فەتوای تاکسییەکە بێنەوبەردەی دروستکردووە
رێکخراوەکانی ژنان بەگژ ئەنجومەنی باڵای فەتوادا دەچنەوەو دەڵێن فەتواکەیان گەڕانەوەی پرسی ژنە بۆ چارەکە سەدەیەک پێشتر
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، شاناز حەسەن
فه‌تواکه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم له‌باره‌ى ناشه‌رعى بوونى هاتوچۆى سه‌رنشینانى ژن به‌ئۆتۆمبیلى تاکسى به‌ته‌نها کاردانه‌وه‌ى زۆرى لێکه‌وته‌وه، چالاکوانان به‌هه‌وڵ بۆ سنوردارکردنى ئازادى ژنان ناوى ده‌به‌ن.
به‌پێی فه‌تواکه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا، هاتوچۆى ژنان به‌ته‌نها به‌ئۆتۆمبیلى تاکسى بۆ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان ناشه‌رعییه، هه‌روه‌ها پێویسته ژن به‌شه‌وان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێرى نامه‌حره‌م و تاکسى ده‌رنه‌چێت، مه‌گه‌ر دڵنیابێت بۆ کارێکى زۆر پێویست و زهرورییە.
فه‌تواکه هه‌رزوو کاردانه‌وه‌ى خێراى لێکه‌وته‌وه، ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان وه‌ڵامى فه‌تواکه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هەرێمی دایه‌وه‌و داوایان لێده‌کات به‌رپرسانه‌تر فه‌توا بده‌ن. رۆڵ و پێگه‌ى خۆى بۆ هاوژیانى و ئاشته‌وایى کۆمه‌ڵایه‌تى و یه‌کسانى ته‌رخانبکات و لهوروژاندنى ئه‌م جۆره بابه‌تانه خۆى به‌دووربگرێت.
هەندێک لە رێکخراوەکانی ژنان بەتوندی دژی ئەم فەتوایە هەڵوێستیان وەرگرتوەو دەڵێن ئەوان چارەکە سەدەیەکە خەبات دەکەن بۆ بەرەوپیشتبردنی دۆسیەی ژنان بەڵام ئەم فەتوایە پرسی ژنان دەگەڕێنێتەوە دواوە.
ئه‌مه‌ل جه‌لال، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌و بڕیاره‌ى لیژنه‌ى فه‌توا دوره له‌ئاداب و ئاکارى ره‌وشتى کورده‌وارى، نه‌ک ته‌نیا شکۆى ژن به‌ڵکو شکۆى برا شۆفێره‌کانیش ده‌کاته ژێر پرسیار‌و گومانه‌وه«.
وتیشى «ژن هه‌ر له‌کۆنه‌وه له‌کۆمه‌ڵگه‌ى کورده‌وارى وه‌ک پیاو کارى کردووه‌و له‌ده‌ره‌وه بووه، بۆیه پێویسته بهههستیارانهتر مامه‌ڵه بکه‌ن و پێگه‌و مافى ژن له‌به‌رچاو بگیرێت».
ئه‌مه‌ل جه‌لال باسى له‌وه‌کرد ئه‌و بڕیاره ئه‌وه ده‌رده‌خات که ژنان له‌شه‌واندا بڕۆنه ناو هه‌ر ئوتۆمبێلێکه‌وه رووبه‌ڕووى هێرش ده‌بنه‌وه‌و ئه‌وه ئازاردانى برا شۆفێرهکانیشه، که له‌دواى ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاریه، تازه بیر له‌جیاکارى و زیادکردنى جیاکارى بکرێته‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه بڕیاره‌که کاریگه‌رى نابێت، «چونکه پێچه‌وانه‌ى هێڵه گشتیه‌کانه که له‌کابینه‌ى نۆیه‌مدا به‌زه‌قى جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه کار بۆ لابردنى ئه‌و جیاکاریانه بکرێت که‌هه‌یه، نه‌ک سنور بۆ ئه‌و ئازادیانه‌ش دابنرێت که‌ئێستا هه‌یه‌و له‌پلانى چوار ساڵى خۆشمان‌دا به‌ڕوونى ئه‌وه باس کراوه‌و هیچ جیاکاریه‌ک نه‌هێڵدرێت».
فه‌تواکه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا ته‌نها له‌چه‌ند حاڵه‌تێکدا هاتوچۆى ژنانى به‌ئۆتۆمبیلى تاکسى قه‌ده‌غه‌کردووه، له‌چه‌ند حاڵه‌تێکى دیکه‌دا به‌ئاسایی ده‌زانێت که‌ژنان به‌ئۆتۆمبیلى تاکسى هاتوچۆ بکه‌ن.
پۆفیسۆر حه‌سه‌ن موفتی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «هیچ فتوایهکمان بێ بنه‌ما نیه‌و بێگومان ئه‌و پرسیارانه‌یش دێنه لقه‌کانمانه‌وه پرسیارى خه‌ڵکن، له‌وێوه بۆ ئێمه بهزردهکرێنهوه که‌بابه‌تى ته‌حه‌روش و ده‌ستدێژى که‌ڕوویداوه«.
وتیشى «به ناجائیز (نابەجێ)مان زانیوه، که‌ئافره‌تێک سه‌ربکه‌وێت به‌ته‌نها بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار له‌ته‌ک شۆفێرێکى نامه‌حره‌م، به ناجائیزمان زانیوه به‌بێ زه‌روره‌ت و حاڵه‌تى پێویست ئافره‌ت به‌ته‌نها له‌شه‌ودا له‌ته‌ک نامه‌حره‌مى خۆى سه‌ربکه‌وێت».
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا هەروەها وتی «ئه‌گه‌رنا له‌شه‌ش حاڵه‌تى تردا نووسیومانه لهفهتواکهدا که‌دروسته ئافره‌ت سوارى تاکسى ببێت و هیچ گرفتێکى تیادا نییه، وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌ڕۆژدا بێت و یان له‌شه‌ودا بێت و بۆ کارى زۆر پێویست بێت، یان له‌ته‌ک مه‌حره‌مى خۆى بێت، یان له‌ته‌ک ئافره‌تێکى تردا تاکسى بگرن».
حه‌سه‌ن موفتى ده‌ڵێت، کەئهوان رێز له‌ڕاى خه‌ڵکێکى ناڕازى ده‌گرن، وتیشی «به‌ڵام داواکارین ئه‌وانیش رێز له‌زۆرینه‌ى ره‌هاى خه‌ڵکى موسوڵمانانى کوردستان بگرن، که‌ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا ته‌مسیلى ده‌کات».
ئێمه فتوامان بۆ که‌سى موسوڵمان داوه، نه بۆ مه‌سیحى و نه ئێزیدى یان هه‌ر پێکهاته‌یه‌کى تر‌ى کوردستان نه‌داوه، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ره‌خنه ده‌گرن، زۆربه‌ى زۆریان ناپابه‌ندن به‌ئاینى ئیسلام و چاویان به‌شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلام هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه ئه‌وانه که‌یفى خۆیانه
هەروەها وتی «ئێمه فتوامان بۆ که‌سى موسوڵمان داوه، نه بۆ مه‌سیحى و نه ئێزیدى یان هه‌ر پێکهاته‌یه‌کى تر‌ى کوردستان نه‌داوه، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ره‌خنه ده‌گرن، زۆربه‌ى زۆریان ناپابه‌ندن به‌ئاینى ئیسلام و چاویان به‌شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلام هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه ئه‌وانه که‌یفى خۆیانه«.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا له‌هه‌رێم تائێستا زیاتر له (200) فه‌تواى داوه، که‌به‌شێکیان کاردانه‌وه‌یان لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن موفتى وتى «ئه‌م فتوایه له‌شکۆى ئافره‌ت زیادده‌کات، خه‌ڵکێک هه‌یه بیه‌وێت که‌سابه‌ت بکات به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه، بیه‌وێت به‌لاڕێیاندا به‌رێت، کە له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و نیه، بۆیه نایه‌وێت و دژایه‌تى ده‌کات».
هەروەها وتی «وڵات شامى شه‌ریف نیه‌و شۆفێره ته‌کسیه‌کان که‌سى موسوڵمان و باشیان تێدایه‌و که‌سى خراپیشیان تێدایه کهئیستیغلالى پیشه‌ى پیرۆزى تاکسى کردوه بۆ کارى ناڕه‌وا».
له‌پاڵ ئه‌و کاردانه‌وه‌یەى له‌باره‌ى فه‌تواکه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا دروستبووه، گواستنه‌وه‌ى سلێمانى ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌یه‌که‌وه کارى تاکسى رێکبخاته‌وه، کە وادەکات حاڵەتەکانی توندوتیژی و سەرپێچی بەرامبەر بەسەرنشینان بەتایبەتی ئافرەتان کەمبێتەوە، چونکە تاکسیەکان دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە.
سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «دروستکردنى وێستگه‌ى تاکسى، زۆر گرنگه بۆ رێکخستنه‌وه‌ى کارى ته‌کسى له‌هه‌رێمى کوردستان، به‌تایبه‌تیش ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى ئێمه کهفۆرمى تایبه‌تى شۆفێر له‌سێ شوێن هه‌ڵواسراوه‌و ژماره‌ى په‌یوه‌ندى هێڵى گه‌رمى و ئاسایش و توندوتیژى دژى ژنانى تێدایه و رێگرى ده‌کات له‌هه‌ر هه‌ڵوێستیکى شوفێره‌که‌و سه‌رنشینه‌که‌ش».
وتیشى»پێویسته په‌یمانگایه‌ک بۆ پێگه‌یاندنى شۆفێرى تاکسى نمونه‌یى بکرێته‌وه«.
رێکخراوه‌کانى ژنان و چالاکوانان له‌هه‌وڵدان بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ى فتواکه‌و داوا له‌حکومه‌ت ده‌که‌ن وه‌ک لایه‌نى به‌رپرس و په‌پوه‌ندیدار ئه‌و فتوایه ره‌تبکاته‌وه و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کیان بۆ حکومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌کان داناوه که کاردانه‌وه‌یان نه‌بێت خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
به‌هار عه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى رێکخراوى ئێمه بۆکارى ژنان له‌شارى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ژنانى کوردستان له‌ماوه‌ى (25) ساڵى رابردوو هه‌نگاوى گه‌وره‌یان ناوه‌و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون، بۆیه ناکرێت به‌فتوایه‌کى له‌و شێوه‌یه هه‌موو هه‌وڵه‌کانى ژنان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ دواوه«.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« له‌بنه‌ڕه‌تدا پێویستمان به‌لیژنه‌ى فتوا هه‌ر نیه، چونکه ئێمه هه‌رێمێکى ئیسلامى نین و پێویستمان به‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ى دادگاوه کاره‌کانمان رێکخه‌ین نه‌ک به‌فتوایه‌ک».
باسى له‌وه‌کرد تا پێنجشه‌ممه، چاوه‌ڕوان ده‌بین تابزانین حکومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان چ هه‌ڵوێستێکیان ده‌بێت و وتى» که هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو، رۆژى پێنجشه‌ممه لهههولێرو سلێمانى خۆپیشاندان ده‌که‌ین دژى فتواکه‌و ره‌تکردنه‌وه‌ى».