوڵاتیان و موچه‌خۆران خۆش بکات و متمانه بگەڕێنێته‌وه له‌نێوان خۆی و هاوڵاتیاندا بریتییه له‌و هه‌نگاوه، وه‌ک یه‌کگرتوو پاڵپشتى حکومه‌ت ده‌که‌ین له‌م ههنگاوهداو له‌کاتى خۆیدا پشتگیرىو ده‌ستخۆشى لێ ده‌که‌ین له‌و بواره‌دا هاوکاریشى ده‌که‌ین.
مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین بۆى هه‌یه جارێکى دیکه خۆى کاندید بکاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش له کۆنگره ده‌رده‌که‌وێت، که ئایا خۆى ده‌پاڵێوێته‌وه یان نا
هاوڵاتى: یه‌کگرتوو بڕیاره کۆتایى ئه‌مساڵ کۆنگره ئه‌نجام بده‌ن، چى ده‌گۆڕێت ته‌نها هه‌ندێ ده‌موچاو یا سیستمى کارى رێکخراوه‌یى ده‌گۆڕێت؟
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: کۆنگره له‌کۆتایى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ناکه‌وێته مانگى یه‌کى ساڵى داهاتوو، ئه‌مه کۆنگره‌ى هه‌شته‌م ده‌بێت و یه‌کگرتوو هه‌موو کۆنگره‌کانى له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجامداوه، حزبى یه‌که‌مین که توانیویه‌تى له‌کاتى خۆیدا کۆنگره‌کان ئه‌نجام بدات.
له‌کۆنگره‌دا سێ کارى سه‌ره‌کى ئه‌نجامده‌درێت، یه‌کێکیان پێداچونه‌وه به‌په‌یڕه‌وو پڕۆگرام به‌شێوه‌یه‌ک که بگونجێت بۆ چوارساڵى داهاتووى ئه‌و حزبه، په‌یڕه‌وو پڕۆگراممان ئاماده‌کردووه‌و لهکۆنفرانسهکانى داهاتوومان له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو کۆنفرانسه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌رێت و تاوتوێ ده‌کرێت.
خاڵى دووه‌م بریتیه له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و ئه‌میندارى گشتى، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌رێت، هه‌روه‌ها خاڵى سێیه‌م ئه‌وه‌یه که ستراتیژییه‌تى یه‌کگرتوو بۆ چوارساڵى داهاتوو دیارى ده‌کرێت.
له‌هه‌موو کۆنگره‌کاندا گۆڕانکارى له‌ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیدا کراوه، له‌کۆنگره‌ى پێشوودا ئێمه نزیکه‌ى (15) ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى گۆڕا و هه‌ندێکیان خۆیان نه‌پاڵاوت و هه‌ندێکى دیکه‌یان ده‌نگى پێویستیان به‌ده‌ستنه‌هێنا، پێشموایه له‌م کۆنگره‌یه‌شدا گۆڕانکارى له‌سه‌رکردایه‌تیدا رووده‌دات.
هه‌ر یه‌کگرتوویه‌ک له هه‌ر داموده‌زگایه‌کى حکومى یا ناحکومیدا بووبێت تا پله‌ى وه‌زیر و په‌رله‌مانتار که ئیشیان له‌گه‌ڵکردوون که‌سى به‌تواناو ده‌ستپاک و دڵسۆزبوون، پێموایه خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و شایه‌تییه‌مان بۆ ده‌دات
هاوڵاتى: مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌پێى په‌یڕه‌و ده‌توانێت خۆى کاندید بکاته‌وه؟
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: لهپهیڕهوو پڕۆگرام ئه‌وه‌مان نووسیوه که ئه‌میندار بۆى هه‌یه ته‌نها دوو خول ئه‌میندارى گشتى بکات له‌سه‌ر یه‌ک. مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین بۆى هه‌یه جارێکى دیکه خۆى کاندید بکاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش له کۆنگره ده‌رده‌که‌وێت، که ئایا خۆى ده‌پاڵێوێته‌وه یان نا، هه‌موو ئه‌وانه‌ى دوو خولى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى ته‌واو کردبێت بۆى هه‌یه خۆى بپاڵێوێت بۆ پۆستى ئه‌میندارى گشتى.
هاوڵاتى: یه‌کگرتوو نه‌یتوانیوه ئه‌و سه‌رمایه مرۆییه‌ى هه‌یبوه وه‌به‌رهێنانى پێوه بکات له‌چوارچێوه‌ى فراوانکردنى بازنه‌و ده‌نگى یه‌کگرتوودا؟
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر: یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان یه‌کێکه له‌و حزبانه‌ى که خاوه‌نى زۆرترین سه‌رمایه‌ى مرۆییه له‌کوردستاندا، له‌و حزبانه حساب ده‌کرێت که کارى مرۆڤسازى ده‌کات کار ده‌کات له‌سه‌ر پێگه‌یاندنى تاک تاکى ئه‌ندامه‌کانى، بۆیه توانیوتى به‌ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام له‌ماوه‌ى 25 ساڵى رابردوو پێبگه‌یه‌نێت و ئاماده‌ى بکات بۆ خزمه‌تکردن هه‌ریه‌ک لهبوارو پسپۆڕى خۆى.
هه‌ر یه‌کگرتوویه‌ک له هه‌ر داموده‌زگایه‌کى حکومى یا ناحکومیدا بووبێت تا پله‌ى وه‌زیر و په‌رله‌مانتار که ئیشیان له‌گه‌ڵکردوون که‌سى به‌تواناو ده‌ستپاک و دڵسۆزبوون، پێموایه خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و شایه‌تییه‌مان بۆ ده‌دات. ئێمه هه‌وڵمانداوه ئه‌و وزە مرۆییه ته‌وزیف بکه‌ین، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن بوارى به‌شداریمان له حکومه‌ت بوارێکى سنورداربووه، به‌ڵام وزەکانی یه‌کگرتوو زۆر له‌وه زیاتره چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌کرێت که له‌شوێنێکدا سوودى لێ وه‌ربگیرێت، به‌داخه‌وه به حوکمى ئه‌وه‌ى له حکومه‌ته یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان به‌شداریمان سنوردار بووه و بوارى دارایى سنورداربووه ئه‌مه رێگربووه له‌وه‌ى سه‌رماییه مرۆییه‌که به‌ته‌واوى سودى لێ ببینین.