«ئیڤڵ»ـەکەی کەلار مشت‌ومڕ دەنێتەوە
کەرتی تایبەت‌و حکومەت لەگەرمیان ناکۆکن لەسەر دانانی تاوەرێک کە ببێتە سیمبولێک بۆ ناوچەکە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، رێناس بەرزان
کەرتی تایبەت پڕۆژەی تاوەرێک پێشکه‌شی حکومەت دەکات بۆ جوانکردنى شارى که‌لارى مه‌ڵبه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان، بەڵام حکومەت کەرەستەی تاوەرەکە بەموڵکی خۆی دەزانێت و رێگە بەپڕۆژەکە نادات.
پڕۆژەکە لەلایەن په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی تایبه‌ت له‌که‌لار پێشکەش کراوە کە پەیمانگایەکی ئەهلیە، کە تێیدا تاوەرێکی ئاو کەدەکەوێتە نزیک روباری سیروان بگوێزنەوە بۆ شوێنیکی دیاری ناو شار بۆ ئەوەی وەکو تاوەرێک ببێت سومبولی شارەکە.
تانکیەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی بەقەزابوونی کەلار کە نزیکەی نیو سەدە دەکات، لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوەوەو تائێستا هیچ سودێکی لێ نەبینراوە، بەڵام کاتێک پەیمانگاکە دەیەوێت بیکاتە پرۆژەیەکی نوێ، فەرمانگەی ئاوی کەلار دەستوەران دەکەن و دەڵێن موڵکی ئەوانە.
خالید فایه‌ق راگری پەیمانگای تایبەتی کەلار کهخاوەنى پرۆژەکەیە، ئاماژەی بەوەکردووە تاکە مەبەستیان له‌پێشکه‌شکردنى پڕۆژه‌که جوانکردنی شاری کەلار بووە.
وتیشى «بیرۆکەی ئەم تاوەرە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کەهەموو جیهان هێمایان هەیە، چی لەسەر ئاستی شار یان وڵات، ئێمەش ویستمان پرۆژەیەک پێشکەش بکەین، کەگونجاو بێت بۆ جێبەجێکردن، بۆیە ئەو پرۆژەیەمان پێشکەشکرد.»
باسى له‌وه‌شکرد، پرۆژەکە تەنها لەلایەن خۆیەوە نەبووە، بەڵکو لەلایەن خۆی و مامۆستایەک بەناوی بژار رەحمانەوە پێشکەشکراوە.
خالید فایه‌ق روونیشیکرده‌وه «پرۆژەکە تەنکیەکی کۆنە وابزانم تەنکی ئاوە، چه‌ند ساڵێکە سودی لێوەرنەگیراوە، ئێمە وتمان بیگۆڕین و بیکەین بەناوی تاوەرێک بەناوی تاوەری خونچەی شار».
دکتۆر خالید فایه‌ق و هاوکارەکەی لەکاتی پێشکەشکردنی ئەم پرۆژەیەدا داوایانکردووە کەشارەوانی ئەو پرۆژەیە لەئەستۆبگرێت و پاڵپشتیان بکات، بۆ ئەم مەبەستەش شارەوانی پاڵپشتى خۆی راگەیاندووە بەشێوەی نووسراوی رەسمی، بەڵام فه‌رمانگه‌ى ئاو به‌پڕۆژه‌که رازى نییه.
سامان ره‌حیم بەڕێوەبەری ئاوی گەرمیان به هاوڵاتى راگه‌یاند «مامۆستایەکی زانکۆ پرۆژەیەکی پێشکەشکردووە کەپرۆژەکەی بەمەبەستی جوانکردنی شاری کەلار بووە، کەبریتی بووە لەچاککردنی پاڵاوگەی ئاوی کەلار، کە بەتانکی ناوی دەبات، بەڵام خۆی پاڵاوگەیەو رەمزی فەرمانگەکەمانە».
باسى له‌وه‌شکرد، مامۆستاکه بەبێ مۆڵه‌ت وەرگرتن لەئەوان پرۆژەکەى پێشکەشکردووه، لەکاتێکدا ئەوە رەمزی فەرمانگەکەی ئەوانە «پێش ئەوەی کەهەر دیزاینێک یان هەر پرۆژەیەک کەهی لایەنێکی تر بێت، دەبێت ئاماژە بەشوێنەکە بکەیت و رەزامەندی وەربگریت، بۆ ئەوەی بزانی ئەو پرۆژەیەی خۆیان بۆچی بەکاری دێنن؟ مەبەستیان چییە».
سامان ره‌حیم دەڵێت «ناکرێت هێمای جێگایەک ببەیت و بیشێوێنێت و بۆ جێگایەکی تر بەکاری بهێنیت، ئەمە رەمزی فەرمانگەیەو پێویستە هەموو وێستگەیەک هەیبێت، بۆیە ناکرێت ئێمە هێماکەی خۆمان کەهی فەرمانگەی ئاوە بیدەین بەجێگایەکی تر «.
ئەم پرۆژەیه یەکێکە لەپرۆژە پێشنیارکراوەکان کەساڵی پار لەیەکەمین کۆنفراسی گەشەپیدانی گەرمیان کە لەپەیمانگای تەکنیکی تایبەتی گەرمیان سازکرا، پێشکه‌شکرا.
ئەکره‌م ساڵح بەڕێوەبەری شارەوانی کەلار به هاوڵاتى وت «ئێمە وەک شارەوانی بەنووسراوی رەسمی پاڵپشتی ئەو پرۆژەیهمان کردووە، بەڵام ئەوەی ئەوان داوایانکردووە رەمزی فەرمانگەی ئاوی گەرمیانەو پەیوەندی بەئێمەوە نیە».
وتیشى «دیارە ئەوان رەزامەند نین و ئێمەش پێمان راگەیاندن کەئەوان رازی نین و خۆیان کاری لەسەردەکەن».
په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی تایبه‌ت له‌که‌لار هەفتەی رابردوو لە راگەیەنراوێکدا کە ئاراستەی دانیشتوانی ناوچەکەی کرد، خەڵکی لەمشتومڕی نێوان خۆیان و فەرمانەگی ئاو ئاگادارکردەوە.
دەقی راگەیەنراوەکە
بۆ رای گشتی گه‌رمیان
په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی تایبه‌ت له که‌لار له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستکردنی به به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه‌ر به‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی زیاتری ناوچه‌که پارساڵ له‌ساڵیادی ئه‌نفالی ناوچه‌که‌و به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه یه‌که‌مین کۆنفرانسی گه‌شه‌پێدانی گه‌رمیانی ئه‌نجامدا که به‌ئاماده‌بوونی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی دیاری ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی گه‌رمیان، هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێکی حکومی و تایبەت و رێکخراوو ئه‌ندازیاران و پیشه‌وه‌ران و مامۆستایانی زانکۆ‌و رۆشنیران و خه‌مخۆرانی ناوچه‌که به‌ڕێوه‌چوو.. و پاش ئه‌و پیشوازیه گه‌رمه له‌بیرۆکه‌ی کۆنفرانس و کۆی پڕۆژه پێشنیاره‌کان ئه‌مساڵ په‌یمانگه‌که‌مان هه‌نگاوێکی کرداری نا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی تاوه‌ری خونچه‌ی شار که‌چه‌ند لایه‌نیکی حکومی و تایبه‌ت ئاماده‌یی خۆیانیان ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێکردنی، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێزان له‌سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی که‌لار هه‌نگاویان نا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئه‌و تانکییه که‌پێویسته بۆ دروستکردنی تاوه‌ری ناوبراو‌و داواکارییه‌که‌یان ره‌تکرایه‌وه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ئاوی که‌لاره‌وه که‌خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و تانکییه ئه‌کات، ئیمه لێره‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌شداربووان ده‌که‌ین و سوپاسی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی که‌لار ده‌که‌ین بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنیان، به‌ڕای گشتی راده‌گه‌نین که‌ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بێته‌هۆی کوشتنی روحی داهێنان و پێشکه‌وتن له‌ناوچه‌که‌دا، هه‌روه‌ها ده‌بێته هوێ به‌رده‌وام نه‌بوونی په‌یمانگه له‌و کۆنفرانسه له‌یاده‌کانی داهاتووی ئه‌نفالکردنی ناوچه‌که.. سوپاس و پێزانینمان بۆ هه‌موو لایه‌ک..