تره‌مپ پێچه‌وانه‌ى پنتاگۆن بڕیارى کوشتنى سوله‌یمانیدا
دواى ڕووداوى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غداد تره‌مپ تووڕه بووه و بڕیارى کوشتنى قاسم سوله‌یمانیدا

6 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
چه‌ند به‌رپرسێکى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى ئه‌مریکا دژى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى بوون، چونکه پێیانوابووه پلانى نه‌بووه بۆ هێرشکردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق و دواى ڕووداوى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غداد تره‌مپ تووڕه بووه و بڕیارى کوشتنى سوله‌یمانیدا.
ڕۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمزى ئه‌مریکى له ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکرده‌وه هه‌ندێک به‌رپرسى پنتاگۆن مشتومڕیان کردووه له‌سه‌ر کوشتنى قاسم سوله‌یمانى و پێیان باش نه‌بووه، چونکه کاردانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى لێده‌که‌وێته‌وه و زانیارى هه‌واڵگرى نوێ ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه که جه‌نه‌راڵه‌که‌ى ئێران نیازى هێرشى نه‌بووه بۆ سه‌ر پێگه و بنکه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق و سوریا وه‌ک پێشتر بڵاوبوبوه‌وه.
به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ڕۆژنامه‌که زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کانى دووشه‌ممه ٣٠ى کانونى یه‌که‌مى ٢٠١٩ به‌م جۆره بووه: "دووشه‌ممه‌یه‌کى ئاساییه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و گه‌شته‌کانى جه‌نه‌ڕاڵ سوله‌یمانى وه‌ک زۆربه‌ى کاته‌کان بۆ مه‌به‌ستى کاروبارى ئاسایییه".
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕووبه‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ئه‌مریکا گه‌شتووه له په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان قاسم سوله‌یمانى و ئایه‌توڵا عه‌لى خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى ئێران هیچ هێرشیکى په‌سه‌ند نه‌کردووه تا سوله‌یمانى ئه‌نجامى بدات و داواى لێکردووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ تاران بۆ تاووتوێى زیاتر.
به‌پێى زانیارى رۆژنامه‌که ئه‌وه‌ى وایکردووه تره‌مپ بریارى کوشتنى سوله‌یمانى بدات په‌لاماردانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا بوو له به‌غداد له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا له ٣٠ کانوى یه‌که‌م هێرشى کرده سه‌ر که‌تائیبى حیزبوڵا و ٢٥ چه‌کدارى لێ‌کوشتن.
پێش هێرشه‌که‌ى ئه‌مریکا بۆسه‌ر حیزبوڵا، به‌رپرسانى پنتاگۆن سێ بژارده‌یان دابوو به تره‌مپ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌که‌ى که‌تائیبى حیزبوڵاى سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر بنکه‌ى که‌یوان که بووه هۆى کوژرانى به‌ڵینده‌رێکى ئه‌مریکی.
بژارده‌کان هێرش کردن بوو بۆ سه‌ر که‌شتى یان دامه‌زراوه موشه‌کییه‌کانى ئێران، هێرش دژى گروپه میلیشیاکان له عێراق، هه‌روه‌ها کوشتنى قاسم سوله‌یمانی. هه‌رچه‌نده بژارده‌ى کۆتایى بۆ ئه‌وه درا به تره‌مپ تا دوانه‌که‌ى تر لاى قایلکه‌ر بێت ئه‌گه‌رنا پنتاگۆن پێى باش نه‌بووه.
دواجار سه‌رۆکى ئه‌مریکا بژارده‌ى هێرشکردنه سه‌ر که‌تائیبى حیزبوڵاى هه‌ڵبژارد، به‌ڵام دواى ڕووداوه‌که‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غداد تره‌مپ تووڕه بووه و بڕیارى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى دا له ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه.
به‌رپرسانى پنتاگۆن به‌م بڕیاره شۆک بوون و پێیان وانه‌بووه سه‌رۆک ئه‌و بڕیاره بدات، به‌ڵام نیویۆرک تایمز ئاماژه به‌وه ده‌کات مایک پۆمپێیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و مایک پێنسى جێگرى سه‌رۆک دیارترین ده‌نگه دیاره‌کان بوون بۆ پشتگیری‌کردن له وه‌ڵامى توندى تره‌مپ دژى ئێران.
له‌کۆتاییدا نیویۆرک تایمز ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که یه‌کلایى بوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى هێرشى کوشتنه‌که ده‌که‌وته‌وه سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ى پێشوازى له قاسم سوله‌یمانى ده‌کرد.
ئه‌گه‌ر قاسم سوله‌یمانى له‌لایه‌ن به‌رپرسێکى حکومى که له ئه‌مریکاوه نزیک بایه پێشوازى لێ بکرابا، ئه‌وا بڕیاره‌که هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه، به‌ڵام دواتر زانرا که ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس پێشوازى لێده‌کات و به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌وه کوشتنى دوو چۆله‌که بووه به‌به‌ردێک.
