کۆنگرەی بێ گۆچان

یه‌کێتى جیلى کۆن فه‌رامۆش ناکات و شوێنیان بۆ ده‌کاته‌وه‌ 

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

یهکهم رۆژى کۆنگرهى یهکێتى تهواو بوو بڕیاره ئهمڕۆ یهکشهممه (121) ئهندامى ئهنجومهنى گشتى سیاسى ههڵببژێردرێت و کۆسرهت رهسوڵ بهتهزکیهو بهبێ دهنگدان ئهندامانى مهکتهبى سیاسى دهباتهوه ناو ئهنجومهنى باڵاى سیاسى کهخۆى سهرکردایهتى دهکات.

دوێنێ شهممه 21ى کانونى یهکهمى 2019 یهکێتى نیشتمانى کوردستان پاش نۆ ساڵ لهنهبهستنى کۆنگره بهبهشدارى ههزارو شهش ئهندامى کۆنگره چوارهمین کۆنگرهى خۆى ئهنجامدا که لهساڵى 2010 ەوه کۆنگرهى حزبهکهى ئهنجامنهدابوو.

کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی یەکەم کۆنگرەیە کە بەبێ جەلال تاڵەبانی سکرتیری کۆچکردووی بەڕێوەدەچێت کە رۆڵی هەبوو لە یەکلاییکرنەوەی پۆستە گرنگەکاندا.

جەلال تاڵەبانی بەوە ناسراوبوو کە گۆچانێکی هەیەو لەکاتی پێویستدا بەکاری دێنێت بەتایبەتی لەکاتی ململانێی کێشە ناوخۆییەکاندا. بەڵام ئەم کۆنگرەیە نە تاڵەبانی و نە گۆچانەکەی هەن، ئەوەش لەکاتێکدایە حزبەکە کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبووی لەگەڵ خۆی ناردە کۆنگرەوە.

یهکێتى نیشتمانى کوردستان له 1/6/1975 لهدیمهشق دامهزراوه، تائێستا تهنها سێ کۆنگرهى بهستووه، لهدواى کۆچى دوایى جهلال تاڵهبانى سکرتێرى کۆچکردوى یهکێتییهوه، یهکهمجاره ئهو حزبه لهماوهى (44) ساڵى تهمهنى خۆیدا، بهبێ تاڵهبانى کۆنگره ئهنجامدهداتو  دهیهوێت دهستهیهکى سهرۆکایهتى نوێ ههڵبژێرێت.

15ى ئهم مانگهش لیژنهى پهیڕهوى ناوخۆى یهکێتى نیشتیمانى کوردستان کۆبووەوهو واژۆى لهسهر پهیڕهوى کۆنگرهى چوارهمى حزبهکه کرد، لهئێستادا ههموو سهرنجهکان لهسهر چۆنییهتى داڕشتنهوهى پێکهاتهى دامودهزگاو ئۆرگانهکانى ئهو حزبهیه.

بهپێى پرۆژهى پهیڕهوى ناوخۆى یهکێتى کهبڕیاره لهکۆنگرهدا دهنگى لهسهربدرێت، ماددهکانى پهیڕهوى ناوخۆى یهکێتى دواى پهسهندکردنیان لهنێو کۆنگرهى چوارهمى حزبهکه دهتوانرێت ههندێک خاڵى لێ لاببرێتو ئهوانهى کهدهمێننهوه دواى پهسهندکردنى بخرێنه بوارى جێبهجێکردنهوه.

لهنێو ماددهکاندا چهندین سیناریۆ دهخرێته بهردهم ئهندامانى کۆنگرهى چوارهم، تایبهت بهپێکهاتهى حزبی و دهسهڵاتهکانی. دواى ئهوهى کهدهنگى لهسهر دهدرێت، پهیڕهوهکه پهسهند دهکرێت.

بهپێى ئهو نهخشهیهى بڵاوکراوهتهوهو پاشکۆى پڕۆژه پهیڕهوى پێشنیازکراوى ناوخۆى یهکێتى نیشتمانى کوردستانه، ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى له (121) ئهندام پێکدێتو بهسهر کۆى ناوچهکانى ههرێمى کوردستان دابهشکراونو دهنگدهرانى کۆنگره ناچار دهکرێن لهدهنگدانهکهدا رهچاوى دهنگدان بهکاندیدهکانى سهرجهم دهڤهرهکان بکهن.

بهپێى پرۆژهى پهیڕهوى ناوخۆى یهکێتی، پهیکهربهندى یهکێتى وهک فهلسهفهى دابهشکردنى رۆڵى ئۆرگانى خراوهتهڕوو دابهشى سێ دهسهڵاتى جیاوازو هاوسهنگ کراوه لهوانه:

یهکهم: دهسهڵاتى چاودێری و رێسادانان بهناوى ئهنجومهنى سهرکردایهتى گشتی.

دووهم: دهسهڵاتى جێبهجێکردن کهپێکدێت لهدهستهى سهرۆکایهتی و دهستهى جێبهجێکردن.

سێیهم: دهسهڵاتى دادی (تهحکیم) کهپێکدێت لهدهستهى پاراستنى قهوارهى ( ی. ن. ک).

لهپرۆژهکهدا هاتووه، « ئهم سێ دهسهڵاته بهشێوهیهکى هاوسهنگ رۆڵهکانیان بهسهردا دابهشکراونو پێکهوه جهستهى یاخود پهیکهرى رێکخراوهیى ( ی، ن، ک) پێکدێنن.

لهم پهیکهربهندییهدا ئهنجومهنێکى سهرکردایهتى گشتى وهک پێکهاتهیهکى بناغهیی و سیستهمێکى پهرلهمانى بۆ سهرکردایهتى تێکهڵ خراوهتهڕوو لهسهر بنچینهى دابهشبوونى جوگرافى شارهکانو بهپێى پێوهرى ههڵبژاردنه گشتییهکانى 2014 کهژمارهى ئهندامانى (121) کهسهو راستهوخۆ لهچوارچێوهى یهک بازنهدا بهدهنگى ئهندامانى کۆنگره ههڵدهبژێردرێن.

دوێنێ کۆسرهت رهسوڵ، وهک سهرۆکى ئهنجومهنى باڵاى سیاسى ههڵبژێردراو بڕیاره ههشت بۆ نۆ کهس ئهوانهى لهناو مهکتهبى سیاسى بوون به«تهزکییه« بباته ئهنجومهنهکهوه«.

دکتۆر یاسین رهئوف، وتهبێژى کۆنگرهى چوارهمى یهکێتى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ههشت یا نۆ کهس جهنابى کاک کۆسرهت خۆى دیارى دهکهن و بهدهنگدان نابێت لهناو کۆنگرهداو ئهو مهسهلهیه تهواو بووه، ئهو کهسانه ههموو ئهوانهن کهپێشتر لهمهکتهبى سیاسیدابوون و ئهوانه خاوهن تهجرهبهن و خۆ ناکرێت کۆنهکانى یهکێتى ئیهمال بکهین و  دهبێت حسابیان بۆ بکرێت، ئێمه دهمانهوێت یهکێتى نوێ بێنیینهوه«.

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد،  کهدهسهڵاتهکانى ئهنجومهنى باڵاى سیاسى یهکێتى له رێگهى لیژنهیهکهوه دیارى دهکرێت و وتیشى:» شتێک دهبێت لهگهڵ واقعى ئێستاى کوردستان بگونجێت».

وتهبێژى کۆنگرهى یهکێتى جهختى لهوهشکردهوه که ئهو (121) کهسهى وهک ئهندامى ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتى ههڵدهبژێردرێن لهکۆنگرهداو بڕیاره ئهمڕۆ یهکشهممه ئهنجام بدرێت» خۆیان سهڵاحیهتى خۆیانه کێ ههڵدهبژێرن وهک ئهنجومهنى جێبهجێکردن و لهناو ئهو کهسانهدا ههڵدهبژێردرێن، ههموو شتێکى نوێ نامۆیه بهخهڵک».

دهربارهى ئهوهى (121) ئهندامە بۆ ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتى یهکێتى ژمارهیهکى زۆر نییهو پێتانوانییه ئهنجومهنى ناوهندو سهرکردایهتى تێکهڵاوکراوه، یاسین رهئوف وتى:» ئهنجومهنى ناوهندو سهرکردایهتى تێکهڵ کراون و بهو شێوهیه دهبێت کهدیارى کراوه لهناو ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتیدا پێکهوه دهبن».

بڕیاره دواى تهواوبوونى کۆنگرهى یهکێتى لهناو ئهنجومهنى جێبهجێکردندا کهسێک وهک سکرتێرى یهکێتى ههڵببژێردرێت و سێ کهس ببنه جێگرى بۆ دهڤهرهکانى سلێمانى و ههولێر و کهرکوک، وتهبێژى  کۆنگرهى یهکێتى ئهوهى روونکردهوه که ئهوانه ههمووى خهمڵاندنن و تائێستا قسهیان لهبارهیهوه نهکردووهو کۆنگره بڕیارى لهسهر دهدات.

بهپێى بهدواداچونهکانى هاوڵاتى، ههریهک له مهلا بهختیار، کارگێڕى پێشووى مهکتهبى سیاسى یهکێتى و قادر حهمهجان و ئهرسهلان بایزو عومهر فهتاح و دلێر سهید مهجیدو جهعفهر شێخ مستهفا و شۆڕش ئیسماعیل وهزیرى پێشمهرگهو شاناز ئیبراهیم ئهحمهد، ئهو ناوانهن  کۆسرهت رهسوڵ داواى لێکردوون بچنه ناو ئهنجومهنى باڵاى سیاسییهوه که وهک ئهنجومهنێکى راوێژکارى دهبێت و بڕیارى کۆتایى سیاسى لاى ئهنجومهنى باڵاى جێبهجێکردن دهبێت که لهناو ئهنجومهنى گشتى سهرکردایهتیدا ههڵدهبژێردرێن.

جهعفهر شێخ مستهفا، جێگرى سهرۆکى ههرێم و ئهندامى کۆنگرهى یهکێتى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «دهستم لهکارنهکێشاوهتهوهو تهنها کشاومهتهوه لهخۆپاڵاوتن بۆ ئهنجومهنى سهرکردایهتى و دهچمه ئهنجومهنى باڵاى سیاسییهوه«.

بهپێى بهدواداچونهکانى هاوڵاتى، چانسى بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراق زیاتره له فوئاد مهعسوم بۆ سکرتێرى یهکێتى و سێ کهس وهک جێگر یهکلادهکرێنهوه که پێکهاتوون  له باڤڵ تاڵهبانى وهک سهرکردایهتى دهڤهرى سلێمانى و شاڵاو کۆسرهت رهسوڵ وهک سهرکردایهتى دهڤهرى ههولێرو رهفعهت عهبدوڵا وهک سهرکردایهتى دهڤهرى کهرکوک.

لاهور شێخ جه‌نگى و قوباد تاڵه‌بانى و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و رێواز فایه‌ق ده‌چنه‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى جێبه‌جێکردنه‌وه‌

هاوکات، ئه‌وانه‌ى ده‌چنه‌ ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کێتییه‌وه‌ که‌ له‌ناو ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى هه‌ڵده‌بژێردرێن، چانسى هه‌ریه‌ک له‌ لاهور شێخ جه‌نگى و قوباد تاڵه‌بانى و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان و مسته‌فا چاوڕه‌ش و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌و عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌و حه‌وت که‌سه‌ن که‌یه‌کلاده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کێتى که‌بڕیاره‌ له‌ (11 بۆ 15) که‌س پێک بێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار