سه‌رۆک له‌ناو یه‌کێتى هه‌ڵده‌بژێردرێت نه‌ک سکرتێر
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى کۆنگره‌ى یه‌کێتى و یه‌کێک له ده‌رچووه‌کانى سه‌رکردایه‌تى بۆ هاوڵاتى
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى کۆنگره‌ى هه‌شته‌مى یه‌کێتى ده‌ڵێت خوێنى تازه هاتونه‌ته ناو ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تییه‌وه‌و ده‌شڵێت:" به ته‌زکییه ده‌رچوونى دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح و رێواز فایه‌ق و قوباد تاڵه‌بانى) له‌به‌ر پۆسته‌کانیان بووه‌و کۆنگره بڕیاری له‌سه‌ردا نه‌ک خۆیان.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى کۆنگره‌ى هه‌شته‌مى یه‌کێتى و یه‌کێک له ده‌رچووه‌کانى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتى هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که سه‌رۆک له‌ناو یه‌کێتى هه‌ڵده‌بژێردرێت نه‌ک سکرتێر.
هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که هێشتا ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى سیاسى باڵا، که کۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات دیارى نه‌کراوه له په‌یڕه‌ودا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا مافى ڤیتۆیان پێ ده‌درێت.
هاوڵاتى: ده‌رئه‌نجامه‌کانى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى ئه‌وانه‌ى به‌نافه‌رمین تا چه‌ند نزیکن له فه‌رمییه‌وه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هه‌موو ده‌رئه‌نجامه‌کان که‌ته‌واو بوو به‌سه‌ریه‌که‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه، هه‌موو هه‌ڵبژادنێک پچڕ پچڕ بڵاوناکرێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ى خۆیان کاندید کرد بۆ ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى ده‌نگه‌کانیان پێ ده‌درێت و ده‌ڵێن نافه‌رمییه، نافه‌رمییه‌که هه‌ر خۆیه‌تى، به‌ڵام تا ئه‌و لیژنه‌یه‌ى سه‌رپه‌رشتى کردووه‌و بڵاوینه‌کاته‌وه به ره‌سمى نابێته فه‌رمى.
هاوڵاتى: کۆنگره‌ى هه‌شته‌م چى بۆ یه‌کێتى گۆڕى؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هه‌موو شته‌کانى گۆڕى، په‌یکه‌ر و سه‌رکردایه‌تى و په‌یڕه‌وى ناوخۆى گۆڕى، ئه‌نجومه‌نه‌کان هه‌مووى گۆڕا، دواتر هه‌تا مه‌ڵبه‌نده‌کانى یه‌کێتى ده‌گۆڕین و ده‌یکه‌ینه شتێکى دیکه، مه‌ڵبه‌نده‌کان ده‌که‌ینه ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى هه‌رێمى و ده‌ڤه‌ره‌کانى سلێمانى و هه‌ولێر دهۆک و که‌رکوک و سه‌رجه‌م شاره‌کانى دیکه دیارى ده‌که‌ین و سه‌رکردایه‌تی ده‌ڤه‌ره‌کان سه‌رپه‌رشتى ده‌که‌ن.
نه‌رمى زۆر هه‌بوو تێروانینى نوێش هه‌بوو جۆرێک له ئاشتبوونه‌وه له‌نێو سه‌رکردایه‌تى هاته ئاراوه، ئه‌وه رێگه‌خۆشکه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌کان له‌ناو کۆنگره به‌ره‌و ته‌قینه‌وه نه‌چن
هاوڵاتى: ئه‌و 121 ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى که‌ى کۆده‌بنه‌وه تا ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن(مه‌کته‌بى سیاسى) هه‌ڵببژێرن؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ته‌سه‌ور ده‌که‌م پاش سه‌رى ساڵ کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى ئه‌نجام ده‌درێت، ئیشمان زۆر زۆره چونکه ده‌بێت په‌یره‌وه‌که‌ش هه‌موار بکه‌ین و بینوسینه‌وه، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نه‌کان یه‌کلابکه‌ینه‌وه.
له‌ناو ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تیدا ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن دیارى ده‌کرێن و ژماره‌یان ده‌وه‌ستێته سه‌ر ژماره‌ى مه‌کته‌به‌کان و سه‌رکردایه‌تى هه‌رێمه‌کان.
هاوڵاتى: زۆر لایه‌نى سیاسى و هاوڵاتیانیش دیدیان وابوو کۆنگره‌ى یه‌کێتى کێشه‌ى گه‌وره‌ى تێده‌که‌وێت، بۆچى وا له‌یه‌کێتى ده‌روانرا؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: بۆ خۆم گله‌ییان لێ ناکه‌م به‌و چاوه‌وه سه‌یرى یه‌کێتیان کردووه، چونکه به‌راستى قه‌واره‌ى ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ى له‌ناو یه‌کێتیدا هه‌بوو زۆر زۆر گه‌وره بوو، ئێمه دوو ساڵ بوو باسى کۆنگره‌مان ده‌کرد، هه‌ر کۆبونه‌وه‌مان ده‌کرد و بریارمان ده‌داو ده‌مانگۆڕى و ده‌وترا کێشه دروست ده‌بێت و هه‌ڵمانده‌وه‌شانده‌وه، له‌به‌رئه‌وه زۆر ئاساییه خه‌ڵکیش به‌و شێوه‌یه لێکدانه‌وه بکات، به‌ڵام باش بوو له سێ مانگى کۆتایى ئه‌مساڵ که بریار درا کۆنگره ئه‌نجام بدرێت پڕۆسه‌که له‌ناو خۆماندا گۆڕ‌انى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا هات، نزیکده‌بوینه‌وه له‌کاتى 21ى 12 و نه‌رمى زۆر هه‌بوو تێروانینى نوێش هه‌بوو جۆرێک له ئاشتبوونه‌وه له‌نێو سه‌رکردایه‌تى هاته ئاراوه، ئه‌وه رێگه‌خۆشکه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌کان له‌ناو کۆنگره به‌ره‌و ته‌قینه‌وه نه‌چن، پێش ئه‌وه‌ى بچینه ناو کۆنگره کێشه‌کان چاره‌سه‌ر کرابوون.
بڕیاره‌که په‌یوه‌ندى به خودى که‌سه‌کانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو په‌یوه‌ندى به پۆسته‌کانیانه‌وه هه‌بوو که یه‌کێکیان سه‌رۆک کۆماره که به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له سیستمى سیاسى عێراقدا، ئه‌وه‌ى تر جێگرى سه‌رۆى حکومه‌ت و سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانه، به‌گونجاو زانرا ئه‌مانه نه‌چنه ناو پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و یه‌کسه‌ر بپه‌رێننه‌وه بۆ ناو ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى ، ئه‌وه رێزلێنانێکه له‌وانه
هاوڵاتى: بۆچى به‌رهه‌م ساڵح و رێواز فایه‌ق و قوباد تاڵه‌بانى به ته‌کییه خرانه ناو ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى گشتى یه‌کێتییه‌وه بۆ به هه‌ڵبژاردن نه‌بوو؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: بڕیاره‌که په‌یوه‌ندى به خودى که‌سه‌کانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو په‌یوه‌ندى به پۆسته‌کانیانه‌وه هه‌بوو که یه‌کێکیان سه‌رۆک کۆماره که به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له سیستمى سیاسى عێراقدا، ئه‌وه‌ى تر جێگرى سه‌رۆى حکومه‌ت و سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانه، به‌گونجاو زانرا ئه‌مانه نه‌چنه ناو پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و یه‌کسه‌ر بپه‌رێننه‌وه بۆ ناو ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى ، ئه‌وه رێزلێنانێکه له‌وانه، خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌وانه ده‌رنه‌چوایه یا ده‌نگى که‌م بهێنایه به‌دڵنیاییه‌وه کاریگه‌رى سایکۆلۆژى له‌سه‌ر دروست ده‌بوو، یانى ناخۆشه که‌سێک له پۆستێکى باڵادا بێت و ده‌رنه‌چێت بۆیه ئه‌و بڕیاره‌درا.
یانى سه‌رۆکى په‌رله‌مان سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانه، بۆچى بیخه‌ینه پڕۆسه‌یه‌که‌وه که ئه‌گه‌رى سه‌رکه‌وتن و شکستى تێدایه، بڕیاردرا به‌و که‌ناڵه‌دا تێنه‌په‌ڕن، به‌ڵکو به‌بێ هه‌ڵبژاردن بچن بۆ ئه‌نجومه‌نى گشتى.
هاوڵاتى: ئایا شێخ جه‌عفه‌ر خۆى کاندید کرد بۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: شێخ جه‌عفه‌ر خۆى کاندید نه‌کرد بۆ ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى، له‌به‌رئه‌وه ئۆتۆماتیکى ده‌چوو بۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى.
هاوڵاتى: ئایا ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى دیارى کراوه‌و باس له‌وه ده‌کرێت مافى ڤیتۆیان ده‌بێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: له کۆنگره بڕیارمان له‌سه‌ر ناوه‌که‌ى و سه‌رۆکه‌که‌ى و ژماره‌ى ئه‌ندامه‌کانى و هه‌ندێک ناویشمان خوێنده‌وه که ئه‌وانه ده‌بنه ئه‌ندام له‌و ئه‌نجومه‌نه باڵا سیاسییه‌دا، به‌ڵام له کۆنگره نه‌چوینه سه‌ر تاتوێ کردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان و شێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى کردنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌کانى دیکه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى، ئه‌وه‌مان هێشتۆته‌وه بۆ پاش کۆنگره.
کۆبونه‌وه‌یه‌ک ده‌کرێت له‌نێوان ئه‌نجومه‌نى سیاسى باڵا و ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى، مه‌سه‌له‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى سیاسى باڵا یه‌کلایده‌کرێته‌وه‌و ده‌بێت بخرێته ناو په‌یڕه‌وى ناوخۆوه.
په‌یڕه‌وى ناوخۆمان له کۆنگره په‌سه‌ند کردووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شمان داوه‌ته ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى که هه‌مواریبکاته‌وه، پێموایه په‌یڕه‌وه‌که زۆر مادده‌و بڕگه‌ى تێدایه که پێویستى به‌هه‌موارکردنه‌وه‌یه و یه‌کێک له‌وانه ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى سیاسى باڵا ده‌بێت باس بکرێت و تێیدا بێت، له‌هه‌ندێک بواردا به‌ڵێ ئه‌نجومه‌نى سیاسى باڵا مافى ڤیتۆیان پێ ده‌درێت.
به‌ڵێ کۆتاى ژنان وا ده‌کات هه‌ندێ که‌س که ده‌نگێکى زۆریشى هێناوه، به‌ڵام ناتوانێت سه‌رکه‌وێت بۆ سه‌رکردایه‌تى و ژن جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه
هاوڵاتى: زۆر ناوى به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆک یا سکرتێرى یه‌کێتى ده‌هێندرێت له‌گه‌ڵ بوونى پێنج جێگر بۆ ده‌ڤه‌ره‌کان؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێش کۆنگره ئه‌و شتانه باس ده‌کراو له‌ناو کۆنگره به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌کراوه، له‌ناو پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ باسى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به وردى نه‌کراوه، له‌به‌رئه‌وه هێڵدراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى گشتى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌کلایبکاته‌وه.
ئه‌وه‌ى له‌سه‌رى رێککه‌وتوین ئه‌وه‌یه ناوى سه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌بێت و ناوى سکرتێر نامێنێت، نازانین کاندیده‌کان کێن و ده‌سه‌ڵاته‌کانى چى ده‌بن و جارێ ئه‌وه‌ش دیارى نه‌کراوه چه‌ند جێگرى ده‌بێت، ئه‌وه ده‌هێڵینه‌وه بۆ کۆبونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى گشتى.
هاوڵاتى: خوێنى نوێ هاتونه‌ته ناو ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تییه‌وه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌قه ئه‌سڵییه‌کانى ئه‌وانه‌م لانییه که ده‌رچوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یر بکرێت پێموایه رێژه‌یه‌کى زۆر گه‌وره له خوێنى تازه هاتونه‌ته ناو ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تییه‌وه.
هاوڵاتى: ئه‌وانه‌ى ده‌رچوون به‌شێکیان وه‌ک ده‌رنه‌چوو هه‌ژمار ده‌کرێن به‌هۆى کۆتاى ژنانه‌وه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌ڵێ کۆتاى ژنان وا ده‌کات هه‌ندێ که‌س که ده‌نگێکى زۆریشى هێناوه، به‌ڵام ناتوانێت سه‌رکه‌وێت بۆ سه‌رکردایه‌تى و ژن جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه و له‌سه‌دا 25ى ئه‌نجومه‌نى گشتى له ژنان پێکدێت.