به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر خه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کانو گه‌مارۆى ئابوورى ئەگەرێکی دووره
کوردستان سێوکانى، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ هاوڵاتى:

6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌دات به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر خه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان و وڵاتانى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى و گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ر عێراق پرسێکى دووره.
کوردستان سێوکانى راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه ده‌دات شیعه‌کان دواى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى، سیناریۆى دانانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران و متمانهپێدانهوهى له‌په‌رله‌ماندا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
شیعه‌کان سیناریۆى دانانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ سه‌رۆک وه‌زیران هه‌یه
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد، که خۆپیشانده‌رانى ساحه‌ى ته‌حریرى به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌کیان ناردووه بۆ سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق و داوایان له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار کردووه و مۆڵه‌تى ته‌نها سێ رۆژیان پێداوه بۆ دانانى کاندیدێکى سه‌رۆک وه‌زیران و راسپاردنى به‌شێوه‌ى کاتى بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ و دواتر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت.
هاوکات، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌شیمان بۆته‌وه لهدهرکردنى هێزه بیانییه‌کان و دوێنێ سێشه‌ممه داواى کردووه ئه‌وانه‌ى پسپۆڕ‌و شاره‌زاى سه‌ربازین له‌عێراقدا بمێننه‌وه بۆ راهێنان به‌هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق.
ده‌رباره‌ى ئه‌و ره‌شنووسه‌ى ئه‌مریکا له‌سه‌ر گه‌مارۆى ئابوورى بۆ سه‌ر عێراق داویه‌تى به‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، راوێژکاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمار ده‌ڵێت:» ئه‌مریکا خۆى دانى به‌وه‌دا نا که به‌هه‌ڵه دزه‌ى پێکراوه‌و نه‌بووه به‌بڕیار».
هاوڵاتى: له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانى ساحه‌ى ته‌حریره‌وه به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌رکراوه که سه‌رۆک کۆمار له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران دیارى بکات، له‌م بارودۆخه‌دا ده‌کرێت؟
کوردستان سێوکانى: دوێنێ خۆپیشانده‌رانى ساحه‌ى ته‌حریر به‌یاننامه‌یه‌کیان ناردووه بۆ سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و له‌نێویاندا سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، به‌کوردییه‌که‌ى چه‌ند خاڵێکى تێدایه که یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه خۆپیشانده‌ران ناڕازین له ئه‌داى په‌رله‌مانى عێراق له‌و بڕیاره‌ى که ده‌ریانکردووه تایبه‌ت به‌ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان، ئه‌مه بهسهرکێشییهکى گێلانهى ده‌زانن که وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکى مه‌ترسیدار ده‌به‌ن.
داوا له‌خه‌ڵک ده‌که‌ن که‌هه‌موو یه‌ک ده‌نگ بن به‌رانبه‌ر به‌وانه‌ى که‌ده‌یانه‌وێت عێراق بکه‌نه ساحه‌ى شه‌ڕو ئاژاوه، هه‌روه‌ها مۆڵه‌تى سێ رۆژیان داوه‌ته سه‌رۆک کۆمار، ده‌بێت له‌ماوه‌ى ئه‌و سێ رۆژه‌دا کاندیدێک ده‌ستنیشان بکات به‌شێوه‌ى کاتیى بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ، به‌و مه‌رجه‌ى خۆپیشانده‌ران رازى بکات و له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا هەڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت.
هاوڵاتى: له‌م بارودۆخه‌دا سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت داواکارییه‌که‌ى خۆپیشانده‌رانى ساحه‌ى ته‌حریر جێبه‌جێ بکات؟
کوردستان سێوکانى: گۆڕه‌پانى ته‌حریر له‌دواى کوژرانى قاسم سوله‌یمانیه‌وه، ماڵى شیعى کۆبوونه‌وه‌ى زۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن و بوونه‌ته یه‌ک، له‌به‌رئه‌وه‌ى کۆسته‌که‌یان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه بهغهدرێکى گه‌وره‌ى ده‌زانن و به‌وه‌ى ده‌زانن که ره‌مزێکى گه‌وره‌یان له‌ده‌ست چووه.
موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا ده‌ست و په‌نجه‌ى نهرمکردبوو و به‌رگرى له‌خۆپیشانده‌ران ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا له‌هه‌موو که‌س زیاتر ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌ى مقاوه‌مه دروستبکه‌ن دژى ئه‌مریکا، ئه‌مه تاراده‌یه‌ک زه‌ره‌رى له‌گۆڕه‌پانى مه‌یدانى ته‌حریرو خۆپیشانده‌ران داوه کوشتنى قاسم سوله‌یمانى، چونکه ئێستا له‌ماڵى شیعه سیناریۆیه‌کى دیکه هه‌یه که‌ده‌یانه‌وێت عادل عه‌بدولمه‌هدى بێننه‌وه‌و وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق متمانه‌ى پێبده‌نه‌وه له‌په‌رله‌مانى عێراق، تائێستا ته‌نها ته‌یارى سه‌درى ناڕازییه له‌مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، ئەگەرێک هەیە ماڵی شیعە سەدریش رازی بکەن بۆ (٥٠) رۆسەیە.
عادل عه‌بدولمه‌هدى پهشییمان بووه‌وه لهدهرکردنى هێزه بیانیه‌کان و ده‌زانن بڕیارێکى به‌په‌له بووه
هاوڵاتى: تاچه‌ند پێتانوایه ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێت؟
کوردستان سێوکانى: عادل عه‌بدولمه‌هدى پهشییمان بووه‌وه لهدهرکردنى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان، ده‌ڵێت پسپۆره‌کان و شاره‌زایانى سه‌ربازى هاوپه‌یمانان بمێننه‌وه لهعێراقداو ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان جێبه‌جێ نابێت.
هاوڵاتى: پێتانوایه ده‌رکردنى بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى شیعه‌وه بۆ رازى کردنى ئێران بووه؟
کوردستان سێوکانى: به‌و په‌له په‌له که‌بڕیاریاندا شتێکى هاوسۆزى بوو بۆ ئێران و هێورکردنه‌وه‌ى لایه‌نگرانى ئێران، له‌وانه‌یه ئێرانیش فشار‌و داواى لێکردبن بۆ ئه‌و بڕیاره، که هاتنه‌وه سه‌رخۆیان پێداچونه‌وه‌یان پێکردو بۆیان ده‌رکه‌وت بڕیارێکى سه‌رپێى بوو و هه‌ڵه‌شه‌و هه‌ڵه‌بووه.
هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت ره‌شنووسى سزاکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق دراوه‌ته سه‌رۆک کۆمار؟ تاچه‌ند ئه‌مه راسته؟
کوردستان سێوکانى: ئه‌و ره‌شنووسه ئه‌مریکا خۆى دانى به‌وه‌دا نا که به‌هه‌ڵه دزه‌ى پێکراوه‌و نه‌بووه به‌بڕیار، له‌به‌رئه‌وه‌ى کار‌و کاردانه‌وه‌کان زۆر خێرابوو ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش که‌وتۆته هه‌ڵه‌وه، ئه‌وه‌تا ترەمپ ده‌ڵێت شوێنه رۆشنبیرى و کلتورییه‌کانى ئێرانمان ده‌ستنیشان کردووه بۆردومانى بکه‌ین و دواى ئه‌وه په‌شیمان بووییه‌وه.
باس لەوەکراوە ئەمریکا رەشنووسی پڕۆژەیەکی گه‌مارۆى ئابوورى ئامادەکردووەو دراوەتە سەرۆک کۆمار، بەڵام هەر دوێنێ ئێواره ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووەو وتیان شتى وانییه‌و ره‌شنووسێکه، بەڵام پێم وایە مه‌ترسى هه‌یه له‌سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ى گه‌مارۆى ئابوورى بخرێته سه‌ر، هەرچەندە تۆپه‌که له‌ساحه‌ى ئێراندایه چۆن مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا و گرنگه بۆ ئه‌مریکا کوشتنى سوله‌یمانى بکاته ئیستسمار بۆئه‌وه‌ى دانوسان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌ستپێبکاته‌وه‌و گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ر ئێران لاببات و ئه‌مه ره‌فتارى سیاسیانه‌ى عاقڵانهیهو له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه زیانى بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌ى ده‌بێت.
هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر سیناریۆى دانانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دابنرێت سه‌رۆک کۆمار رازى ده‌بێت له‌کاتێکدا خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵیدا نین؟
کوردستان سێوکانى: نازانم دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار رازى ده‌بێت یان نا، به‌ڵام له‌مکاته‌دا ترسى گه‌وره‌تر له‌سه‌ر عێراق هه‌یه‌و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر عێراق خوانه‌خواسته ببێته مه‌یدانى شه‌ڕو ململانێى دوو هێزى گه‌وره‌ى وه‌ک ئێران و ئه‌مریکا، دەبێت بەههموولایهک بتوانرێت ئه‌وه تێبپه‌ڕێندرێت.
ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى ببێته‌وه سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که داویه‌تى جێبه‌جێى بکات که له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگ بۆ ساڵێک هه‌ڵبژاردن بکاته‌وه شتێکى خراپ نییه به‌و مه‌رجه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى خۆپیشانده‌رانى ته‌حریرى به‌غدا گفتوگۆى چڕ بکه‌ن و بگه‌نه ئه‌نجامێک له‌سه‌رى بهواژۆوه که له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراقدا بێت.
هاوڵاتى: تاچه‌ند به‌رهه‌م ساڵح رۆڵى ده‌بێت له‌وه‌ى گه‌مارۆى ئابوورى له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه نه‌خرێته سه‌ر عێراق؟ به‌و پێییه‌ى کورد‌و سوننه به‌شدارى دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراقیان نه‌کرد بۆ ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان.
کوردستان سێوکانى: چه‌ند جارێک له‌دانیشتنه‌کاندا ئه‌مرییکییه‌کان که هاتن بۆ کۆشکى سه‌لام و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار گفتوگۆیان ده‌کرد بهتهرح و بۆچوونه‌کانى سه‌رۆک کۆمار موعجیب بوون به‌و پێیه‌ى بۆچوونه‌کانى زۆر نیشتمانییانه بووه‌و له‌پێناو پاراستنى گه‌لى عێراق و باشکردنى دۆخه‌که‌دا بووه‌و ئێستاش سه‌رۆک کۆمار رۆڵێکى زۆر گرنگى ده‌بێت و ئه‌مریکا زۆر به‌وردى گوێى لێده‌گرن و ته‌نانه‌ت وڵاتانى عه‌ره‌بى و هه‌رێمییه‌کانیش بەهەمان شێوەو بەرهەم ساڵح رۆڵى میحوه‌رى گرنگ دەبینێت.
دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر خه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان و وڵاتان که عێراق نه‌که‌وێته ئه‌وه‌ى که ئه‌مریکا گه‌مارۆى ئابوورى بخاته‌سه‌ر و پرسێکى دووره، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا نه‌که‌وێته ژێر کاریگه‌رى مکهونێکى شیعه‌کانى عێراق که به‌هه‌ڵه بڕیارێکیانداوه له‌سه‌ر ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان.
