چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کاره‌با ده‌که‌وێته کۆتایی کابینه‌ى نۆیەم
مه‌سرور بارزانى: ساڵانە یەک ملیار دۆلار تێچووی بەرهەمهێنانى کاره‌با کەم دەبێتەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، تاکۆتایی کابینه‌ى نۆ، شتێک نامێنێت به‌ناوى کێشه‌ى کاره‌باوه، دواى ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌ک به‌ته‌واوى جێبه‌جێده‌کرێت.
له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى سه‌رماو سۆڵه، جارێکى تر کاتژمێره‌کانى پێدانى کاره‌باى نیشتیمانى به‌هاوڵاتیان رووى له‌که‌مبوونه‌وه کردووه، وه‌زاره‌تى کاره‌باش هۆکاره‌که‌ى بۆ زۆربوونى خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئومێد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «3200 بۆ 3500 مێگاوات به‌رهه‌مى کاره‌بامان هه‌یه، به‌پێی خواستى به‌کارهێنانه، رۆژى وایه خواسته‌که به‌رزه، رۆژى واش هه‌یه خواست نزمتره، واته گۆڕانکارى به‌سه‌ردا دێت، به‌گشتى رۆژانه له‌نێوان (9 بۆ 12) کاتژمێر کاره‌با ده‌درێت».
یه‌کێک له‌خاڵه‌کانى کارنامه‌ى کابینه‌ى نوێی حکومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کاره‌بایه، به‌ڵام دواى (100) رۆژ له‌پێکهێنانى کابینه‌که هێشتا ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌رنه‌کراوه.
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت دوێنێ له‌وتارێکدا به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى (100) رۆژ به‌سه‌ر پێکهێنانى کابینه‌ى نوێ‌دا رایگه‌یاند «ئێستا زیاتر گازی کوردستان بەکاردەهێنین بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەمەش ئێستا کەمتر پشت بەگازوایلی دەرەکی دەبەسترێت، بەوجۆرەش ساڵانە نزیکەی یەک ملیار دۆلارمان لەتێچووی بەرهەمهێنانەکەی کەمدەبێتەوە».
باسى له‌وه‌شکرد، بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەکارهێنانی کارەبای هەرێم، پێداچوونەوەی پێویستە، ئێستا ئێمە سەرقاڵی ئەو پرۆسەیەین و هەوڵدەدەن کەمترین رێژەی کارەبا بەفیڕۆبچێت.
به‌پێی ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى کاره‌با، له‌ئێستادا خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه بۆ پێنج هه‌زار مێگاوات به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا ئاستى به‌رهه‌مهێنان له‌نێوان سێ بۆ (3500) مێگاواتدایه.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌با وتى «یه‌کێک له‌کاره سه‌ره‌کیه‌کانى ئه‌م کابینه‌یه، چاره‌سه‌رى گرفتى کاره‌با جێبه‌جێکردنى پێوه‌رى زیره‌که که به‌وه ده‌توانرێت کۆنتڕۆڵى خواست بکات و کێشه‌کان نه‌هێڵێت و ئاستى خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌رزبکاته‌وه«.
وتیشى «ئامانجى سه‌ره‌کى ئێمه ته‌واوکردنى ماستهرپلانى وه‌زاره‌تى کاره‌باو دانانى پێوه‌رى زیره‌ک و ته‌واوکردنى تۆڕى غازه«.
پێوه‌رى زیره‌ک ماوه‌ى سێ مانگه ده‌ست بهجێبهجکردنى کراوه و ماوه‌ى ساڵ و نیوێکى تر ته‌واوده‌بێت، تائێستا و (75) هه‌زار دانه‌ى لێدانراوه.
به‌وته‌ى ئومێد ئه‌حمه‌د، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى پێوه‌رى زیره‌کدا له‌سه‌دا (70)ى کێشه‌ى کاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌بێت، چونکه پرۆژه‌که تازه‌یه‌و شش مانگى ده‌وێت بۆ به‌کارهێنانی، له‌دواى پێوه‌رى زیره‌که‌وه (6) مانگ بۆ ساڵێک کێشه‌یه‌ک نامێنێت ناوى گرفتى کاره‌با بێت. پێش ته‌واوبونى کابینه‌ى نۆکه کێشه‌ى کاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ خراپبوونى دۆخى کاره‌باى نیشتیمانى، مۆلیده ئه‌هلییه‌کان زیاتر کارده‌که‌ن و نرخى پێدانى کاره‌بایان زیادکردووه، به‌ڵام وته‌بێژه‌که‌ى وه‌زاره‌تى کاره‌با ده‌ڵێت ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به‌مۆلیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه نییه، به‌ڵکو مۆلیده‌کان په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که ئیداریه‌کانه‌وه هه‌یه.