فوئاد حسێن: ناردنى مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

فوئاد حسێن وهزیرى دارایى عێراق دڵنیایى دهداته ههرێم بۆ ناردنى (452) ملیار دیناری مانگانهى مووچهى فهرمانبهران لهمساڵدا ئهگهر بودجهى گشتى 2020 لهمساڵیشدا پهسهند نهکرێ.

بهپێى رێککهوتنى مهبدهئى نێوان وهفدى دانوسانکارى حکومهتى ههرێم و عێراق تائهو کاتهى پڕۆژه بودجهى 2020 عێراق پهسهند نهکرێت نهوت رادهستى بهغدا ناکرێت و وهزیرى دارایى عێراقیش دڵنیایى دهدات بۆ ناردنى (452) ملیار دینارهکه بۆ ههرێم.

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى، که له راوێژکارێکى ئهنجومهنى وهزیرانى حکومهتى ههرێم دهستى کهوتووه، فوئاد حوسێن وهزیرى دارایى حکومهتى عێراق دڵنیایى داوهته حکومهتى ههرێم تاپهسهندکردنى پڕۆژه بودجهى 2020، بهغدا (452) ملیار دینارهکه مانگانه بۆ حکومهتى ههرێم رهوانه دهکات.

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد، بهپێى پڕۆژهیاساى 2020 عێراق پابهندى زیاترى لهبهرانبهر ههرێمى کوردستاندا بۆ دروستدهبێت، تا پهسهندنهکرێت، ههرێمى کوردستان رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوت ناداته کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى.

کوێستان محهمهد وهزیرى کارو کاروبارى کۆمهڵایهتى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت «تائێستا بهغدا پابهنده بهوهى کهمانگانه (452) ملیار دینارهکه بۆ حکومهتى ههرێم رهوانه دهکات».

ده‌رباره‌ى گفتوگۆکانى نێوان وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا، ئه‌و راوێژکاره‌ ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه‌ له‌ئێستادا به‌هۆى دۆخه‌که‌وه‌ گفتوگۆکان راگیراوه‌و «ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى له‌نێوان وه‌فدى هه‌ردوولا کراوه‌ پێویسته‌ بچێته‌ په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌گه‌ر تێبینییه‌ک هه‌بوو ئه‌وکات هه‌رێم وه‌فد ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌کات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار