حکومه‌ت دوا مۆڵه‌ت ده‌داته‌ کۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌کان

«هه‌ر کۆمپانیایه‌ک‌و وه‌به‌رهێنێک پاره‌کان نه‌گێڕێته‌وه‌ سوودى ده‌چێته ‌سەرو موڵک‌و ماڵیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت»

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

حکومهتى ههرێم بهنیازه بهم زووانه دانیشتن و گفتوگۆ لهگهڵ ئهو کۆمپانیاو وهبهرهێنهرانهدا بکات کهقهرزى پێداون دواى ئهوهى مۆڵەتێکیان بۆ دادهنێت لێپرسینهوه دهستپێدهکات و دهست بهسهر موڵک و ماڵیاندا دهگرێت.

حکومهتى ههرێمى کوردستان دهیهوێت له 2020دا پاکتاوى ئهو پارانه بکات کهدوایهتى بهکۆمپانیاو وهبهرهێنهرهکان بۆ پڕۆژهکان  کهبڕهکهى (741) ملیار دینارهو ههر کۆمپانیایهک نهیداتهوه دهیخاته لیستى رهشهوه.

حکومهتى ههرێمى کوردستان لهساڵهکانى (2010و 2011و 2012) قهرزێکى زۆرى داوهته کۆمپانیاکانى وهبهرهێنان و سهرمایهداران کهئهوکات دۆخى دارایى ههرێمى کوردستان لهوپهڕى باشیدابووه، بهڵام پاش (10) ساڵ دهیهوێت پاکتاوى ئهو قهرزانه بکات.

ئهوانهى قهرزیان له حکومهت وهرگرتووه لهڕووى یاساییهوه سوودى لهسهدا پێنج تا سوودى لهسهدا 11%ی چۆتهسهرو لهبهرانبهردا موڵکێک کهبهرانبهر بههاى ئهو قهرزه بووه لهو کاتهدا خهوێندراوه لهبرى.

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى، کهمتر لهسهدا 4%ی ئهو کهسانهى قهرزارى حکومهتن لهڕێگهى چهکى بانکییهوه لهدوو ساڵى رابردوودا بهشێکى کهم لهقهرزهکانیان گهڕاندۆتهوه کهناگاته (32) ملیار دینار.

لهساڵى رابردوودا بهواژۆى نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى کابینهى  ههشتهمى حکومهتى ههرێم داواى قهرزهکانیان لهبازرگان و کۆمپانیاکانى وهبهرهێنان و سهرمایهداران کردهوه، بهڵام کهمترین کهسیان چوون بهدهم داواکارییهکهى حکومهتهوه.

وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى کوردستان ئهوه ئاشکرادهکات حکومهتى ههرێم بهم نزیکانه لهگهڵ کۆمپانیاکانى وهبهرهێنان و سهرمایهداران دانیشتن و گفتوگۆ دهکات و مۆڵهتێکى نوێیان پێدهدات و دواتر دهستدهکات بهلێپرسینهوهى یاسایى و ئهوانهى لهو وادهیهدا کهحکومهت دیارى دهکات قهرزهکان نهگهڕێننهوه ئهوا دهکرێنه لیستى رهشهوه.

پێشهوا ههورامى، وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «لیژنهیهک پێکهێنراوهو دهبێت کۆمپانیاکان ئهم پارهیه بگهڕێننهوه، چونکه لهههموو بارێکدا نهیگهڕێننهوه زهرهر دهکهن، چونکه بهپێى بڕى قهرزهکه زیادهى دهچێتهسهر بهپێى بڕى پارهکه لهسهدا (3و 8و 11) دهبێت».

وتیشى «حکومهت لهگهڵ خاوهن قهرزهکان دادهنیشێت و وادهیهک دیاریدهکرێت و لهو ماوهیهدا دهبێت بیگهڕێننهوه، که نهیگهڕێننهوه ئهو کۆمپانیایانه دهکرێته لیستى رهشهوهو موڵک و ماڵیان دهستى بهسهردادهگیرێت».

جهختى لهوهشکردهوه «حکومهت بهم زووانه دانیشتن دهکات و ههوڵیش دهدرێت بێ ئهوهى بگاته سزادان پارهکه بگهڕێننهوه«.  بهمهبهستى بهئهلکترۆنیکردنى بانکهکان و وهرگرتنهوهى قهرزهکانى حکومهت چوارشهممهی رابردوو 18/12/2019، لیژنهى دارایى و کاروبارى ئابوورى لهپهرلهمانى کوردستان بانگهێشتى کازم نامیق بهڕێوهبهرى گشتیى بانکهکانى ههرێمی کردو کۆبوونهوه.

لیژنهکه داوایان کرد حکومهتى ههرێمیش پهله بکات لهوهرگرتنهوهى قهرزه بازرگانییهکان کهزیاتر له (741) ملیار دینارهو دهستبکرێ بهئیجرائاتى پێویست لهچوارچێوهى یاسادا.

زیاد جهبار، سهرۆکى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى کوردستان، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «بهنووسراوى فهرمى داوامان کردووه ههنگاوهکان خێراتر بکرێن بۆ ئهوهى سیستمى بانکى لهههرێمى کوردستان زۆر گرنگهو پێویسته کارى پێبکرێت بۆ کهمکردنهوهى گهندهڵى و گهڕاندنهوهى متمانهى هاوڵاتیان بهبانکهکان».

سهرۆکى لیژنهى دارایى  لهبارهى قهرزهکانى حکومهتهوه وتیشى «کۆمپانیاکان قهرزارى حکومهتن کهپێویسته لهماوهى دیاریکراودا بیدهنهوهو له نهگهڕانهوهیدا ئیجرائاتى پێویست دهکرێت».

شێرکۆ جهودهت، پهرلهمانتارى یهکگرتوو لهلیژنهى دارایى، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، ئاماژهى بهوهکرد لهکۆبوونهوهکهدا باسلهوهکراوه زۆر بازرگان و خاوهن کۆمپانیاو دهوڵهمهند قهرزارى حکومهتن و ماوهکهیان بهسهرچووهو پێویسته بدرێتهوه، وتیشى» ئهوانه کۆمهڵێک بازرگان و زۆرینهى زۆریان کهسانى دهستڕۆیشتوون و تایبهتمهندێتیان بۆکراوهو بۆ ماوهیهکى دیاریکراو بهزهمانى رههنى عهقارات، بهڵام ماوهکهیان بهسهرچووهو قهرزهکهیان نهگهڕاندۆتهوهو ماوهى سێ مانگیان بۆ دانراوه تابیگهڕێننهوه بۆ حکومهت».

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار