بورهان عه‌لى، سکرتێرى رێکخراوى یه‌کێتیى پیاوانى کوردستان بۆ هاوڵاتی: فەتوای تەکسییەکە لایه‌نه سلبییهکهى زیاترە
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن
بورهان عه‌لى، سکرتێرى رێکخراوى یه‌کێتى پیاوانى کوردستان رەخنە لەفەتواکەی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم دەگرێت کە لەم مانگەدا دەریکرد سەبارەت بەسەرکەوتنی ئافرەتان لەگەڵ شۆفێری تاکسیدا بەتەنها.
بورهان عه‌لى لەم چاوپیکەوتنەدا کە هاوڵاتی لەگەڵی سازیداوە دەڵێت «ئەو فەتوایە دوو لایەنە، بەڵام له‌وانه‌یه لایه‌نه سلبیهکهى زیاتر بێت».
سەبارەت بە کلیپەکەی ئەم دواییەی هێڵی لەڤ کە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوەو تێیدا لەکلیپەکەدا لەسەر پشتی پیاوێک دانیشتووە دەڵێت «ئه‌وه بێڕێزیه و ناکرێت رێگه به‌وه بدرێت».
هاوڵاتی: کۆتایى ساڵى 2019یه تائێستا چه‌ند حاڵه‌تى توندوتیژى هه‌بووه که لاى ئێوه تۆمارکراوه و پێشێلکارى بووه؟
بورهان عه‌لى: له‌کۆى 10مانگ و 15ڕۆژدا (478) جۆرى سکاڵا‌و توندوتیژى تۆمارکراوه‌و (47) حاڵه‌تى خۆکوشتنى پیاوان تۆمارکراوه و (پێنج) حاڵه‌تى کوشتنى پیاوان له‌لایه‌ن ژنان به‌هاوکارى که‌سوکارى و که‌سانى تر تۆمارکراوه.
هاوڵاتی: ئایا به‌به‌راورد به‌ساڵانى پێشوو ئه‌م ئاماره روو له‌زیادبوونه یاخود نا؟ هۆکاره‌که‌شى بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
بورهان عه‌لى: به‌به‌راورد به‌ساڵى رابردوو ئاماره‌که له‌به‌رزیدا وه‌ستاوه‌و دانه‌به‌زیوه، به‌ڵام به‌به‌راورد به‌پێش 2015 له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه، هۆکاره‌کانى زیادبوونى توندوتیژیه خێزانیه‌کان به‌رده‌وامن و زۆرن، قه‌یرانى دارایى هۆکارێکى سه‌ره‌کیه، چونکه له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا پیاو به‌رپرسه به‌رامبه‌ر دابینکردنى سه‌رجه‌م پێداویستیه خێزانیه‌کان، بۆیه کاتێک کۆمه‌ڵگا به‌قه‌یرانى داراییدا ده‌ڕوات، پیاو ناتوانێت پێداویستى خێزان دابین بکات، له‌گه‌ڵ زیادبوونى پێداویستیه‌کانیش، به‌هۆى ناهۆشیارى خێزانه‌کانه‌وه، پیاو دووجار ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى ده‌بێته‌وه، چونکه له‌ده‌ره‌وه هه‌وڵى زۆر ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانى داهاتى زیاتر کهدهبێتەهۆى توندوتیژى و جارێکى تریش که‌دێته ماڵه‌وه وه‌ک پێویست پێداویستیه‌کان دابین نه‌کراووه به‌هۆى ناهۆشیارى خێزانه‌که‌یه‌وه تێناگات که‌ئه‌مه توانا‌و که‌فائه‌تى پیاوه‌که نیه، به‌ڵکو زۆرى پێداویستى و بێکاریه‌که وایکردووه رووبه‌ڕووى توندوتیژى ده‌بێته‌وه، سۆشیال میدیا به‌جۆرێکى خراپ زۆر ده‌ورى هه‌یه‌و قه‌یرانى سیاسى و هه‌موو قه‌یرانه‌کانى تر وایکردووه حاڵه‌ته‌کان زۆربن.
هاوڵاتی: جۆرى توندوتیژییه‌کان که‌به‌رامبه‌ر پیاوان ده‌کرێت چین؟
بورهان عه‌لى: توندوتیژى جه‌سته‌یى که به‌ڕێژه‌یه‌کى که‌م هه‌یه‌و توندوتیژى زاره‌کى و سوکایه‌تى پێکردن و شکاندن به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر هه‌یه‌و تهداخولکردنى که‌سوکارى ژن زۆره‌و له‌کاتى جیابوونه‌وه‌دا منداڵ لاى ژن بێت و مافى پیاو زه‌وت ده‌کرێت، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش زۆره‌و ده‌رکردنى پیاوى به‌ته‌مه‌ن زۆرەو فشارى ده‌روونى و فشارى سێکسى، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ن که‌به‌رامبه‌ر پیاوان ده‌کرێت، که‌یسمان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌کى زۆر ناته‌ندروستانه توندوتیژى جه‌سته‌یى به‌رامبه‌ر پیاو کراوه، واته توندوتیژیه‌کان هه‌ر حاڵه‌تێک ئازادیه‌کانى که‌سى به‌رامبه‌ر ببه‌زێنیت.
هاوڵاتی: ئایا پیاوانیش رووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی دەبنەوە یان هەر دەروونی؟
بورهان عه‌لى: توندوتیژى جه‌سته‌یى که‌متر رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ژن پهنادهباتە به‌ر خێزانه‌که‌ى و توندوتیژیه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن یان په‌یوه‌ندى ده‌کاته به هێڵی گه‌رمه‌وه که‌ڕاسته‌وخۆ دێن و پیاوه‌که ده‌به‌ن، بۆیه له‌و حاڵه‌تانه‌دا له‌به‌ر چاوى دراوسێکاندا و بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى تر که‌سایه‌تى نه‌شکێته‌وه، بۆیه ژنه‌که به‌بیانوو بووه و توندوتیژیه‌که‌ى کردووه، چونکه پیاوه‌که بۆ ئه‌وه‌ى ژنه‌که‌ى په‌یوه‌ندى به 119 (وهێڵی گه‌رم)ەوە نه‌کات و که‌سایه‌تى نه‌شکێت ده‌ستى لێ به‌رز نه‌کردۆته‌وه‌و ژنه‌که توندوتیژى به‌رامبه‌ر کردووه، زیاتر له‌چه‌ند که‌یسێکى ئاوامان هه‌بووه.
هاوڵاتی: توندوتیژى به‌رامبه‌ر پیاوان زیاتر له‌چ ته‌مه‌نێکدا ده‌کرێت؟
بورهان عه‌لى: گه‌نجان و ئه‌وانه‌ى که به‌رچاو روونیان نیه بۆ پرۆسه‌که، کهتازهن و ته‌مه‌نیان منداڵه‌و نازانن مهسئولیاتیان زۆره، ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌مووى خۆشى نیه، وه پیاوانێکى زۆریش له‌ته‌مه‌نه گه‌وره‌کاندا له‌ئێستادا زهختێکى ده‌روونى زۆریان لەسەردروست بووه کهداواکارى ژیانى که‌سه‌کان زۆر بوون و پیاو ناتوانێت هه‌مووى دابین بکات، بۆیه بۆته کێشه‌و به‌ساڵاچووه‌کانیش وا سه‌یرده‌کرێن وه‌ک کارگه‌یه‌ک که تابهرههمیان هه‌بوو رێزیان لێده‌گیراو ئێستا که به‌رهه‌میان نه‌ما به‌شێکیان ده‌کرانه ده‌ره‌وه.
هاوڵاتی: ناپاکى هاوسه‌رگیرى لاى ئافره‌تان زیاتره یان پیاوان له‌ئێستادا؟
بورهان عه‌لى: له‌ڕابردوودا پیاوان زیاتر پێى تۆمه‌تبار ده‌کران، به‌ئێستاشه‌وه به‌هۆى ئه‌و جیاوازیه‌ى که له‌نێوان نێر‌و مێدا هه‌یه، پیاوان به‌خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى تۆمه‌تبار کراون، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئێستاش ئامارى ئیستیحقاقى پیاوان زیاتربێت، به‌ڵام ئه‌و خیانه‌تانه‌ش که‌م نین که‌ژنان به‌رامبه‌ر پیاوان ده‌یکه‌ن، ناهۆشیاریهکى زۆر هه‌یه له‌خێزانى کورددا لهناهۆشیارى سهرجێگهیى له‌نێوان هاوسه‌ره‌کاندا، زۆرێک له‌ژنان به‌هۆى که‌مى ئاستى رۆشنبیرییانه‌وه به‌شێک له‌کێشه‌و داواکاریه‌کانیان ده‌به‌نه ژوورى نووستن، ئه‌مانه واده‌که‌ن پیاو په‌نابه‌رێته به‌ر ده‌ره‌وه‌ى خێزانه‌که‌ى و خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى رووده‌دات، به‌گشتى له‌کۆمه‌ڵگا شهرقیهکاندا له‌وانه‌یه به‌پێى ئامار خیانه‌تى پیاو زیاتر بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش که‌منین که‌ژنان ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر پیاوان.
هاوڵاتی: حاڵه‌ت هه‌بووه ژنێک ده‌ستگیربکرێت و یان ئێوه بتوانن نێوه‌ندگیرى بکه‌ن و کێشه‌ى ژن و مێرد چاره‌سه‌ربکه‌ن؟
بورهان عه‌لى: ده‌یان که‌یسى ئاوامان هه‌بووه، که‌یسمان هه‌بووه که‌پیاوه‌که ئه‌فسه‌رێکى سه‌ربازى بووه‌و چه‌ند جارێک خێزانه‌که‌ى خیانه‌تى لێکردووه‌و به‌په‌یوه‌ندى ناته‌ندروستى موبایله‌وه خێزانەکەی له‌گه‌ڵ که‌سى تردا گرتووه‌و فرسه‌تى داوه‌تێ چه‌ند جارێک بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌ر منداڵه‌که‌ى هه‌ڵه‌که‌ى دووباره نه‌کاته‌وه، چاره‌سه‌رمان کردووه، تا پێش قه‌یرانى دارایى که‌یسمان زۆر چاره‌سه‌ر کردووه‌و له‌سه‌دا 60%ی که‌یسه‌کانمان پێشتر چاره‌سه‌رکردووه لاى خۆمان، به‌ڵام ئێستا به‌هۆى قه‌یرانه‌کانه‌وه ته‌نیا ده‌توانین له‌سه‌دا (20 بۆ 25)ی که‌یسه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، که‌یسه‌کان به‌رده‌وام کارى له‌سه‌رده‌که‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنیان.
هاوڵاتی: چۆنیه‌تى ئه‌و که‌یسانه کامانه‌ن کەئێوه ده‌توانن له‌دادگاکاندا ته‌داخول بکه‌ن؟
بورهان عه‌لى: ئێمه وه‌ک رێکخراوه‌که‌مان سه‌ره‌تا که‌یسه‌کان تۆمارده‌که‌ین کهپیاوێک سکاڵاى کردووه بۆ ئه‌وه‌ى ژنه‌که تاوانبار بێت، بۆیه کاتێک کهسکاڵاکهى وه‌رده‌گرین ده‌بێت بزانین ژنەکه تاوانباره که‌زانیمان کۆمه‌ڵێک رێنمایی ده‌ده‌ینێ بچێت جێبه‌جێى بکات، که‌کێشه‌که هه‌ر مایه‌وه ئه‌وه کێشه‌که لهژنهکهدایهو ئه‌وکات به‌دواداچوون ده‌که‌ین و لێى ده‌کۆڵینه‌وه و په‌نا بۆ که‌سى پشت خێزانه‌کانه‌وه ده‌بەین، چونکه ئامانجمانه خێزانه‌کان به‌رده‌وام بن و لێکههڵنهوهشێنهوه، چاودێرى که‌یسه‌کانى دادگاش ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین تاچه‌ند ره‌چاوى مافى نێرینه‌ى تێدا ده‌کرێت و مافى پیاوه‌که‌ى تێدا ده‌پارێزرێت.
هاوڵاتی: حاڵه‌ت هه‌بووه ژن بێته لاى ئێوه سکاڵا لهپیاوهکهى بکات؟
بورهان عه‌لى: ساڵانه چه‌ند که‌یسێکى دیاریکراومان هه‌یه که‌ژماره‌یان ده‌گاته (20) و زیاتریش کهمێردهکهى مه‌شروب ده‌خواته‌وه‌و شه‌وان دره‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه، یان تووشى مادده‌ى هۆشبه‌ر بووه‌و ئالوده بووه‌و ناتوانێت بچێته دادگا، بۆیه ئێمه هاوکارى ده‌که‌ین و یارمه‌تى ده‌ده‌ین، یان ژن هه‌بووه هاتۆته لامان کهزانیویهتى پیاوه‌که خیانه‌تى لێده‌کات و داواى هاوکارى کردووه، ئه‌و ژنانه‌ن که داواى هاوکاریمان لێده‌که‌ن ئه‌م که‌یسانه ئاسان چاره‌سه‌رده‌کرێن، چونکه ئازادین لهبانگکردنى پیاوه‌کان و رێنمایى یاساى ده‌ده‌ینێ.
هاوڵاتی: ئێوه به‌ته‌نیا تاکه رێکخراوێکن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که رێکخراوه‌کانى ژنان زۆرن، توانیوتانه بتوانن کێشه‌ى پیاوان و ژنانیش چاره‌سه‌ربکه‌ن؟
بورهان عه‌لى: ده‌توانن بچن له‌دادگاکان و له‌سۆشیال میدیا چاودێرى بکه‌ن بۆ به‌ڵگه‌ى کاره‌کانمان، توانیومانه وه‌ک تاکه رێکخراوى پیاوان له‌هه‌موو عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌نگ و شه‌کواى پیاوان بگه‌یه‌نین به‌پیاوان و بگه‌یه‌نین به‌ده‌سه‌ڵات و به‌دادگاکان و له‌ناو کۆمه‌ڵگاشدا یه‌کێتى پیاوانى کورستان په‌یامى خۆى گه‌یاندووه له‌مافه‌کانى مرۆڤ و مافه‌کانى نێرینه به‌تایبه‌تى.
هاوڵاتی: پێتوانییه رێکخراوه‌کانى ژنان زۆرن، توانیویانه رێکخراوى ژنان رۆڵى خۆیان هه‌بێت؟
بورهان عه‌لى: مه‌سه‌له‌ى ژن له‌م کۆمه‌ڵگایه لهمهسهلهیهکى مرۆڤایه‌تییه‌وه بۆته مه‌سه‌له‌یه‌کى سیاسى و هه‌ر حزب و لایه‌نێک هه‌ستاون و رێکخراوێکیان دروستکردووه، ئامانجیان پاراستنى مافى مێینه نیه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامى حزبه‌که‌یان زۆربێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و رێکخراوانه‌ى که بۆ خزمه‌تى ژنان دروستبوون و ده‌نگى مێینه‌ن توانیویانه ده‌نگ و رۆڵى خۆیان هه‌بێت و کاره‌کانیان به‌رز ده‌نرخێنین.
هاوڵاتی: تا چەند لەگەڵ فتواکه‌ى لیژنه‌ى فتوادایت کە دەڵێ ژنان نابێ بە تەنیا لەگەڵ تاکسیدا سەرکەون، چونکە لەلایەن هەندێ لەشۆفێرە پیاوەکانەوە رووبەڕووی تەنگپێهەڵچنین دەبنەوە؟
بورهان عه‌لى: ئه‌م فتوایه دوولایه‌نه‌یه که له‌وانه‌یه لایه‌نه سلبیهکهى زیاتر بێت وه‌ک لهئیجابیهکهى، ئێمه لهکۆمهڵگەکهماندا ته‌نیا شۆفێرى تاکسى پیاوان هه‌یه‌و ده‌کرێت ده‌ستى ژنان بگرین و بیانهێنینه ناو کارى شۆفێرى تاکسییه‌وه، ئه‌مه کارێکى باشه و ئازادیه‌کى زیاتر ده‌درێت به‌و ژنانه‌ى که له‌هاتوچۆدان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونى کۆمه‌ڵگا تۆ بێیت فۆکس بکه‌یته سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نیا ژن له‌گه‌ڵ شۆفێرى ژن سه‌رکه‌وێت و پیاو له‌گه‌ڵ شۆفێرى پیاو سه‌رکه‌وێت، ئازادى مرۆڤ له‌وه‌دایه که ئازادى کارکردنى هه‌بێت، بۆیه پێویستیشه ئازادبێت له‌چوونه سه‌ر کار‌و هاتنه‌وه‌یدا، ناکرێت ژنێک له‌گه‌ڵ تاکسى پیاودا نه‌یه‌ته‌وه نه‌چێته سه‌ر کاره‌که‌ى چونکه ئه‌وانه‌ى عیاده‌کان یان ئوتێله‌کان و کۆمپانیاکانن، بۆیه پێویستمان به‌وه‌یه یاسا زیاتر بهرجهستهکهین بۆ پاراستنى مافى تاک نه‌ک به‌فتوایه‌ک، بۆیه ئێمه داواکارین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ژنانیش بێنه ناو ئه‌م پرۆسه‌یەى کارکردنى شۆفێرى تاکسیهوهو بۆ دۆزینه‌وه‌ى کارى زیاتر بۆ ژنان و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه له‌وانه‌یه ژنانێک وا ئازادتر بن له‌گه‌ڵ شۆفێره ژنه‌که هاتوچۆبکه‌ن، بۆیه پێویسته یاسا وا‌بکات زه‌مانه‌تى هه‌موو که‌سێک بکات نه‌ک بیترسێنیت، بۆیه پێویسته سزاى توند بۆ ئه‌و شۆفێرانه هه‌بێت کهدهستدرێژى ده‌که‌نه سه‌ر ژنان و له‌ڕێگه‌ى ئه‌م پیشه‌یه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ژنان و نه‌ک به فتواو به‌تۆقاندن و بهجیاکردنهوهى ره‌گه‌زه‌کان.
هاوڵاتی: تائێستا داواتان نه‌کردووه فتوایه‌کى تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ژنان له‌گه‌ڵ پیاوه‌کانیان باش بن؟
بورهان عه‌لى: ئێمه ده‌ڵێین ئارامى مرۆڤ سه‌ره‌تا لهماڵهکانهوهیهو له‌وێوه ده‌ستپێده‌کات و داواشمان کردووه پێکهوهنانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز‌و خۆشه‌ویستى بێت و ژن و پیاو پێکه‌وه ده‌توانن خۆیان له‌کێشه‌کانى ده‌ره‌وه به‌دوربگرن و ئه‌وه ژیانه‌و یاساى هه‌یه‌و ناکرێت هه‌موو کارێک فتوایه‌کى بۆ ده‌ربکرێت و ئه‌وه له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌کرێت که‌مه‌رجه‌عیه‌ت تیایدا باڵاده‌سته‌و باگراوندێکى ئاینى حوکمى وڵاته‌که ده‌کات، له‌کۆمه‌ڵگایه‌کى علمانى و ئازادى تاک و مرۆڤ تیایدا کارده‌که‌یت ئه‌و فتوایانه له‌وانه‌یه لاوازبن بۆ ئه‌مڕۆ.
هاوڵاتی: به‌پێی ئاماره‌کان، گه‌وره‌ترین زوڵمى ژن چییه که‌به‌رامبه‌ر پیاو ده‌کرێت؟
بورهان عه‌لى: گه‌وره‌ترین زوڵمی ژن بەرامبەر بەپیاو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى منداڵه پاش جیابوونه‌وه، ئه‌مه که‌یسێکى زۆر به‌رزه، ناکرێت ئه‌مه وابێت، به‌پێى هه‌موو یاساکانى وڵاته جیهانیهکان، ئه‌وه‌نده‌ى مافى ژنه‌که‌یه مافى پیاوه‌که‌شه منداڵه‌که‌ى لابێت، که‌ئه‌مه‌ش جۆرێکه له‌توندوتیژى و ناکرێت که کوڕێک یان کچێک تا (18) ساڵى هه‌موو نهفهقهکهى لاى باوکه‌که بێت، به‌ڵام نه‌توانێت له‌لاى بێت دواى جیابوونه‌وه یان شه‌وێک یان له‌بۆنه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵیدا بێت، به‌داخه‌وه له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌کڕین و فرۆشتن ده‌زانرێت و ئه‌رکێکى زۆر خراوه‌ته ئه‌ستۆى پیاوو مافه‌کانى هیچ له‌گه‌ڵیدانیه.
هاوڵاتی: کلیپه تازه‌که‌ى هێلى لەڤ و وێنه‌کانى زۆر له‌سۆشیال میدیا بڵاوبۆته‌وه‌و کاردانه‌وه‌ى جیاوازى لیکه‌وته‌وه؟
بورهان عه‌لى: ئه‌وه به‌داخه‌وه، ئه‌وه بێڕێزیه و ناکرێت رێگه به‌وه بدرێت، ناکرێت له‌به‌ر حه‌زو داواکاریه‌کى خۆت به‌و شێوه‌یه په‌یامه‌که‌ت بگه‌یه‌نیت، که له‌سه‌ر شکاندنى ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر، بۆیه ئه‌وه به‌توندوتیژى داده‌نرێت و ئه‌مه کارێکى خراپه‌و به‌پیاوان ناڵێین کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م کاره خراپه نه‌ک خزمه‌ت به‌ژن ناکرێت، به‌ڵکو خزمه‌ت به‌دۆسیه‌ى مرۆڤایه‌تى ناکات و له‌کۆتایى ساڵ له‌کاتى بڵاوکردنه‌وه‌ى ئاماره‌کاندا روونکردنه‌وه‌مان له‌سه‌رى ده‌بێت.