رێژەی تاوان بەراورد بەساڵی ٢٠١٨ کەمی کردووە
هەولێر لەڕووداوە قورسەکانی وەک کوشتن بەپلەی یەکەم دێت، دواتر سلێمانی و پاشان دهۆک
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
به‌پێى ئامارى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌رێم له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان، له‌ماوه‌ى ساڵى 2019دا (15) هه‌زارو (711) حاڵه‌تى جۆراوجۆرى تاوان روویداوه. بەو پێیەش بێ رێژەکە کەمی کردووە بەراورد بەساڵی پێشووتر.
به‌پێى ئاماره‌که (880) پیاوو ژن به‌هۆى تاوانه‌کانى (کوشتنى پیاوان و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى سووتانه‌وه، کوشتنى ئافره‌تان، کوشتنى به‌هه‌ڵه، گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى رووداوى هاتوچۆوه‌و گیانله‌ده‌ستدانى ئافره‌تان) تۆمارکراوه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌که، له‌و ژماره‌یه زیاتر له (12) هه‌زار تاوان ئاشکراکراون و دۆسیه‌ی به‌شێک له‌بکه‌رانی تاوانه‌کان یه‌کلایی کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نزیکه‌ی سێ هه‌زار تاوانیش تائێستا ئاشکرانه‌کراون و لێکۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌کانیان ده‌کرێت.
کۆى گشتى تاوانه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان به‌پێى پارێزگاکان، پارێزگاى هه‌ولێر دوو هەزارو (954) تاوانى تێدا روویداوه‌و پارێزگاى سلێمانى پێنج هەزارو (658) تاوانى تێدا روویداوه، پارێزگاى دهۆکیش سێ هەزارو (761) تاوانى تێدا ئه‌نجامدراوه.
پارێزگاى سلێمانى زۆرترین ژماره‌ى تاوانى تێداکراوه. بەڵام هەولێر زۆترین رووداوی قورسی وەکو کوشتن تێدا روویداوە.
به‌ختیار بابان، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى پۆلیسى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» به‌به‌راورد به‌ساڵى رابردوو رێژه‌ى تاوانه‌کان زۆر که‌مى کردووه که‌ئه‌وه جێگه‌ى دڵخۆشییه«.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« زۆربوون و گه‌وره‌بوونى کۆمه‌ڵگه واده‌کات رووداوه‌کان به‌رده‌وام بن و وه‌ک هه‌ر وڵاتێکى تر‌ى جیهان که رووداوه‌کان به‌رده‌وام هه‌ن و رووداوى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر رووده‌دات، بۆیه ئێمه‌ش به‌ده‌رنین له‌و به‌رکه‌وتانه، بۆیه ناتوانین به‌ته‌واوى بنبڕی بکه‌ین».
باسى له‌وه‌شکرد پێویسته خه‌ڵک زۆر هاوکارى هێزه ئه‌منیه‌کان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بێت و وتى»به‌هه‌موومان پێکه‌وه ده‌توانین رووداوه‌کان و تاوانه جۆراوجۆره‌کان که‌مبکه‌ینه‌وه«.
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژ و به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى سلێمانى، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ڕوداوه قورسه‌کان له پارێزگارى سلێمانى، که‌متره وه‌ک کوشتن، به‌به‌راورد به شاره‌کانى تر و پارێزگاکانى تر، چونکه کوشتن له هه‌ولێر زیاتره وه‌ک له سلێمانى دواتریش دهۆک دێت».
ئه‌وه‌شى ڕونکرده‌وه که له تاوانه‌کانى تردا سلێمانى زیاتره و دواتر پارێزگاکانى تر.
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌شکرد فاکته‌ره‌کانى تاوانه‌کان زۆرن، وه‌ک نه‌بونى هه‌لى کار‌و لێکترازانى خێزانه‌کان و تێکه‌ڵبوونى بیانیه‌کان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى عێراقى به‌تایبه‌تیش ئیرانى، که‌تاوان هه‌بووه له‌سلێمانیدا هه‌ر نه‌بووه‌و له‌ڕێگه‌ى ئێرانییه‌وه هاتوون و فێریان کردوون، وه‌ک دهستبڕینى خه‌ڵک و پاره‌ى ساخته‌و مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌تایبه‌تى.