ئاڕاسته جیاوازه‌کانى یه‌کگرتوو بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه زیاتر شێوه‌یان گرتووه
ئه‌بوبه‌کر کاروانى کاندید بۆ ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتوو بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
کاندیدێک بۆ پۆستى ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتووى ئیسلامى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌کگرتوو پاشه‌کشه‌یه‌کى گه‌وره‌ى کرد‌و له‌سه‌دا 50%ى کورسى و ده‌نگه‌کانى له‌ده‌ستدا، بۆیه کۆنگره‌ى پێشخستووه.
ئه‌بوبه‌کر کاروانى، کاندیدى ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو له‌کۆنگره‌ى هه‌شته‌مى حزبه‌که‌یدا خۆى پاڵاوتووه‌و له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت «له‌ژێر دروشمێکى ناوه‌ندى خۆم هه‌ڵبژاردووه ئه‌ویش کارکردنه له‌سه‌ر هه‌ڵسانه‌وه‌و نوێکردنه‌وه‌ى یه‌کگرتوو که‌چۆن یه‌کگرتوو هه‌ڵسێنینه‌وه، دووه‌مجار چۆن نوێ بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى کارایى بگه‌ڕێته‌وه‌و کێبڕکێکارێکى باش بێت».
کاروانى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که له‌ناو یه‌کگرتوودا دوو ئاڕاسته‌ى جیاواز هه‌یه‌و وتى «ئاڕاسته‌ى جیاوازى تێدایه یه‌کگرتوو، ئێستا ئاراسته جیاوازه‌کان بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه زیاتر شکڵ و شێوه‌یان گرتووه، ئێمه هه‌موو ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین کۆنگره‌یه‌کى ئارام به‌ڕێوه‌به‌رین و هیچ به‌ریه‌ککه‌وتنێک نه‌بێت».
یەکگرتوو 50 % ى ده‌نگه‌کانى له‌ده‌ست دا، بۆیه کۆنگره‌مان پێش خستووه
هاوڵاتى: یه‌کگرتوو کۆنگره‌ى پێشخست، له‌پێناو گۆڕانکارى بوو یا نائومێدییه‌ک له‌ناو کادراندا هه‌بووه تا ئومێد بگێڕنه‌وه بۆیان؟
ئه‌بوبه‌کر کاروانى: بۆ هه‌ردووکیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌کگرتوو پاشه‌کشه‌یه‌کى گه‌وره‌ى کرد‌و له‌سه‌دا 50%ى کورسى و ده‌نگه‌کانى له‌ده‌ستدا، کۆنگره پێشخرا بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بوه‌ستێت و گۆڕانکارى بکات و به‌خۆیدا بچێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى تر بهگوڕوتینێکى نوێ و شێوازێکى نوێ بێته‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى و قه‌ره‌بووى ئه‌و زیانانه بکاته‌وه که له‌گۆڕه‌پانه سیاسییه‌که‌دا لێى که‌وتووه‌و به‌گشتیش کاروبارى خۆى رێکبخاته‌وه به‌جۆرێکى تر.
هاوڵاتى: یه‌کگرتوو کۆنگره له‌هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات، بۆچى له‌به‌رئه‌وه‌ى پایته‌خته؟
ئه‌بوبه‌کر کاروانى: بڕیاربوو له‌سلێمانى بێت، به‌ڵام شوێنى گونجاوى وانه‌بوو دواتر برایه هه‌ولێر، بۆ ئێمه هیچ شارێک جیاوازى نییه.
به‌ڵێ ئێمه پڕۆژه‌مان ده‌بێت بۆ کۆنگره‌و له‌پێشتر پڕۆژه‌یه‌کمان بڵاوکردۆته‌وه له‌دووتوێى کتێبێکى سه‌د لاپهڕهییداو دوو هه‌زار نوسخهشمان بۆ ناوخۆى یه‌کگرتوو چاپ کردووه‌و بڵاوکردووه‌ته‌وه
هاوڵاتى: تاچه‌ند پێتانوایه کۆنگره ده‌بێته داینه‌مۆى هه‌ستانه‌وه‌ى یه‌کگرتوو له‌و شکسته‌ى له رابردوو به‌سه‌ریدا هات؟
ئه‌بوبه‌کر کاروانى: ئه‌مێنێته‌وه سه‌ر به‌رئه‌نجامى کۆنگره‌و ئه‌و گۆڕانکارییه‌ى تێیدا رووده‌دات، تا چه‌ند ئه‌م شێوازى سهرکردایهتیکردنهى ئێستا‌و هه‌ڵوێست گرتن و بڕیار دروستکردون دۆخى دارایى و راگه‌یاندن و ئاڕاسته‌کردن و رێکخستنه‌کان گۆڕانکارى به‌سه‌ردادێت و سه‌رکردایه‌تیش گۆڕانکارى به‌سه‌ردادێت و به‌کۆمه‌ڵێک خوێنى نوێ دێته سه‌رکردایه‌تى و نوێ ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه بڕیارده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ى کۆنگره تا چه‌ند ئه‌و ئه‌رکه جێبه‌جێ ده‌کات.
هاوڵاتى: بۆ خۆت وه‌کو کاروانى پڕۆژه‌یه‌کتان هه‌یه بۆ کۆنگره؟
ئه‌بوبه‌کر کاروانى: به‌ڵێ ئێمه پڕۆژه‌مان ده‌بێت بۆ کۆنگره‌و له‌پێشتر پڕۆژه‌یه‌کمان بڵاوکردۆته‌وه له‌دووتوێى کتێبێکى سه‌د لاپهڕهییداو دوو هه‌زار نوسخهشمان بۆ ناوخۆى یه‌کگرتوو چاپ کردووه‌و بڵاوکردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى: خاڵه جه‌وهه‌رییه‌کانى پڕۆژه‌که‌تان چین؟
ئه‌بوبه‌کر کاروانى: له‌ژێر دروشمێکى ناوه‌ندى خۆم هه‌ڵبژاردووه ئه‌ویش کارکردنه له‌سه‌ر هه‌ڵسانه‌وه‌ى یه‌کگرتوو و نوێکردنه‌وه‌ى یه‌کگرتوو، چۆن یه‌کگرتوو هه‌ڵسێنینه‌وه، دووه‌مجار چۆن نوێبکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى کارایى بگه‌ڕێته‌وه‌و کێبڕکێکارێکى باش بێت له‌فه‌رهه‌نگى بوارى روحى و فه‌رهه‌نگى و ئه‌خلاقییه‌که و بواره سیاسییه‌که‌شدا.
خۆپاڵاوتنیشم هه‌نگاوێکى تره بۆ خزمه‌تى نوێکردنه‌وه‌و گه‌وره‌کردنى ئیسلامییه‌کان و بهفۆڕم و شێوازێک که له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانى سه‌رده‌مدا گونجاو بێت و خزمه‌ت به‌گێڕانه‌وه‌ى کارایى و چوست و چالاکى و ئاماده‌یى سیاسى و روحى و فه‌رهه‌نگى ئه‌وانیش بکات
هاوڵاتى: یه‌کگرتوو دوو ئاڕاسته‌ى جیاوازى تێدایه کهموحافیزکارهکان و ریفۆرمخوازهکانن، به‌ریه‌ککه‌وتن دروستناکات له‌ناو کۆنگره‌دا؟
ئه‌بوبه‌کر کاروانى: ئاڕاسته‌ى جیاوازى تێدایه یه‌کگرتوو، ئێستا ئاراسته جیاوازه‌کان بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه زیاتر شکڵ و شێوه‌یان گرتووه، ئێمه هه‌موو ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین کۆنگره‌یه‌کى ئارام به‌ڕێوه‌به‌رین و هیچ به‌ریه‌ککه‌وتنێک نه‌بێت و کۆنگره‌که به‌قازانجى هه‌ستانه‌وه‌و نوێکردنه‌وه‌ى یه‌کگرتوو ته‌واو بکرێت.
پێموانییه به‌ریه‌ککه‌وتن دروست ببێت له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره‌ى تێدا نییه‌و کۆنگره‌ش خاڵى لێکتێگه‌شتن و چوارچێوه‌ی هاوبه‌شه کهکۆنگرهکه به‌شێوه‌ى ئارام کۆتایى پێبێت.
هاوڵاتى: یه‌کێکى له‌و که‌سانه‌ى خۆت پاڵاوتووه بۆ پۆستى ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو، ئامانجه‌که ته‌نها گۆڕانکارییه لهدهموچاوێکى سیاسى یاخود ده‌تانه‌وێت ریفۆرمێکى باش ئه‌نجامبدرێت؟
ئه‌بوبه‌کر کاروانى: دیدوبۆچونى خۆم روون و دیاره ده‌رباره‌ى پاشه‌ڕۆژى ئیسلامییه‌که‌و جۆرى چاکسازیی نێوانیان ئه‌وه‌ى پێویست بێت که‌بیکه‌ن، خۆپاڵاوتنیشم هه‌نگاوێکى تره بۆ خزمه‌تى نوێکردنه‌وه‌و گه‌وره‌کردنى ئیسلامییه‌کان و بهفۆڕم و شێوازێک که له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانى سه‌رده‌مدا گونجاو بێت و خزمه‌ت به‌گێڕانه‌وه‌ى کارایى و چوست و چالاکى و ئاماده‌یى سیاسى و روحى و فه‌رهه‌نگى ئه‌وانیش بکات.
هاوڵاتى: ئایا داوایان لێکردوویت خۆت کاندید بکه‌یت بۆ ئه‌میندار، ئه‌و که‌سانه له‌پۆستى باڵاى یه‌کگرتوودان؟
ئه‌بوبه‌کر کاروانى: کۆمه‌ڵێکیان داوایان لێکردم خۆم بپاڵێوم و خۆم راوێژم پێکردن که‌پێتان چۆنه خزمه‌ت بهههستانهوهو نوێکردنه‌وه‌ى یه‌کگرتوو ده‌کات و ده‌رفه‌ت هه‌یه ئه‌و رۆڵه ببینم، له‌سه‌دا 90ى زیاتریان پێیانوابوو وه‌کو ئه‌رکێک وایه بۆ تۆ که‌خۆت دهپاڵێویت، کادره‌کانیش له‌ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن و سهرکردایهتییهوهو تیایه‌تى تا ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندو مه‌کته‌به‌کان و هه‌ندێ ئه‌ندام لقیشى تێدا بووه.
هاوڵاتى: زۆرجار باست له‌وه کردووه کهپاشگرى ئیسلامى پێویست ده‌کات له‌یه‌کگرتوو بکرێته‌وه، له‌ناو پڕۆژه‌که‌تدا ئه‌مه هه‌یه‌و له‌ناو کۆنگره باس ده‌کرێت؟
ئه‌بوبه‌کر کاروانى: بهبڕواى من موناقه‌شه‌و گفتوگۆکان ئه‌وه‌یان تێپهڕاندووهو ته‌نها پاشگرى ئیسلامى نه‌بوونى و بوونى جه‌وهه‌رى نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م حزبه پێویستى بهههستانهوهیهک و دووباره بیناکردنهوهیهکى هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه له‌بواره جۆر بهجۆرهکانیدا، له‌قۆناغى داهاتوو خۆى به‌شێوه‌یه‌کى سروشتى ئه‌و شتانه دێته پێشه‌وه، پڕۆژه‌یه‌کیش هه‌بوو له‌ناو یه‌کگرتوو له‌و ماوه‌یه‌دا تاووتوێکرا، به‌ڵام بهبڕواى من ئێستا شته‌که قوڵتر‌و هه‌مه‌لایه‌نتره په‌یوه‌سته به‌کۆى کار‌و چالاکى و ئیشکردنهکانى یه‌کگرتوو و چۆنێتى نوێکردنه‌وه‌یان.
ئه‌م فۆڕم و شێوازه‌ى ئیسلامییه‌کان ناتوانێت گه‌شه‌کردنێکى گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت له‌کۆمه‌ڵگاداو له‌بازنه‌یه‌کى دیاریکراودا دێن و ده‌چن، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رۆڵێکى گه‌وره ببینن له‌داهاتووى وڵاته‌که‌یاندا له‌ئاستى روحى و فه‌رهه‌نگى و بانگخوازی و سیاسى و فکری‌دا ده‌بێت ده‌ستکاریی شێوازه‌کانیان بکه‌ن و ئه‌و بازنه داخراوه بشکێنن که‌خۆیان بۆ خۆیان دروستکردووه
هاوڵاتى: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌وانه‌ى کارى بانگخوازى ده‌که‌ن له‌مه‌یدانى سیاسى یه‌کگرتوودا پۆست وه‌رنه‌گرن و نه‌بنه ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و له‌مه‌یدانى سیاسی‌دا نه‌بن، به‌ڵکو له‌ناو گروپێکى بانگخوازی یه‌کگرتوودا بن؟
ئه‌بوبه‌کر کاروانى: خۆم ئه‌گه‌ر ده‌رچووم بۆ ئه‌میندارى گشتى حزبه‌که، یه‌که‌م ئیشم ئه‌وه ده‌بێت هه‌وڵى به‌دامه‌زراوه‌یى کردنى کارى بانگه‌وازه‌که ده‌ده‌م له‌چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیدا، دووباره چالاککردنه‌وه‌ى حزبه‌که‌ش به‌و جۆره‌ى که لۆژیکى کارى سیاسى سه‌رکه‌وتوو ده‌یخوازێت.
هاوڵاتى: ئیسلامییه‌کان به‌شێوه‌ى گشتى ده‌نگه‌کانیان که‌میکردووه، راسته ره‌نگه هه‌ندێ پاڵنه‌رى ده‌ره‌کى هه‌بێت، به‌ڵام گرفت و کێشه‌ى ناوخۆییش هه‌بووه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟
ئه‌بوبه‌کر کاروانى: ئه‌م فۆڕم و شێوازه‌ى ئیسلامییه‌کان ناتوانێت گه‌شه‌کردنێکى گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت له‌کۆمه‌ڵگاداو له‌بازنه‌یه‌کى دیاریکراودا دێن و ده‌چن، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رۆڵێکى گه‌وره ببینن له‌داهاتووى وڵاته‌که‌یاندا له‌ئاستى روحى و فه‌رهه‌نگى و بانگخوازی و سیاسى و فکری‌دا ده‌بێت ده‌ستکاریی شێوازه‌کانیان بکه‌ن و ئه‌و بازنه داخراوه بشکێنن که‌خۆیان بۆ خۆیان دروستکردووه.
هاوڵاتى: ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى یه‌کگرتوو ژماره‌یان چه‌ند ده‌بێت؟
ئه‌بوبه‌کر کاروانى: (900) ئه‌ندامى کۆنگره‌مان هه‌یه.