کورد ڤیتۆى له‌سه‌ر کاندیدى باڵەکەی ئێران نییه

باڵی شیعەی سەر بەئێران له‌هه‌وڵدایە محه‌مه‌د شیاع سودانى کاندید بکات که‌هه‌شت پۆستى له‌کابینه‌ جیاجیاکان هه‌بووه‌ ئەوەش پێچەوانەی

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

چهند لایهنێکى شیعى بهپشتیوانى کوردو سوننه لهههوڵدان محهمهد شیاع سودانى بۆ جێگرهوهى عادل عهبدولمههدى کاندید بکهن، کهچهندین پۆستى باڵاى لهکابینه یهک لهدواى یهکهکان ههبووه، لهکاتێکدا خۆپیشاندهران داواى سهرۆک وهزیرانێکى سهربهخۆ دهکهن.

محهمهد شیاع سودانی ئەندامی حزبی دەعوە کەتازە دەستی لەکارکیشاوەتەوە، لەلایەن باڵەکەی ئێران لەعێراق پشتیوانی دەکرێت کەپێکدێن لەهەریەکە لەهادی عامری و نوری مالکی و گروپەکانی حەشدی شەعبی.

لهگهڵ نزیکبوونهوهى تهواوبوونى ئهو (15) رۆژهى لهبهردهم سهرۆک کۆماردایه بۆ راسپاردنى کهسێک بۆ سهرۆک وهزیرانى نوێ، لایهنهکان کێبڕکێ لهگهڵ کاتدا دهکهن بۆ دروستکردنى کۆدهنگى لهسهر کهسێک که لهلایهن لایهنهکان و شهقامهوه جێگهى رهزامهندى بێت.

لهو چوارچێوهیهدا هاوپهیمانى فهتح بهسهرۆکایهتى هادى عامرى و دهوڵهتى یاسا بهسهرۆکایهتى نورى مالیکى، لهههوڵى چڕوپڕدان بۆ ئهوهى محهمهد شیاع سودانى سهرکرده لهحزبى دهعوهو پهرلهمانتارى دهوڵهتى یاسا بۆ وهرگرتنى پۆستى سهرۆک وهزیران کاندید بکهن.

دواى ماوهیهکى کهم لهبڵاوبوونهوهى دهنگۆى کاندیدکردنى، سودانى لهتویتێکدا دهستلهکارکێشانهوهى لهحزبى دهعوهو هاوپهیمانى دهوڵهتى یاسا راگهیاند، وهک رێگهخۆشکردن بۆ وهرگرتنى ئهو پۆسته، دواى دهستلهکارکێشانهوهى عادل عهبدولمههدى لهسهرهتاى ئهم مانگهدا.

لهناو ئهو لایهنانهدا که فهتح و دهوڵهتى یاسا سهردانیان کردوون بۆ رازیبوون به کاندیدکردنى محهمهد شیاع سودانى، لایهنه کوردییهکانه که تائێستا ڤیتۆیان لهسهر هیچ کاندیدێک بۆ وهرگرتنى ئهو پۆسته رانهگهیاندووه.

ئهحمهدى حاجى رهشید ئهندامى پهرلهمانى عێراق لهفراکسیۆنى کۆمهڵ به هاوڵاتى راگهیاند «ئهو لایهنه شیعیانه ناوى سودانیان بۆ لایهنه کوردییهکان تهرحکردووه، سودانى جۆرێک لهمهقبولیهتى ههیه لهلاى کورد و سوننه، بهو پێیهى کهسایهتییهکى پاکهو دۆسیهى گهندهڵى لهسهر نییه«.

وتیشى «پێویسته لایهنه کوردییهکان بهتایبهتى گروپى (15) کۆبنهوه، بۆ ئهوهى کورد یهک ههڵوێستى گشتگیریى ههبێت لهو بارهیهوه«.

گروپى (15) پێکهاتوون لهفراکسیۆنهکانى یهکێتى و پارتى، یهکگرتوو، کۆمهڵ، ئاینده، نهوهى نوێ، هاوپهیمانى لهپهرلهمانى عێراق.

تائێستا تهنها فراکسیۆنى سائیرونى سهر بهموقتهدا سهدر بهفهرمى  کاندیدکردنى محهمهد شیاع سودانى رهتکردووهتهوهو جهخت لهکاندیدکردنى کهسێکى سهربهخۆ که لهلایهن خۆپیشاندهرانهوه جێگهى رهزامهندى بێت دهکهنهوه بۆ وهرگرتنى پۆستهکه.

فراکسیۆنى سائیرون خاوهنى زۆرترین کورسییه لهپهرلهمان و مانگى رابردوو لهنامهیهکدا بۆ سهرۆک کۆمار دهستبهرداری کاندیدکردنى کاندیدى سهرۆک وهزیران بوو، بهئامانجى ئهوهى کهسێکى سهربهخۆ بۆ ئهو پۆسته کاندید بکرێت.

سهباح ساعیدى ئهندامى هاوپهیمانى سائیرون لهبهیاننامهیهکدا کاندیدکردنى سودانى بۆ پۆستى سهرۆک وهزیران رهتکردهوهو رایگهیاندووه «ههموو چاوهکان لهسهر سهرۆکایهتى کۆماره، کهوهک رهمزى دهوڵهت و دامهزراوه دهستورییهکان سهیر دهکرێت، خۆپیشاندهران هیوادهخوازن کهسهرۆکایهتى کۆمار بێلایهن بێت لهو پرسهدا».

ئاماژهى بهوهشکردووه پێویسته سهرۆک وهزیرانى داهاتوو لهبهرهنجامى جموجۆڵى خهڵک دیاریبکرێت نهک جموجۆڵى سیاسییهکان، که هیچ بهرههمێکیان نهبووه جگه لهشکست و گهندهڵى.

سهباح ساعیدى بهرپرسیارێتى مێژوویى ئهم دۆخهى خستووهته سهر ئهستۆى سهرۆک کۆمار، کهسێک کاندید بکات بۆ سهرۆک وهزیران که لهلایهن گهلهوه ههڵبژێردرێت.

جگه لهسائیرون، خۆپیشاندهرانیش بهتوندى دژایهتى کاندیدکردنى سودانى دهکهن بۆ وهرگرتنى ئهو پۆستهو چهندین دروشمیان لهدژى بهرزکردووهتهوه.

خۆپیشاندهران شهوى ههینى چهندین وێنهى سودانى و نورى مالیکیان پێکهوه بهرزکردهوهو لهسهرى نووسیویانه که سودانى سهربهخۆ نییهو رازى نابن بۆ پۆستى سهرۆک وهزیران کاندید بکرێت.

ئهحمهدى حاجى رهشید وتى «لهسیستهمى دیموکراسیدا حزبهکان کاندیدى سهرۆک وهزیر دیاریدهکهن، ئهو پۆسته نادرێته کهسێکى سهربهخۆ، ئهگهر بڕیار بێت سهرۆک وهزیرانى نوێ دهست لهحزب و فراکسیۆنهکهى بکێشێتهوه دهبێت داوا لهفراکسیۆنهکانیش بکات ههمان کاربکهن».

محهمهد شیاع سودانى یهکێکه لهسهرکردهکانى حزبى دهعوهو ئهندامى هاوپهیمانى دهوڵهتى یاسایه بهسهرۆکایهتى نورى مالیکى، ساڵى 2010 وهزیرى مافهکانى مرۆڤ بووه، لهکابینهى دووهمى مالیکیدا، دواتر کراوهته سهرۆکى دهستهى نیشتیمانى لێپرسینهوهو دادپهروهرى، پاشان کراوهته وهزیرى کشتوکاڵ بهوهکالهت لهساڵى 2013، دواتر بووه سهرۆکى دامهزراوهى زیندانییه سیاسییهکان بهوهکالهت.

سودانى ههروهها چهند پۆستێکى دیکهى ههبووه، وهزیرى کاروکاروبارى کۆمهڵایهتى بووه، پاشان بهوهکالهت پۆستى وهزیرى دارایی وهرگرتووه، دواتر بووهته وهزیرى بازرگانى و پاشان پیشهسازى بهوهکالهت.

بهپێی دهستور تا 17ى ئهم مانگه واده لهبهردهم بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراقدایه بۆ دیاریکردنى کهسێک بۆ سهرۆک وهزیرانى نوێ و رادهستکردنى ناوهکهى بهپهرلهمانى عێراق تادهنگى لهسهر بدات.

میران محهمهد ئهندامى پهرلهمانى عێراق لهفراکسیۆنى یهکێتى به هاوڵاتى راگهیاند، ئاڕاستهکان بهرهو ئهوهن ئهو پۆسته لهلایهن حزبهکانهوه یهکلایی بکرێتهوه، بهپێی رێکاره دهستورییهکه، نهک کهسێکى سهربهخۆ بۆ ئهو پۆسته کاندیدبکرێت.

لهبارهى ههڵوێستى کوردیشهوه، میران محهمهد باسى لهوهکرد «کورد ڤیتۆى لهسهر هیچ کاندیدێک نییه، تهنها مهرجى کورد ئهوهیه سهرۆک وهزیرانى نوێ بهشه بودجهى ههرێم بۆ ساڵى 2020 بنێرێت، دژایهتى مافهکانى کورد بهتایبهت لهدهستوردا نهکات و پهیوهندى باشى لهگهڵ ههرێم ههبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار