یه‌کێتى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌رنه‌چووه‌کانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیدا ده‌کات
هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێی گشتى سه‌رکردایه‌تى ئه‌نجام ده‌درێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات لیژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌رنه‌چووه‌کانى کۆنگره‌ى چوارى یه‌کێتى بۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیدا ده‌کرێت.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «جارێ دیار نییه که‌ى کۆده‌بینه‌وه‌و له رۆژانى ئاینده‌دا بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین، به‌ڵام کاته‌که‌ى دیارى نه‌کراوه«.
ده‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌رنه‌که‌وتن بۆ ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى، مسته‌فا چاوڕه‌ش وتى «ده‌بێت ئه‌وانه چاره‌سه‌ر بکرێن و لیژنه‌ى تایبه‌ت هه‌یه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و ته‌مه‌نا ده‌که‌م ئه‌وه نه‌بێته کێشه‌و ئه‌وانه هه‌موو خه‌ڵکى باش و تێکۆشه‌رن، هه‌ڵبژاردنیش هه‌ڵبژاردنه، ماناى ئه‌وه نییه ئه‌وانه‌ى ده‌رنه‌چوون بۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى وه‌لایان بنێت».
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى پێشنیارێک هه‌یه پێنج ئه‌ندامى یه‌ده‌گ زیاد بکرێت بۆ ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى که‌ئێستا (124) ئه‌ندامن بۆ ئه‌وه‌ى ببێته (129) ئه‌ندام، مسته‌فا چاوڕه‌ش جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که «ئه‌و پێشنیاره ده‌بێت له‌ناو کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى قسه‌ى له‌سه‌ر بکرێت و له‌په‌یڕه‌ودا دیارى بکرێت».
له‌لایه‌کى دیکه‌وه ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى که نه‌یویست ناوى بهێندرێت ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، یه‌کێتى خه‌ریکى رێکخستنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌ندو ده‌ڤه‌ره‌کانه و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى سه‌رنه‌که‌وتن بۆ ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى، «له‌ناو یه‌کێتى ئه‌رک و کاریان پێ ده‌سپێردرێت و وه‌لانانرێن و هاوڕێیانه‌و دۆستانه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کراوه‌و ئه‌وانه‌ى نیگه‌ران و توڕه‌بوون له ده‌رنه‌چوونیان ئێستا باشترن».
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ئه‌گه‌رى زۆره رۆژى شه‌ممه 11ى کانوونى دووه‌مى 2020 یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى ئه‌نجامبدرێت.