قاسم سوله‌یمانى ئاگادارى هێرشه‌ موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر دیموکرات بووه‌ له‌کۆیه‌

حه‌سه‌ن شه‌ره‌فى، جێگرى یه‌که‌م‌و وته‌بێژى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران بۆ ‌هاوڵاتی :

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

جێگرى یهکهمى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران ئاماژه بهوه دهدات ههموو فهرمانده سهربازییهکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بهشدارن لهسهرکهوتکردنى گهلانى ناوچهکهو کوردداو قاسم سولهیمانى ئاگادارى هێرشه موشهکییهکهى سهر دیموکرات بووه لهکۆیه بهوپێیهى کارهکانى زیاتر لهدهرهوهى ئێران کردووه.

حهسهن شهرهفى، جێگرى یهکهم و وتهبێژى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى دهڵێت رووداوى کوشتنى قاسم سولهیمانى پهیوهندى بهو تهدهخولانهوه ههبووه که رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران لهناوچهکهدا کردوویهتى و ئهمریکا سهبرى لهبهرانبهردا نهماوه.

دهربارهى ئهوهى ئهمریکا ئهگهر هاوکارییان بکات ئامادهن خاکى رۆژههڵاتى کوردستان کۆنتڕۆڵ بکهن، شهریفى جهخت لهوهدهکاتهوه نه ئهمهریکا داوایهکى واى کردووه، نه ئهگهر ئهمریکا داوایهکى واش بکات هێزه کوردییهکان بهرنامهو پلانى خۆیان دهگۆڕن، «بهرنامهو پلانى هێزه کوردییهکانى رۆژههڵات خهباتى مهدهنییه بۆ بهدیهێنانى ئامانج و ئازادییهکان و نهمانى کۆمارى ئیسلامى ئێران.

هاوڵاتی: پێتانوایه بۆچى ئهمریکا قاسم سولهیمانى فهرماندهى فهیلهقى قودسى کرده ئامانج؟

حهسهن شهریفى: دیاره تهبیعهتهن ئهو رووداوهى روویدا لهواقعدا ئاکامى ئهو تهداخولاتانهى کۆمارى ئیسلامى ئێران لهناوچهکهدا، ههموولایهک دهزانن ئێران راستهوخۆو ناڕاستهوخۆ هێرشى کردهسهر پاڵاوگه نهوتییهکانى سعودیه، ئهمریکا بێدهنگ بوو، واپێدهچوو ئێران ئهو گومانهى ههموو کهههرچى بکات ئهمریکا ناتوانێت و نایهوێت هیچى بهرانبهر بکات.

دواجار ئهوهى لهسهربازگهى کهیوان لهکهرکوک روویداو مقاولێکى ئهمریکى کوژرا، ئیتر ئهمریکا سهبرى بهرانبهر بهئێران تهواو بوو کهناکرێت کۆمارى ئیسلامى ئێران ههرچى بیکات ئهمریکا لێى بێدهنگ بێت.

زۆر تهبیعییه کهکۆمارى ئیسلامى ئێران زۆر ناڕهحهته، بهڵگهیه لهسهر که عاملێکى دهخالهت لهناوچهکهداو سهرکوتى ناڕهزاییهکانى ناوخۆى ئێران و سهرکوتى خهڵکى لهسوریاو وڵاتانى دیکه ئهنجامدهدرێت، ههستهکانى قاسم سولهیمانى بۆ سهرکوتکردنى ناڕازییهکان هاوبهش بووه بۆ ئهو رژێمهى کارى بۆ کردووه، ئهوانهى زیانیان بههۆى سهرکوتهکانهوه بینیوه، ئهوانه ههستێکى جیاوازیان ههیه بهرانبهر رووداوهکه.

هاوکات ئهوهش رووندهکاتهوه کهههرێمى کوردستان دواى رووداوى کوشتنى سولهیمانى لهنێوان دوو بهرداشدایهو تائێستا ههڵوێستێکى ژیرانهى ههبووهو «فشارهکان لهسهرى وادهکات کارکردنى دبلۆماسیانهى زیاتر ئهنجامبدات».

هاوڵاتی: کوشتنى قاسم سولهیمانى دهبێته قۆناغى رووخانى کۆمارى ئیسلامى ئێران؟

حهسهن شهریفى: بهنهزهرى من کوشتنى سولهیمانى ههم دهتوانێت ببێت، ههم دهتوانێت نهبێته هۆى رووخانى رژێمى ئیسلامى ئێران، ئهوه بهستراوهتهوه بهوهى که ئێران پاش ئهو رووداوه چۆن مامهڵه لهگهڵ ئهو دۆخه تازهیه دهکات، ئایا ههروهکو جاران دهستتێوهردان دهکات و هێرش دهکاتهسهر هێزهکانى ئهملاولاو ئهمریکا ناڕهحهت دهکات یان نا.

هاوڵاتی: پێتانوایه ههڕهشهکانى ئێران دهبنه کردار بۆ لێدان لهئهمریکاو هاوپهیمانهکانى لهناوچهکهدا؟

حهسهن شهریفى: ئهو ههڕهشانهى رژێمى ئێران رهنگه ببن بهکردار، بهڵام نه کردارێک که ئێران واى لێبێت شهڕهکه رابکێشێته ناو خاکى خۆى، بهڵکو لهجیاتى ئهوهى راستهوخۆ بۆ خۆى شتێک بکات، له رێگهى بریکارهکانى لهناوچهکهدا ئهنجامى دهدات، که وا دهستکردى خۆیهتى یان سهر بهئێرانن له رێگهى ئهوانهوه فشار دهکات بۆ تۆڵهکردنهوه، ئهگهر کردهوهکانى ئێران جۆرێک بێت که تائێستا ئهمریکا تهحهمولى کردووه، ئیتر تهواو سهبرى ئهمریکا بهرانبهر بهئێران تهواو بووه، لهوانهیه شهڕهکه خراپتر بێت و تهبیعهتهن ئهگهر شهڕهکه بچێته ناو خودى ئێرانیش ئهوا دۆخهکه خراپتر دهبێت، رووداوهکان نیشانى دهدهن ئایا ئهم دۆخه بهلاوازبوونى ئێران تهواو دهبێت یا بهکۆتایى هاتنى رژێمى ئیسلامى ئێران.

هاوڵاتی: لهساڵى رابردوودا هێرشێکى موشهکى لهلایهن ئێرانهوه کرایهسهر هێزهکانى دیموکرات لهکۆیهو دهوروبهرى، دهیان کهستان لێ شههیدکراو برینداربوون، پێتانوایه قاسم سولهیمانى پلانداڕێژهرى ئهو هێرشه بووه؟

حهسهن شهریفى: عهرزت دهکهم کۆمارى ئیسلامى ئێران ههم دهزگاو ههم عاملى سهرکوت و هێرش کردنهسهری زۆره بهتایبهتى بۆ سهر خهڵکى کوردستان، هیچ فهرماندهیهکیان و هیچ کهسێکیان نهبووه بۆ سهرکوتکردنى کوردستاندا دهستیان نهبووبێت، مومکینه قاسم سولهیمانى دهستى تێدا ههبووبێت و ئاگاداربێت، تهبیعهتهن بهنهمانى عاملێکى کۆمارى ئیسلامى ئێران سهرکوتکردنى ئازادیخوازانى کورد تهواو نابێت.

بێگومان قاسم سولهیمانى کهسێک بووهو لهدهرهوهى ئێران زیاتر کارهکانى کردووه،  رووداوهکه لهدهرهوهى خاکى ئێران بووهو سوپاى قودسیش که قاسم سولهیمانى بهرپرسى بووه، تهبیعهتهن ئاگادارى بووه.

هاوڵاتی: ئایا قاسم سولهیمانى دهستى ههبووه لهپلانى شههیدکردنى عهبدولڕهحمان قاسملۆدا؟

حهسهن شهریفى: مهسهلهى تیرۆرى دکتۆر قاسملۆ پهیوهندییهکى زۆر بهربڵاوى ههبووهو ئهوانهى دهستیان تێدا بووهو عامیل بوون حزوریان ههبووه لهدانیشتنهکهدا لهگهڵ مهرحوم دکتۆر قاسملۆدا مهعلومن، بهڵام دهستى پشتى پهرده که بووبێت رژێمى ئیسلامى ئێران بووه، ئهوان بهرنامهداڕێژهرى تیرۆرکردنهکه بوون، جا عامیلهکانى کێ بووبێت سهر بهکۆمارى ئیسلامى بووه.

هاوڵاتی: کاتى ئهوه نههاتووه هێزه کوردییهکانى رۆژههڵات پێکهوه بهرهیهک پێکبهێنن؟

حهسهن شهریفى: چ دواى ئهو رووداوهو چ پێش ئهو رووداوه زهرورهتێکى گرنگه یهکگرتوویى هێزهکانى کوردى رۆژههڵات، ناوهندێکى هاوکارى پێکهاتووه کهزۆر دۆستانه پێکهوه هاوکارى یهکترین، که حزبى دیموکراتى ئێرانى تێدایهو هاوڕێیانى پێشووى دیموکرات و حزبهکانى کۆمهڵهى تێدایه.

پژاکى تێدا نییه، مهعناى ئهوه نییه ههر ناوهندێک پێکهات پژاکى تێدا بێت، پژاک دۆخێکى تایبهتى ههیهو حزبهکانى دیکه سیاسهت و بهرنامهیهکى دیکهیان ههیه، ئهوانهى ئامانج و دروشمهکانیان لێک نزیکه لهو ناوهنده هاوکارییه بهشدارن، بهڵام بهو مهعنایه نییه ئهو ناوهنده هاوکارییه بهسه بۆ ههماههنگى و یهکههڵوێستى.

هاوڵاتی: ئهگهر ئهمریکا داوا لههێزه کوردییهکان بکات پاڵپشتى دارایى و لۆجستى و سهربازیتان بکات، هێزه کوردییهکان لهئێستادا ئامادهییان تێدایه خاکى رۆژههڵاتى کوردستان کۆنتڕۆڵ بکهن؟

حهسهن شهریفى: نه ئهمهریکا داوایهکى واى کردووه، نه ئهگهر ئهمریکا داوایهکى وا بکات هێزه کوردییهکان بهرنامهو پلانى خۆیان دهگۆڕن، بهرنامهو پلانى هێزه کوردییهکانى رۆژههڵات خهباتى مهدهنییه بۆ بهدیهێنانى ئامانج و ئازادییهکان و نهمانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه، خۆتان بینیتان خهڵکى ئێران بۆ ماوهى 50 رۆژ زیاتر خۆپیشاندانیان ئهنجامدا، چهنده وڵاتان سهبریان بهرانبهر کۆمارى ئیسلامى ئێران تهواو بووه، خهڵکى ئێرانیش بهدهست کۆمارى ئیسلامییهوه تهحهمولى تهواو بووهو ئهو خۆپیشاندانانهیان کردو رژانه سهر شهقامهکان. کورد ئامانجى خۆى ههیهو شێوهى خهباتى خۆى ههیهو نه دڵ بههیچ ئاڵوگۆڕێک لهئێران خۆشدهکات، نه پشت بههیچ هێزێکى دهرهکى دهبهستێت، خهباتى خۆى خهباتێکى سهربهخۆ بهڕێوهدهبات بهئامانجى نهمانى کۆمارى ئیسلامى ئێران و گهیشتن بهماف و ئازادییهکان.

هاوڵاتی: کاردانهوهکانى کوشتنى قاسم سولهیمانى پێتانوایه کاریگهرى لهسهر ههرێمى کوردستان دهبێت؟

حهسهن شهریفى: ئهوهى تائێستا ئهو ههڵوێستهى لهههرێمى کوردستان و سهرکردایهتى سیاسیمان بینیوه، پێمانوایه ههڵوێستێکى زۆر ژیرانهو لهچوارچێوهى بهرژهوهندى حکومهتى ههرێمى کوردستان و باشوورى کوردستاندا بووه.

ئهگهر گرژییهکانى نێوان ئهمریکاو ئێران زیاتر بێت فشارى ههموو لایهنهکان لهسهر ههرێمى کوردستان زیاتر دهبێت و دهبێت خۆى ساغبکاتهوه لهسهر یهکلابوونهوهى لایهک، تهبیعهتهن ئهوه دهکهوێتهسهر  فشارهکان.

ههرێمى کوردستان لهنێوان دوو بهرداشدایهو تهبیعهتهن خۆڕاگرى زیاترى ههرێمى کوردستان و کارکردنى دبلۆماسى زیاترى دهوێت و گرانتر دهکهوێت لهسهر ههرێمى کوردستان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار