گروپى (15) هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌و نێچیرڤان بارزانى به‌ڵێنیان پێده‌دات

سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ: سه‌رۆکى هه‌رێم جدییه‌ کورد له‌به‌غدا یه‌ک بێت‌و ئیستحقاقى لایه‌نه‌کان به‌زیاده‌وه‌ بدرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵى ئیسلامى لهپهرلهمانى عێراق ئهوه ئاشکرادهکات که رهشنوسێکى رێککهوتن ئامادهکراوه لهنێوان گروپى (15)و سهرۆکایهتى ههرێمى کوردستاندا کهمافى لایهنهکانى کۆمهڵ و گۆڕان و هاوپهیمانى و یهکگرتوو بدات.

سهلیم شوشکهیى، سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵى ئیسلامى لهپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتى وت «سهرۆکایهتى ههرێم تائێستا دوو دانیشتن بۆ سێ دانیشتنى لهگهڵ لایهنه سیاسییهکاندا کردووه کهفراکسیۆنهکانیان لهگروپى (15)دان، شهن و کهوى باش کراوهو گرفتهکان دیارى کراوهو سهرۆکى ههرێم لهگهڵ سهرۆکى فراکسیۆنهکانى ناو گروپى (15) گفتوگۆى کردووه«.

 ناوبراو وتیشى «لهئێستادا پهیڕهوى ناوخۆیهک ئامادهدهکرێت و دهنووسرێتهوه و شێوازى چۆنیەتى ئهو بهرهیه دیارى دهکرێت و ئهوکاته ههموو کورد لهیهک بهرهدا خۆى دهبینێتهوه کهناوى هاوپهیمانى کوردستانى دهبێت بهو بڕیارهى سهرۆکى ههرێم کارى بۆ دهکات، بهشێک لهلایهنهکانیش دهیانهوێت ناوى بنێن دهستهى ههماههنگى فراکسیۆنه کوردستانییهکان».

سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ، جهختى لهوهشکردهوه کهسهرۆکى ههرێم بهڵێنیداوه لهئهرک و مافدا وتویەتی کە بۆ لهمهودوا ههر پۆستێک لهبهغدا وهربگیرێت ئیستحقاقى ئهو لایهنانه به زیادهوه لهبهرچاو دهگیرن، بهڵام له رابردوودا نهبووهو لهلایهنهکانى ناو گروپى (15) «زهوتکراوه«.

شوشکهیى وتیشى «گفتۆگۆى سهرۆکى ههرێم لهگهڵ چوار فراکسیۆنى گروپى (15) کراوه کهفراکسیۆنهکانى گۆڕان و کۆمهڵ و هاوپهیمانى و یهکگرتووه، بێجگه لهنهوهى نوێ و ئاینده، بهڵام ئێمه لهگهڵ ئهوهداین ههموو کورد پێکهوه بین و تهفرهقه بوونى نهبێت».

سهلیم شوشکهیى ئهوهشى دووپاتکردهوه که لهداهاتوودا ئهگهر رێککهوتن بکرێت «نه پارتى و نه یهکێتى مافى ئهوهیان نییه سهرۆکایهتى هاوپهیمانى ببهن، بهڵکو دهستهى سهرۆکایهتى هاوپهیمانى کوردستانى پێکدههێندرێت و ههموو سهرۆک فراکسیۆنهکانى تێدا دهبێت و لهسهر ئهوه رێککهوتوین».

هاوکات، باسى لهوهشکرد که گروپى (15) ههڵناوهشێتهوهو هێشتا نهگهشتوونهته رێکهوتنى کۆتایى و پێشنیارهکانیان ئاراستهى سهرۆکایهتى ههرێم کردووهو وهکو دهستهى ههماههنگى پێکهوه کاردهکهن، وتیشى «لهو پهیڕهوهى ئاماده دهکرێت تێیدا نووسراوه ئهگهر مافى ههر لایهنێک ئیستحقاقى خۆى پێ نهدرێت ئهوکاته بۆ راى گشتى ئاشکراى دهکهین کهپارتى و یهکێتى ئامادهنهبوون مافهکه بدهن، چونکه ئهو نووسراوه واژۆى سهرۆکى ههرێم و لایهنه سیاسییهکان و سهرۆکى فراکسیۆنهکانى لهسهر دهبێت».

سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌به‌غدا ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ که‌ نێچیرڤان بارزانى جدییه‌ له‌وه‌ى فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کان یه‌ک بن و ئیستحقاقى لایه‌نه‌کان بدرێت، به‌ڵام «گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ بواره‌ عه‌مه‌لییه‌که‌دا سه‌رکه‌وتوو بین، چونکه‌ پێشتر پارتى و یه‌کێتى به‌جیا گفتوگۆى حکومه‌تیان کرد سێ وه‌زاره‌تیان وه‌رگرت، ئه‌گه‌ر پێکه‌وه‌ بین 4 وه‌زاره‌ت به‌ر کورد ده‌که‌وت، رێکه‌وتنه‌که‌ بۆ هه‌موو پۆستێکه‌ له‌پۆستى وه‌زاره‌ت و سه‌فیرێکه‌وه‌ تا پۆلیسێک»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار