کاتى ئاڵوگۆڕى پۆسته‌که هاتووه
کاندیدێکى ئه‌میندارى یه‌کگرتوو
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
یه‌کگرتووى ئیسلامى سێ رۆژى دیکه کۆنگره‌ى هه‌شته‌مى خۆى ئه‌نجامده‌دات و چوار که‌س خۆیان بۆ پۆستى ئه‌میندارى گشتى ئه‌و حزبه کاندید کردووه‌و چاوه‌ڕێى ئاڵوگۆڕى جه‌وهه‌ریى ده‌که‌ن.
یه‌کگرتوو له (28 و 29)ی ئه‌م مانگه کۆنگره‌ى هه‌شته‌مى خۆى ئه‌نجامده‌دات له‌هه‌ولێر به‌به‌شدارى (900) ئه‌ندام و سێ کاندید رکابه‌رى سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى ئێستاى یه‌کگرتوو ده‌که‌ن که‌بریتین له(ئه‌بوبه‌کر عه‌لى کاروانى، هیوا میرزا سابر، زوهێر محه‌مه‌د خۆشناو)و چاویان له‌وه‌یه «ئاڵوگۆڕێکى شکۆدار» له‌و پۆسته‌دا بێته‌کایه‌وه.
بەئەمینداری ئێستاوە چوار کاندید فۆرمى خۆپاڵاوتنیان بۆ پۆستى ئه‌منیدارى گشتى یه‌کگرتوو پڕکردووتهوهو تا رۆژى دووشه‌ممه دوا واده‌بووه بۆ خۆپاڵاوتنى ئهمنیدار.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین خۆشحاڵه به‌وه‌ى که سێ کاندید رکابه‌رى ده‌که‌ن و ده‌زانێت به‌و شێوه‌یه ده‌نگه‌کانیان په‌رت ده‌بێت و تێیدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.
یه‌کگرتوو له‌ئێستادا (35) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و (12) ئه‌ندامى جێبه‌جێکاریی هه‌یه‌و له‌به‌رنامه‌ى کۆنفرانسه‌کانیدا ئه‌وه په‌سه‌ندکراوه که‌ژماره‌ى ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى بۆ (43) ئه‌نجام زیادده‌که‌ن که‌خاوه‌نى (16) مه‌ڵبه‌ندن.
«کاتى ئه‌وه هاتووه ئاڵوگۆڕێکى شکۆدارانه‌ى ئه‌و پۆستەى ئه‌میندار بکرێت و جیلێکى تر ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن»
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، له‌کۆنگره‌ى شه‌شه‌مدا خۆى کاندید نه‌کرده‌وه‌و محه‌مه‌د فه‌ره‌ج بووه ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو و ئه‌و چوار ساڵه چاودێرى کاره‌کانى حزبه‌که‌ى ده‌کرد، دواتر له‌کۆنگره‌ى حه‌وته‌مدا جارێکى دیکه خۆى کاندید کرده‌وه‌و بووه‌وه ئه‌میندارى یه‌کگرتوو.
هیوا میرزا سابر، کاندیدى ئه‌میندارى یه‌کگرتوو ده‌ڵێت «کاتى ئه‌وه هاتووه ئاڵوگۆڕێکى شکۆدارانه‌ى ئه‌و پۆستەى ئه‌میندار بکرێت و جیلێکى تر ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن».
هیوا میرزا به هاوڵاتى وت «به‌رنامه‌و پڕۆژه‌م بۆ چوارساڵى داهاتووى یه‌کگرتوو له‌ڕێگه‌ى نه‌خشه‌ڕێگایه‌کى هه‌شت خاڵییه‌وه ئاراسته‌ى یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى هه‌شته‌م کردووه به‌و هیوایه‌ى په‌سه‌ندیان بێت و متمانه‌م پێبده‌ن».
ناوبراو لهنهخشهڕێگاکهیدا جه‌ختى له‌پابه‌ندبوون به‌په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و دامه‌زراوه‌یى بوون و به‌رجه‌سته‌کردنى بنه‌ماکانى ئیداره‌ى سه‌رکه‌وتوو و په‌ره‌دان بهئینسجامى قیادى و ئه‌داى قیادى و چاره‌سه‌رى ئیشکالیه‌تى جیاکردنه‌وه «ده‌عوه‌و سیاسه‌ت» و مافه‌کانى ئه‌ندامان کردۆته‌وه.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى کاندیده‌کانى ئه‌میندار رۆڵیان هه‌یه له‌ئاراسته‌کردنى یه‌کگرتوودا، هیوا میرزا وتى «بێگومان کاندیده‌کان رۆڵیان هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌وه‌یه متمانه به‌خۆیان بکه‌ن و بێنه ناو پڕۆسه‌ى خۆکاندیدکردن بۆ باڵاترین ئاستى ده‌سه‌ڵات له‌یه‌کگرتوودا ئه‌ویش پۆستى ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتووه«.
له‌ناو یه‌کگرتوودا دوو ئاراسته‌ى جیاواز بوونى هه‌یه، به‌شێکیان خۆیان به ریفۆرمخواز ده‌زانن و به‌شه‌که‌ى دیکه که سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین پشتیوانى ده‌کات بهموحافزکارهکان ناسراون.
هیوا میرزا ده‌ڵێت یه‌کێکه له‌وانه‌ى کهخاڵى هاوبه‌ش و به‌گه‌یاندنى هه‌ردوو ئاراستهکهیهو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌کاندیده‌کان به‌وپه‌ڕى راشکاوى باسى کردووه.
وتی «له‌به‌رئه‌وه‌ى پڕۆژه‌و نهخشهڕێگاکهى به‌نده کورته‌ى پڕۆژه‌و نه‌خشه‌ڕێگاى هه‌ردوو ئاراستهکهیه، ده‌توانم ئامانج و پڕۆژه‌ى هه‌ردوو ئاراسته‌که دواى کۆنگره لهکهشوههوایهکى ئارام و لێکتێگه‌یشتندا بچه‌سپێنین به‌تایبه‌ت ئاڕاسته‌ى ریفۆرم زیاتر که‌جه‌خت لهجیاکردنهوهى ده‌عوه‌و سیاسه‌ت ده‌که‌ن».
لەگەڵ ئەوەشدا کە هیوا میرزا پێیوابوو که سه‌ڵاحه‌دین «کاریزماو رەمزى گه‌وره‌ى» یه‌کگرتووه‌کانه، به‌ڵام وتی «گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته کهوهختى ئه‌وه هاتووه ئاڵوگۆڕێکى شکۆدارانه‌ى ئه‌و پۆسته بکرێت و جیلى دواى به‌ڕێزیان ئیداره‌ى رۆژانه‌ى ئه‌و پۆستانه بگرنه‌ده‌ست و جیلى به‌ڕێزیشیان (سەڵاحەدین بەهادین) ئاراسته‌و رێنماییمان بکه‌ن هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بیر‌و قه‌ناعه‌ته خۆم پاڵاوتووه«.
لە ئێستادا سەڵاحەدین بەهادین سێ رکابەری هەیە، کە هەرسێکیان یەکەم جارە خۆیان دەپاڵێون بۆ ئەو پۆستە، کە بریتین لە (ئه‌بوبه‌کر عه‌لى کاروانى، هیوا میرزا سابر، زوهێر محه‌مه‌د خۆشناو).
هیوا میرزا وتی «ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌م هه‌یه ئه‌و کاندیدانه‌ى کهپڕۆژهو پلانمان زۆر لێکنزیکه رێکه‌وین و له‌به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێکمان ئه‌وانى ترمان خۆمان بکشێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان په‌رت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر تاکاتى کۆنگره نه‌متوانى ئه‌و ئامانجه بهێنمهدى بڕیارى خۆم پێش کۆنگره ده‌ده‌م بۆ به‌رده‌وامى له‌سه‌رچوونه ناو پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژادن یاخود کێشانه‌وه«.
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر، کارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «هه‌موو ئه‌و شتانه له‌به‌رچاو گیراوه کهیهکگرتوو هه‌ڵبستێته‌وه له‌چاو قۆناغى رابردوو و بێته‌وه گۆڕه‌پانه‌که«.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، وه‌کو هه‌موو ئه‌ندامێکى دیکه‌ى کۆنگره به‌پێى په‌یڕه‌وو پڕۆگرام ئه‌میندارى یه‌کگرتوو دوو خول ده‌توانێت ئه‌میندار بێت وه‌کو ده‌ستورى یه‌کگرتوو.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین یاریده‌ده‌ر قبوڵ ده‌کات، به‌ڵام جێگرى قبوڵ نییه، بابه‌کر، پێیوابوو ئه‌وه راستى تێدا نییه.
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌ناو ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوودا کۆتاى ژنان له‌سه‌دا 25% ده‌بێت و پێشیان راگه‌یاندوون که‌خۆیان بۆ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌نده‌کان کاندید بکه‌ن، به‌ڵام خۆیان نه‌یانکردووه، وتیشى «به‌رپرسى مه‌له‌فى هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌کان خوشکێکه«.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین هه‌وڵى زۆرى داوه‌و سه‌ردانى زۆرینه‌ى مه‌ڵبه‌نده‌کانى دهۆک و هه‌ولێرى کردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ش ببێته‌وه ئه‌میندارى یه‌کگرتوو تاحزبهکه هه‌نگاوێک بباته پێشه‌وه ئنجا دابنیشێت یا لێى دووربکه‌وێته‌وه‌و ئه‌مه‌شى به‌چه‌ندین هاوڕێى خۆى راگه‌یاندووه.
ئه‌بوبه‌کر عه‌لى کاروانى، کاندیدى ئه‌منیدارى گشتى یه‌کگرتوو بۆ کۆنگره‌ى هه‌شته‌مى حزبه‌که‌ى له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌ئاراسته جیاوازه‌کانى یه‌کگرتوو له‌م کۆنگره‌یه‌دا زیاتر شکڵ و شێوه‌یان گرتووه‌و وتیشى «پڕۆژه‌ى نوێبوونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ى یه‌کگرتووم پێیه‌و ئومێده‌وارم له‌کۆنگره‌دا سه‌رکه‌وتوو بین تائه‌و به‌رنامه‌و ستراتیژه‌ى هه‌مانه جێبه‌جێى بکه‌ین».