له‌ڕێگه‌ى بڕوانامه‌ى پیشه‌ییه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا، ئوسترالیاو که‌نه‌دا هه‌زاران ده‌ستى کار وه‌رده‌گرن

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

گهنجێکى کورد دواى ئهوهى لهپهیمانگا پیشهییهکانى ئهڵمانیا بڕوانامهى مایسته (قارهمان) بهدهستدههێنێت، دهڵێت دهتوانن ههزاران گهنجى کورد ببهنه ئهڵمانیا بهههماههنگى لهگهڵ کهرتى تایبهتى ههرێمى کوردستاندا.

ههڵۆ ئهسوهد ساڵح، لهساڵى 2016ەوه چووهته ئهڵمانیاو دهستیکردووه بهخوێندنى پیشهیى لهپهیمانگا پیشهییهکانى وڵاتى ئهڵمانیا لهبوارهکانى (سیستمى ئاو، ئاووئاوهڕۆ، گهرمکهرهوەو ساردکهرهوە).

 ههڵۆ ئهسوهد ساڵح لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ رۆژنامهى هاوڵاتی، جهخت لهوهدهکاتهوه کهگفتوگۆى لهگهڵ پهیمانگا پیشهییهکانى ئهڵمانیا کردووهو لهو رێگهیهوه لهههوڵدایه پهیمانگاى پیشهیى لهههرێمى کوردستاندا دابمهزرێنن تادهرچوانى سێى ناوهندى (پۆلى نۆى بنهڕهتى) بڕوانامهى پیشهیى بهدهستبهێنن و دواتر ئهڵمانیا، ئوسترالیا، کهنهدا سویدو زۆر وڵاتى تر لهوڵاتهکانیان کاریان پێدهکه ن.

 ههڵۆ ئهسوهد، خهڵکى شارۆچکهى تهقتهق نزیک ههولێرهو دهڵێت: «لهههرێمى کوردستان ئهو کهسانهى لهبواره پیشهییهکاندا کاردهکهن بهبێ بڕوانامهو لهڕووى تیۆرى و پراکتیکییهوه نهیانخوێندووهو ئهزموون واى لێکردوون فێرى پیشهکه ببن، بهڵام لهئهڵمانیا ههرکهسێک بڕوانامهى پیشهیى بهدهستنههێنێت ناتوانێت کاربکات».

‌‌هاوڵاتی: وهک گهنجێک کهبڕوانامهى (مایسته) قارهمانت لهئهڵمانیا لهبوارى پیشهیى بهدهستبهێنیت، دهتوانیت چى بکهیت بۆ گهنجانى کورد لهههرێم؟

ههڵۆ ئهسوهد: داوام لهپهیمانگاکانى بهرلین کردووه کهئێمه پێکهوه بچینه کوردستانى عێراق و پێکهوه دابنیشین و لهگهڵ بازرگانهکانى کورد پێکهوه ئەو پهیمانگا پیشهییانه بکهینهوه، کهدوایى ئهو کهسانهى کهئهو پهیمانگایه تهواودهکهن، دهتوانن بچنه ئهڵمانیاو ئوسترالیاو کهنهداو ههر وڵاتێک کهخۆیان بیانهوێت. بهشهکانى پهیمانگا لهبوارى (سیستمى ئاو، ئاووئاوهڕۆ، ساردکهرهوەو گهرمکهرهوه، تاقه شهمسى و ههواو زۆر پیشهى تر کهبۆ ژنانى کورد زۆر گونجاون، بۆ نمونه بهخێوکارى نەخۆش و مناڵ و کهمئەندامان، ئێمه دهتوانین مامۆستاو راهێنهرى ئهڵمانیا بهێنینه ههرێمى کوردستان، پهیمانگا بکهینهوهو (20 بۆ 30) ههزار کهس وهربگرین ئهوانهى دهرچووى نۆى بنهڕهتین لهماوهى دووساڵ و شهش مانگدا فێرى پیشهکه ببن، دواتر خۆیان پهیوهندى بەکۆمپانیاکانى ئهڵمانیا، کهنهدا، ئوستراڵیاوه دهکهن و بڕوانامهکه دهنێرن و ڤیزاى کار(عهمهل) وهردهگرن بۆ ماوهى پێنج ساڵ، چونکه ئهو وڵاتانه دهستى کارى زۆریان لهبواره پیشهییهکاندا دهوێت.

هاوڵاتی: ئهڵمانیا لهئێستادا داواى چهند دهستى کارى کردووه؟

ههڵۆ ئهسوهد: ئهڵمانیا لهئێستادا یاسایهک دهردهکات تا لهبرى پهنابەر، خەڵکى پسپۆڕ بچنه وڵاتهکهى بۆ کار، ئوسترالیا یەک ملیۆن کریکارو کەنەدا داواى (330) ههزار کریکار دهکهن، بهڵام دهبێت ئهو کهسانه بڕوانامهى پیشهییان ههبێت. بهپێى بروانامهکهت ئهو وڵاته کهپهیوهندیت پێوهکرد، دهعوهتنامهت بۆ دهنێرێت و دهتوانى بچیته وڵاتهکه.

هاوڵاتی: ئایا ههماههنگیت لهگهڵ هیچ پهیمانگایهک لهههرێمى کوردستان کردووه؟

ههڵۆ ئهسوهد: پهیمانگایهک لهشارى کۆیه، زۆر پێیانخۆشهو دهیانهوێت بهشداربن لهپرۆژهیهکى ئاوادا، واته پرۆژهیهکى هاندانى خهڵک بۆ خوێندن بهپیشهیى. دهتوانم لهههموو شارو شارۆچکهکان پهیمانگاى پیشهیى ئههلى دابمهزرێنین بۆ ئهو خوێندکارانهى کهخوازیارى ئهو بهشانهن.

هاوڵاتی: تا چهند پێتوایه ئهو پهیمانگایانهى ئهڵمانیا رهزامهنددهبن لهوهى بێنه ههرێمى کوردستان پهیمانگا بکهنهوهو خوێندکار وهربگرن؟

ههڵۆ ئهسوهد: نامهکهم بۆ ناردوون و پهیمانگاکه وهڵامیان داومهتهوەو پێیان وتووم که رازین و زۆریان پێ خۆش بووه بێنه ههرێمى کوردستان.

هاوڵاتی: تاچهند پێتوایه کهههماههنگى لهگهڵ وهزارهتى کارو کاروبارى کۆمهڵایهتى بکرێت گونجاوه؟

 ههڵۆ ئهسوهد: ئهگهر بێت و وهزارهتى کارو کاروبارى کۆمهڵایهتى پشتگیریم بکات، دهتوانم (20 تا 30) ههزار کهس لهو پهیمانگا پیشهییانه بخوێنن کهبتوانێت منداڵى نهخۆش و پیرو یهککهوتهش بهخێوبکات، واته بهخێوکارى پهروهردهى خێزانى، چونکه ئهڵمانیا لهوڵاتاندا دهگهڕێت بۆ ئهو جۆره پیشهیه، بۆیه کهحکومهت پشتگیریم بکات زۆر گاریکهرى دهبێت، وڵاتهکهش متمانهى بهمن بۆ دروستدهبێت.

هاوڵاتی: کهخوێندکارێک لهو بهشه بخوێنێت، مانگانه چهند پارهى پێویسته یان کۆى ساڵهکه چهندى پێویسته؟

ههڵۆ ئهسوهد: له راستیدا جارێ دیاریمان نهکردووه، بهڵام بێگومان بهپێى پیشهکان جیاوازه، چونکه پیشهیهک کهکهرهستهى پێویسته جیاوازه لهپیشهیهک کهتهنیا پهروهردهییه، بۆیه بهپێى ئهوه دیاریدهکرێت، بهڵام بهنزیکهیى زۆر لهوه کهمتر دهبێت که لهئهڵمانیا تێچووى تێدهچێت.

هاوڵاتی: ئهگهر ئۆڤهرێک ههبێت ئامادهیت لهههموو پارێزگاکان ئهم پهیمانگا پیشهییانه بکهیتهوهو مامۆستاو راهێنهرى ئهڵمانى وانه بڵێنهوه؟

ههڵۆ ئهسوهد: کهسێکى مهدهنیم بهمهدهنى ئهم کاره دهکهم، بۆیه پێویستم بهپشتگیرى حکومهت ههیه، ئامادهم باجیش بدهم بهحکومهت لهبرى ئهوهى کهپهیمانگاى ئههلى پیشهیى دهکهمهوه.

هاوڵاتی: لهههرێمى کوردستان دهرچوویهکى زۆرى بهشى کشتوکاڵى ههیهو لهماڵهوه دانیشتوون و هیچ کاریان نییه، بۆ ئهوانه دهتوانیت چى بکهیت؟

هه‌ڵۆ ئه‌سوه‌د: ئه‌وانه‌ى که‌خۆیان کۆلێژه‌ کشتوکاڵییه‌کانیان خوێندووه‌، ته‌نها تاقیکردنه‌وه‌ ده‌که‌ن و زمانى ئینگلیزى یا ئه‌ڵمانى فێرده‌بن، دواتر بڕوانامه‌که‌یان پێده‌درێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار