چیتر گوتاری رێوییە فێڵبازەکان کاریگەرییان نامێنێت

پەشیمانی و شەرمەزاری ئابڕووچوون سیمای داعشە دەستگیرکراوەکانی داپۆشیوە لەزیندان و دەڵێن رێکخراوەکە بەڵای هێنا بۆ سوننەکان

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

تالیب جاسم فەیاز کە گومانلێکراوێکی داعش بوو ساڵێکی تەواو دوای ئەوەی لەبیابانی ئەنبار دەستگیرکرا، هێشتا هیچ یەک لەئەندامانی خێزانەکەی سەردانێکیان نەکردووە. ئەو لەئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی عێراقیدا دەستگیرکرا بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان.

تالیب جاسم وتی هیچ چاوەڕوانی ئەوە ناکەم هیچ کەس لەکەسوکارەکەم سەردانم بکەن. ژن و منداڵەکانم نایانەوێت هیچ کەس بزانێت کە پەیوەندییان بەمنەوە هەیەو شوێنی ژیانیان بەهۆی منەوە گۆڕیوە.»

فەیاز کەناسراوە بە ئەبو تەها، لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە دەربارەی ئەو تاوانانەی ئەنجامیداوە بۆ داعش لەنێوان (2014 بۆ 2018) لەئەنبارو باشووری بەغدا، وتی «کەسوکارەکەم کەسیان سەردانیان نەکردووم و هیچ پرسیارێک دەربارەی من ناکهن.»

ئەو ئیستا چاوەڕوانی سزای هەتاهەتاییە دوای ئەوەی دانی نا بەبەشدارییکردنیدا لەشەڕ دژی هێزەکانی عێراقدا کەبوونەهۆی مەرگی ئهندامانی هێزه ئەمنییهکان.

ئەبو تەها لەدەستبەسەراگرتنی موڵک و ماڵی عێراقییەکانیش تێوەگلاوە کەداعش وەک کافر ناوزەدی دەکردن و وایکرد دەستبەسەراگرتنی شمەکەکانیان رێپێبدراو بێت لایان.

گەمژەیەکی بێمێشک بووم و خۆزگە ئەمتوانی بگەڕێمەوە چەند ساڵێک لەمەوبەر

ئەبو تەها وتی «شتێکی وانیە بووترێت. گەمژەیەکی بێمێشک بووم و خۆزگە ئەمتوانی بگەڕێمەوە چەند ساڵێک لەمەوبەر.»

وتیشی «نغرۆبووبووین لەڕق و تووڕەییدا کە لەچوارچێوەیەکی ئایینیدا پەرەمان پێدا، ئەوە راستییەکەیه. وشەی شەرمەزاریی پڕاوپڕ نییە بۆ ئەوەی ئێستا هەستی پێدەکەم.»

ههروهها وتی «ئەمە بۆ هەمووان بەڵای پێوەبوو، شتی وامان ئەنجامدا کە نە خواو نە ئیسلام فەرمانی پێکردبووین، بەڵام بەهەڵە بەناوی ئیسلامەوە کردمان.»

«تۆبەکردن یان دانپێدانان راستیی ئهوه ناگۆڕن کە دەستگیرکراوانی داعش ئەنجامیانداوە، چونکە یاسا روونە دەربارەی ئەو سزایەی دەدرێت بەسەر ئەوانەدا که لەتیرۆریزمەوە تێوەگلاون.» دادوەر عەلی عەبادی لەدادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە لەبەغدا لەبارەی داعشە گیراوەکانەوە وای وت.

عەلی عەبادی ئاماژە بەوەدەکات کەدەستگیرکراوانی داعش زۆرێکیان لەدادگاو لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەبوورێنەوەو هەنێکیان پەشیمانی دەردەبڕن و دەڵێن خۆزگە دەخوازن ئەوەی روویداوە بیگۆڕن و بگەڕێنەوە رابردوو، «بەداخەوە زۆربەیان گەنجن».

عەلی عەبادی وتی «هەر بۆیەش ئەو سزایانەی دەدرێن بەسەر ئەو کەسانەدا کهچالاکی راکێشانی خەڵکیان ئەنجامداوە تووندترن لەو سزایانەی دەدرێتە راکێشراوان».

زیاتر وتی «هێرشە تیرۆریستیەکانی داعش بوونەهۆی مەرگی خەڵکی بێتاوان و تێکشکاندنی ژیانی هەزاران خێزانی عێراقی لهڕێی بێوەژنکردنی ژنان و هەتیوخستنی منداڵانهوه، بۆیه دهبێت ههموو تاوانباران سزابدرێن.»

وتیشی «ئەوەی لەدادگا دەیبینین و دەیبیستین لەتیرۆریستانەوە سەرەڕای داننان بەتاوانەکانیاندا، هەستکردن بەشەرمەزاری و ئابڕووچوونە.»

«میدیا پێویستە دانپێدانانی ئەندامانی دەستگیرکراوی داعش بڵاوبکاتەوە لەگەڵ دەربڕینی پەشیمانی و تۆبەکردنیان»، بەڕێوبەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لهپەرلەمان، پەرلەمانتار محەمەد رەزا وای وت.

ئەو پەرلەمانتارە بۆ دیارونا قسەی کردوەو دەڵێت «ئەم دانپێدانانە وەک پەیامێک دەبینین بۆ نەوەکانی داهاتوو کەهەر پرۆژەیەکی تیرۆریستی سهرکۆنهبکهن کە ریشهی لهڕق و کوشتارو خوێن و تۆڵەدا داکوتاوه

وتیشی «ئەم دانپێدانانە دەکرێت نیشانیبدەن کهگوتاری داعش و قاعیدەو زۆر گروپی تووندڕەوی دیکە گوتاری رێویی فێڵبازن، کەخراونهتهڕوو، چونکە هیچ مانایەکیان نییە».

فوئاد عەلی شرۆڤەکارێکی تایبەتمەندە لەگروپە تووندڕەوەکان، باس لەوەدەکات کەئامرازە میدیاییەکانی داعش بۆ راکێشانی ئهندامان و بهدهستهێنانی داهات تاڕادهیهک بەتەواوی وەستێندراون، هەندێک لەئەندامانیشیان واز لەگروپەکە دههێنن و لەڕیزەکانی ههڵدێن.

فوئاد وتی «ئەمە لەسەر مینبەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش دەبینرێت، لەکاتێکدا زۆرێک لەو ئهکاونتانهی پشتیوانیی گروپەکەیان دەکرد یان پێیانوابوو بیرۆکەکانی گروپەکە هاوشێوەی ئەوەی خۆیانە، لەپێگەی خۆیان کشاونەتەوەو لەئێستادا رەخنە لەداعش دەگرن، هێرشی دەکەنە سەرو گاڵتەی پێدەکەن.»

وتیشی «هەڵاتووەکان رێکخراوەکە تۆمەتباردەکەن بەوەی بەڵای بەسەر سوننەکاندا هێناوەو ژمارەیەکی بەرچاو سوننەی لەعێراق و سوریا کوشتووە لەژێر پاساوی ساختەو بێبنەمادا».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار