هەرێمی کوردستان نەوت بەنرخی هەرزان دەفرۆشێتە چین بەبێ ئاگاداریی پەرلەمان
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى راپۆرتێکى پێگه‌ى بلومبێرگ چوار کۆمپانیاى چینى که‌دووانیان ناویان هاتووه، دۆنگینگ کیرون و دۆنگینگ هایک رولین، نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانیان کڕیوه له‌مانگى تشرینى دووه‌م و کانونى یه‌که‌مدا.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه به‌پێى داتاکانى گواستنه‌وه‌ى ده‌ریایی، له‌نیوه‌ى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا پاڵاوگه چینییه‌کان سێ باره نه‌وتیان له‌هه‌رێمى کوردستان کڕیوه، به‌ڵام ساڵى رابردوو هیچ نه‌وتێکیان له‌هه‌رێمى کوردستان نه‌کڕیوه. پێشبینیش دەکرێت له‌داهاتوودا خواستى چین بۆ نه‌وتى هه‌رێم زیاد ببێت بەهۆی بەهەرزان فرۆشتنی بەراورد بەنرخی بازاڕی نەوت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کەپهرلهمانى کوردستان ئاگادارى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم نیە به‌چین.
کاروان گه‌زنه‌یى، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئاگادارى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان نین به‌وڵاتى چین و کۆمپانیاکانیان».
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد تائێستا (30) پرسیارى ناردووه بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان، به‌ڵام ته‌نها وه‌ڵامى دوو پرسیاریان داوه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه وه‌ک لیژنه‌که‌یان به‌دواداچوون بۆ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم ده‌که‌ن بهکۆمپانیاکانى چین.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان هه‌رزان ده‌که‌وێت له‌سه‌ریان، پاڵاوگه نه‌وتییه‌کانى چین ده‌یانه‌وێت نه‌وتى کوردستان بکڕن به‌وپێیه‌ى له‌ئێستادا پاڵاوگه‌کانى ئاسیا‌و به‌تایبه‌تى چین رووبه‌ڕووى که‌مى قازانج یان زیانى ئابورى بوونه‌ته‌وه.
به‌رکه‌وته‌ى زیانى ئابورى ئه‌م پاڵاوگانه به‌هۆى سستى ئابورى و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته له‌لایه‌ن که‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌کانه‌وه. به‌پێى ئامارى کۆمپانیاى ئۆیڵ ئهنالهتیکز قازانجى ناوه‌ندى پاڵاوتنى هه‌رێمى سه‌نگافوره له (10) دۆلاره‌وه بۆ هه‌ر به‌رمیلێک له‌مانگى ئه‌یلولدا گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستى و به ١.٨٧ سه‌نت تۆمارکراوه له‌مانگى رابردوودا‌و له‌سێشه‌ممه‌ى رابردووش‌دا گه‌یشتوه‌ته‌وه سه‌ر ٨٢ سه‌نت.
ئه‌م پاڵاوگانه‌ى چین ماوه‌یه‌که به‌دواى نه‌وتى هه‌رزاندا ده‌گه‌ڕێن و نه‌وتى کوردستان بووه‌ته جێى سه‌رنجیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێویستیان به‌و جۆره‌یه له‌کوردستان به‌رهه‌مده‌هێنرێت و نه‌وتى هه‌رێمیش به‌هۆى مه‌ترسى سزادانى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقییه‌وه هه‌رزان ده‌فرۆشرێت.
سه‌رچاوه‌کان، که‌چوار بازرگانن، به بلومبێرگیان راگه‌یاندووه نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان به‌بێده‌نگى بازرگانى پێوه‌ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کڕیاران ترسیان له‌وه‌هه‌یه رووبه‌ڕووى سزاى کۆمپانیاى سۆمۆ ببنه‌وه یان ئاماده‌نین گرێبه‌سته‌کانى خۆیان له‌گه‌ڵ سۆمۆ بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. ئه‌وه‌ش یارمه‌تى که‌مبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته‌که ده‌دات که له‌به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکیاوه ره‌وانه ده‌کرێت.
یه‌کێکى تر له‌و هۆکارانه‌ى کهکۆمپانیاکانى ئاسیا روویانکردووه‌ته کڕینى نه‌وتى کوردستان ئه‌وه‌یه، کهخواستیان زۆر بووه له‌سه‌ر نه‌وتى خاوى نیمچه قورس کهبڕێکى زۆرى گۆگردى تێدا بێت –وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌کوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت– ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک پاڵاوگه‌ى پیشکه‌وتوو دامه‌زراون له‌ناوچه‌که‌دا که‌باشتر ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌که‌نه به‌نزین و سووته‌مه‌نى که‌شتی.
به‌پێى ئامارى گواستنه‌وه‌ى ده‌ریایی، مانگى رابردوو ته‌نها به‌سێ که‌شتى نه‌وتى «ئاتلانتیک ئێکسپلۆره‌ر»، «ڤێرا»و «گوانابارا» دوو ملیۆن و (٣٠٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاوى کوردستانیان هه‌ڵگرتووه.
که‌شتى یه‌که‌م باره‌که‌ى له‌چین داناوه‌و دووانه‌که‌ى تریش له‌کۆتایى ئه‌م مانگه‌دا ده‌گه‌نه وڵاته‌که. هه‌روه‌ها دوو که‌شتى دیکه به‌ناوه‌کانى «پۆلیگۆس»و «ئۆتمان نۆبێلیتی»له‌مانگى دوازده‌دا نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانیان بارکردووه‌و ده‌یگوازنه‌وه بۆ چین.
به‌پێى وته‌ى چوار سه‌رچاوه‌که‌ى بلومبێرگ ئه‌و نه‌وته‌ى هه‌رێم کهڕهوانهى چین کراوه بەهای نرخەکەى دوو بۆ سێ دۆلار به‌رزتربووه لهنرخى نه‌وتى برێنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک، به‌ڵام ئه‌مه که‌متره به‌به‌راورد به‌نه‌وتى عومان که‌هه‌مان کوالێتى نه‌وته‌که‌ى کوردستانى هه‌یه‌و بۆ هه‌ر به‌رمیلیک به‌زیاتر له‌دوو دۆلار یان زیاتر فرۆشراوه.
لى لی، به‌ڕێوه‌به‌رى لێکۆڵینه‌وه له‌ناوه‌ندى لێکۆڵینه‌وه ستراتژییه‌کانى وزه‌ى چین ئاماژه به‌وه ده‌دات که له‌داهاتوودا خواستى چین بۆ نه‌وتى هه‌رێم زیاد ده‌بێت.
«خواستى چین زیاد ده‌بێت بۆ ئه‌و جۆره نه‌وتانه وه‌ک نه‌وتى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پاڵاوگه ئاڵۆزه‌کان که‌تواناى پاڵاوتنى نه‌وتى نیمچه قورسیان هه‌یه زیاتر ده‌بن، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وته‌که سه‌رنجڕاکێش بێت، تائێستا له‌مساڵدا قازانج که‌مبووه، بۆیه ئه‌مه ده‌بێته هۆکارێک تا هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رزان بده‌یت»، لى لى واى وت.
پێگه‌ى بلومبێرگ ئامارى سه‌رجه‌م فرۆشى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانیشى بڵاوکرده‌وه‌ته‌وه بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ و جگه له‌چین حه‌وت وڵاتى تریشى تێدایه.
ئیتاڵیا له‌پله‌ى یه‌که‌مدا دێت به‌کڕینى چوار ملیۆن و (٩٠٠) هه‌زار به‌رمیل و یۆنانیش دوو ملیۆن (٦٠٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى کوردستانى کڕیوه، له‌کاتێکدا رۆمانیا، ئیسپانیا، کرواتیا، ئیسرائیل هه‌ریه‌که‌یان بڕى یه‌ک ملیۆن و (٣٠٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان له‌هه‌رێمى کوردستان کڕیوه. تایوانیش یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.