‌چیچه‌ک کۆبانی له‌ژیاندا ماوه‌و له‌تورکیا ده‌ست به‌سه‌ره‌

ئاسیا عه‌بدوڵا، هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

هاوسهرۆکى پێشووى پارتى یهکێتى دیموکراتى (پهیهده) ئاشکراى دهکات که چیچهک کۆبانی ئهو کچه شهڕڤانهى کهوته دهست میلیشیاکانى هاوپهیمانى تورکیا لهژیاندا ماوهو لهتورکیا دهستبهسهره.

ئاسیا عهبدوڵا، هاوسهرۆکى پێشووى پارتى یهکێتى دیموکراتى(پهیهده) به‌ هاوڵاتى وت «چیچهک کوبانێ که بهبریندارى کهوتهدهست چهتهکانى هاوپهیمانى تورکیا بۆ ماوهیهک لهنهخۆشخانهکانى تورکیادا بووهو زانیاریمان ههیه که لهژیاندا ماوهو دهستبهسهره«.

جهختى لهوهشکردهوه که بۆ پاراستنى شهڕڤانهکانیان به چیچهک کوبانێشهوه هۆشداریانداوهته وڵاتانى هاوپهیمانان و داواى ئازادکردنیان دهکهن.

رۆژى دووشهممه 21ى تشرینى یهکهمى 2019 لهکاتى لهشکرکێشیهکانى تورکیا بۆ سهر گرێ سپى و سهرێکانى، میلیشیا چهکدارهکانى هاوپهیمانى تورکیا هێرشیانکرده سهر گوندى میشراقهى سهر بهشارۆچکهى عهین عیساو لهئهنجامى ئهوهشدا (چیچهک) برینداربوو کهوتووهته دهست میلیشیاکان و دواتر وێنهو ڤیدیۆکانى لهتۆڕه کۆمهڵایهتییهکان کاردانهوهى گهورهى بهدواداهات.

چیچهک کوبانێ لهگوندێکى نزیک عهین عیسا بهدیلى کهوتهدهست هێزه پهلاماردهرهکانى سهر بهتورکیاو مامهڵهى نهشیاوى لهگهڵدا کرا، مامهڵهکردنه نهشیاوهکه لهگهڵ چیچهک دهریخست کهئهو گروپانهى ئهردۆغان پاڵپشتیان دهکات، پهیڕهوى هیچ یاسایهکى مامهڵهکردن لهگهڵ دیل ناکهن و ئهمهش ههمان مامهڵهى چهکدارانى داعش بوو لهگهڵ دیلهکان.

ههر ئهوکات هێزهکانى پاراستنى ژنان (یهپهژه) له رۆژئاواى کوردستان، رایانگهیاند ئهرکى پاراستنى ژیانى (چیچهک کۆبانێ)یان لهئهستۆیه که بهبریندارى کهوتووهته دهست میلیشیا چهکدارهکان.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار