داوای روونکردەوە لەحکومەت دەکرێت لەسەر مووچەخۆرە حزبییەکان

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: هه‌ر مووچه‌خۆرێک به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ڵنه‌ستێت بندیواره‌

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

یهکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان داوا لە حکومەت دەکات روونکردنەوە بدات سەبارەت بەوانەی لەحکومەت مووچە وەردەگرن و لەحزب دەوام دەکەن، راشیگەیاند ههر فهرمانبهرێک مووچه وهربگرێت و بهئهرکى خۆى ههڵنهستێت بندیواره.

عهبدوڵڵا سهعید، سهرۆکى یهکێتى زانایان، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «وهک پشگیرییهک بۆ ههنگاوهکانى چاکسازیى و رووبهڕوبوونهوهى گهندهڵى، که لهئێستادا دهستى پێکردووه، ئێمهش وهک یهکێتى زانایان پشگیریى خۆمان دووپاتکردهوه«.

یهکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان بهئهرکى حکومهتى دەزانێت رێکارى یاسایى بگرێتهبهرو داهات و پرۆژهو خهرجى و وهبهرهێنان و گرێبهستهکان شهفافتر بێت.

عهبدوڵڵا سەعید وتی «ههر کردارێک ببێته هۆکار بۆ دروستکردنى گهندهڵى، ئاینى ئیسلام حهرامى کردووه، داگیرکردنى زهوى گشتى و مووچهى بندیوارو خانهنشینى نایاسایى، ئاینى پیرۆزى ئیسلام بهشێوهیهگى گشتى و رهها حهرامى کردووه رێگهى پێنادات».

وتیشى «بۆیه وهک ئهرکى ئاینى  و نهتهوهیى خۆمان پشتیوانى ئهو ههوڵانه دهکهین کهدژى گهندهڵین، ئهو کهسانهى لهبوارى دارایى پسپۆرن باشتر دهتوانن ئهو حاڵهتانه دیاریبکهن، بهڵام بهگشتى ههر کهسێک مووچهیهک  وهربگرێت و بهپێی مووچهکهى کار نهکات و بهئهرکى خۆى ههڵنهستێت ئهوه بهبندیوار دهژمێردرێت، چونکه خهڵکانێک ههن مووچه وهردهگرن و دهوام ناکهن  بهبێ هیچ بنهمایهکى یاسایى و بههیچ بیانویهک».

بەپێی بەدواداچوونی هاوڵاتى (٢٠٠) هەزار مووچەخۆر هەن کە لەسەر حکەمەوتن و دەوام ناکەن، مووچەخۆریش هەیە لەحکومەت مووچە وەردەگرێت بەڵام لەحزب دەوام دەکات.

عەبدوڵا سەعید لەوبارەیەوە وتی «ئهو شوێنهى که مووچهى لێوهردهگریت ئازاده لهکوێ کارت پێدهکات، یان ئهرکت پێدهسپێردرێت، بۆیه پێویسته حکومهت روونکردنهوهى زیاتر بدات کهچۆن و بهپێی چ بهرنامهیهک  ئهو کهسه دادهمهزرێنێت و لهکوێ کاریان پێدهکات، ئایا حکومهت خۆى لێی ئاگاداره یان نا، بهو پێیه بندیوارو یان حهرامهو حهلاڵیهکى دیاریدهکرێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار